پیرۆزبایی بافڵ تاڵەبانی لە یادی 19 ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی پوک میدیا
دەقی پیرۆزباییەکەی
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی:
بەرِێزان سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووسان و کادرانی وێبسایتی (PUKmedia)
بەبۆنەی 19-هەمین ساڵەی دامەزراندنی ئەم سەکۆ میدیا گرنگەی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم، هیوادارم هەمیشە لەگەشەکردن و پێشکەوتنی زیاتردا بتان بینین و بتان خوێنینەوە.
(PUKmedia) وەک سەکۆیەکی میدیای نوێ لەمرِۆدا پێویستییەکی هەنووکەییە کە لەپاڵ ڕاپەرِاندنی ئەرکە پیشەیی و میدیاییەکەیدا کە زمان حاڵی یەکێتییە، پێویستە خۆی نوێبکاتەوە و لەگەڵ پێشکەوتنەکاندا خۆی بگونجێنێت و بتوانێت بە شێوازێکی سەردەمیانە درێژە بە سیاسەتی ڕاستگۆیی و پابەندبوون بە بنەماکانی کاری ڕاگەیاندن بدات و سەرچاوەی باوەرِ پێکراو و متمانە پێکراوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و شەقامی عەرەبی و دونیای دەرەوە بێت.
بۆ هەنگاوەکانی داهاتووتان و گۆرِانکاری لە پەیامی میدیایتان پشتگیر و پشتیوانتان دەبم
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
[1]