کەلوپەلی ڕوناکی و ئاگرکردنەوە
بەردەئەستێ: لەسەردەمی کۆندا، وەک هۆکارێک بۆ ئاگرکردنەوە بەکارهاتووە، جۆرە بەردێکی تایبەت بووە، کە بە ئاسنێک لێیانداوە، جۆرە گیایەکی نەرمیش کە پێیان دەوت (قاویت) وەک لۆکە وابوو، بەرانبەری ڕایان گرتووە، بەهۆی پڕوشکی ئاگری بەردەکەوە، گیاپووشەکە ئاگری دەگرت. ئەم وشەیە لە سەردەمێکی دێریندا، قسەپێکەرانی زمانی کوردی بەکاریان هێناوە. ئێستا بەکارهێنانی نەماوە، چونکە دیاردەکە خۆشی نەماوە، چەندین ئامێری دیکە شوێنیان گرتۆتەوە، هەر دیاردەیەکیش کە لەبەکارهێنان کەوت، ناوەکەشی یاخود ئه و وشەیەش کە دەربڕی دیاردەکەیە، لەلایەن قسەپێکەرانەوە بەکارهێنانی نامێنێت، چونکە دیاردە و وشەی تر شوێنی دەگرنەوە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,068