دەعوەتێ میران، گڕە لە فەقیران
هەر لەکۆنەوە تا ئەمڕۆ دەسەڵاتدار، دەسەڵاتەکەی بە ئابوری خەڵک بەڕێکردووە، چ بە باج و سەرانە و مزە چ بەتاڵان و بڕۆ و دەست بەسەراگرتن، لە سەروبەندی(میر و ئاغا و دەرەبەگ و بەگ و کێخوا) کە بەخۆش گوزەرانی و پۆشتە و پەرداخی ڕایانبواردووە هەر لەسەر حسابی خەڵکی ڕەمەکی و ڕەشۆکی و ڕەعیەت و دەست و پەیوەند و جوتیاران و مسکێن و ڕەنجبەران بووە، کاتێک کە مێواندارییەکی گەورەی بەرپرسانی وڵاتێک یان هەرێمێک دەبینرێت لەسەر بودجەی گشتییە، ئەو کاتیش لەسەر گیسکانە و دەیەکی گەنمانە و مەڕانە و سمتانەی هەژاران بووە، بۆیە بووە بەو ئیدیۆمە وەک حەسرەت و نیگەرانی ووتراوە: دەعوەتێ میران، گڕە لە فەقیران.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,031 مرة