دەڵێی کۆرانی گادەرێیه
لە ڕواندزێ دەوترێت: (ئەرێ کۆرانێ گادەرێیه)، کۆرانێ گادەری ڕێگایەکی سەختی نێوان گوندی(گەرەوانی سەروو)ی ڕواندز و گوندی(مەلەکان)ی شارەدێی(خەلیفان)ە، ئەو ناوچە شاخاوییانە: (زۆزک و هندرێن و کۆڕەک) زۆر هەورازی ڕک و سەختیان هەیە، ئینجا ئەو کۆرانە سەختانە بوون بە ئیدیۆم لە ڕواندز و دەوروبەری بۆ دژواری ڕێگایەک بەکاردەهێنرێن، وای بۆ دەچم کۆڵانەی ناو گەڕەکەکانی شاریش هەر له و وشە ڕەسەنەوە هاتبێت (کۆران)ی نێوان کێوەکان یان کۆرەڕێیان.
ئەم ئیدیۆمە لە پەرتوکی(#ئیدیۆم لە ڕواندزێ و دەوروبەری#) وەرگیراوە و ڕاڤەی زیاتری بۆ کراوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,139 gånger