دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بۆ کۆچی دوایی مام (حەمەد عەبدوڵا) کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناوچەی کەندێناوە و دەشتی هەولێر، باوکی هەڤاڵ ڕابیحە حەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی بەغدا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆمان ڕادەگەیەنین.
مام حەمەد کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی سنوورەکەی خۆیان بوو، لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ بوو کە لە شۆڕشی نوێدا پشت و پەنای شۆڕش بوون و وەک خانەوادەیەکی سەربەرز مانەوە. بۆ لەدەستدانی تێکۆشەرێکی وەها خۆمان بە بەشداری ئەم خەمە دەزانین و لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی شاد بکات و سەبووری و خەمڕەوانی هەموولایەک بدات.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
19ی 1ی 2022 [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,083 keer bekeken