هەر تیرەکی لە کەندارەکی دەدات
تیر و کەوان، چەک و ئامێری سەربازی و ڕاو بووە لە کۆندا، ئه و کەسەی بەکاریهێناوە پێی وتراوە(تیر هاوێژ)، کەندار واتە کەندەڵان که شیو و دۆڵە لە نێوان گردۆڵکە و سۆرک و زورگانان هەیه، ئه و تیرهاوێژەی نیشان شکێن نەبێت ناتوانێت نێچیر و دوژمن بپێکێت، ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم لە ڕواندزێ بە کەسێک دەوترێت کە لەکاتی قسەکردن هەڵیت و پەڵیت بکات و بە نەفامی و نەزانی قسە لەسەر شتێک بکات بەتەوس و گاڵتەوە دەوترێت: (هەر تیرەکی لە کەندارەکی دەدات).[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,291 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!