دەبێ ئه و بەردەت هەر لە بن تەنیشتێ دابێت
بەرد، کانزایەکی ڕەقە، جۆری(ئاگری و گۆڕاو و نیشتوو)ی هەیە و لەسەر گۆی زەویدا زۆر بەربڵاوە و کەشکاری کاریگەری بەسەرەوە هەیە، مرۆڤ و ئاژەڵانیش کە پاڵ دەکەون ئه و خاکەی ژێریان تا تەختانی و خۆڵ و خاک و نەرم بێت پشوو و خەوی خۆشتر دەبێت، بەڵام بەردەڵان و ڕەقەڵان لە پەراسوی مرۆڤ دەچەقن و ختم دەبن و بەمەش تا ئەو بەردە لە بن دەنیشت بێت، پشوودانێک لە گۆڕێدا نییە، بۆیە بەرد و تەنیشتی مرۆڤ لە ئیدیۆمدا بەکارهێنراون، کاتێک دوو مرۆڤ دەکەونە شەڕ و نیگەرانییەوە یەکێکیان بۆ نائارامی و دڵەڕاوکێ و دروستکردنی گرژی و دڵ تووندی و ڕق و تۆڵە و ئازاردانی بەرامبەر دەڵێت: (دەبێ ئەو بەردەت هەر لە بن تەنیشتێ دابێت).[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,231 անգամ