بەبۆنەی 2ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، میراتهەڵگرانی کۆمار و قوتابییانی پێشەوا قازی لە ناوچەی #شنۆ# ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی #حیزبی دێموکراتی کوردستان#، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 29ی بەفرانباری2721، لە بەرەبەری 2ی ڕێبەندان و 76ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری دێموکراتیکی کوردستان، ئەوینداران و میراتهەڵگرانی کۆماری کوردستان و قوتابییانی پێشەوا #قازی محەمەد# و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری شنۆ لە بەرزایی قەڵاتۆک و هەروەها سێڕێیانی کانیسۆرک و سێڕێیانی سۆفیان بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، پێشوازییان لەو ڕۆژە پیرۆزە نەتەوەیی و مێژوویییە کرد.
رێکەوت: #20-01-2022#
[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,546 անգամ