سەربەرد و ڕەقەن کێڵانە
زەوییە بێ پێز و بەردەڵان و سەرقەل و سەرکەل و سۆرک و شینک و قەسپۆک و قەترەک و قومەرین و بن بەرد و بەردەرین و تەقتەق، هەموو ئه و زەوییانە بۆ بەرهەمهێنانی بەرووبومی کشتوکاڵی بێ کەڵک و بێ بەرهەمن، هەر بۆیە بۆرە موسڵمانان لە میرات دابەشکردن دەیانکردنە بەشی(خوشکان)، چونکە هەرچەندە گاسن تیژ بێت، هەر زوو کوڵ دەبێت و زەوییەکەی پێ ناکێڵرێت و هەم وڵاغەکان و هەمیش جوتیارەکە پەکی دەکەوێت و هیچیشی دەست ناکەوێت، ئه و داکەوتەیە بووە بەئیدیۆم و بەکەسێکی کەللەڕەق و نەسەڵمێن بەتەوسەوە دەوترێت: کورە بابە سەربەرد و ڕەقەن کێڵانە، واتە بێ کەڵک و بێ بەرهەمە و هەر ڕەنج بەخەسارچوونە ئەوە چی لەگەڵ ناکرێت.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 970 gånger