دەقی پیرۆزباییەکەی سەرۆکی زانکۆی #سلێمانی#:
بۆ بەڕێز/ سەرنووسەرو ڕۆژنامەنووسان و ستافی PUKmedia
بەبۆنەی داگزیرساندنی مۆمی 19 یەمین ساڵی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia ەوە بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی ساێمانی و ئەنجومەنی زانکۆوە، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەین و هیوای بەردەمبوونتان بۆ دەخوازین، بەڕێزان پێگەی PUKmedia لەناو میدیای کوردیدا پێگەیەکی سەنگین و متمانە پێکراوه و جێ پەنجەی ماڵپەڕەکەتان، لە سەر میدیای کوردی درەوشاوەیە، ماڵپەڕی PUKmedia کەناڵێکی ڕاستگۆیه و هەمیشە بۆتە سەرچاوەیەکی دیار لەناو دنیای سۆشیال میدیای کوردیدا.
لەکۆتاییدا هیوادارین لەسەر ئه و ڕێچکەیەی گرتووتانە بەردەوامبن، چونکە PUKmedia قوتابخانەیەکە بۆ ڕۆژنامەنووسان.
دووبارە پیرۆزە...
پرۆفیسۆر
د. ڕضا حسن حسین
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,249 car hatiye dîtin