بەخێرا بنە برنجەکی، سەد داڕوجان ئاوێ دەخواتەوە
(داڕوجان-کاڕووشە) ڕووەکێکی فرە ساڵیە، حەوت ساڵان وشکی بکەنەوە دواتر بارودۆخی گونجاو بێت دەست بەڕوان و شین بوونەوە دەکات، زیانی زۆری بۆ بەرووبومە کشتوکاڵیەکان هەیە بەتایبەتی دانەوێڵەی برنج ، بۆیە جوتیاری کورد لە ئیدیۆمدا برنج و داڕوجانی کۆکردۆتەوە و بەماناداری گوزارشتی لێکردوون و بۆ مەبەستی تر بەکاریهێناوە هاوشێوەی(بەخێرا گوڵە گەنمەکی سەد گوڵە زیوان ئاو دەخواتەوه)، زیوان گیایەکە تۆوەکەی تاڵە لەناو دەغڵ و دان دەڕوێت و ئەگەر کەسێک بیخوات دەڵێن خەوی دێت و نانیش تاڵ دەکات ئەگەر لەگەڵ گەنمەکەی بهاڕدرێت، کوردەواری هەردوو ئیدیۆم لەکاتی ئەنجامدانی کارێک بۆ کەسێکی نزیک و هاوڕێ و دۆست یان نزیکە خوێنە، یان خەزوورانگەرە یان خۆشەویست، کە بەهۆیەوە خەڵکیتر سوود مەند بن دەوترێت(بەخێرا بنە برنجەکی، سەد داڕوجان ئاوێ دەخواتەوە) یان(بەخێرا گوڵە گەنمەکی سەد گوڵە زیوان ئاو دەخواتەوه)، یان هاوشێوەیتری هەیە دەوترێت(لەبەر خاتری خاتران، دەچمە سەر دینی کافران).[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,349 مرة