لۆ گەنمی زیوان، لۆ برنجی داڕوجان
زیوان گیایەکە تۆوەکەی تاڵە لەناو دەغڵ و دان دەڕوێت و ئەگەر کەسێک بیخوات دەڵێن خەوی دێت و نانیش تاڵ دەکات ئەگەر لەگەڵ گەنمەکەی بهاڕدرێت، داڕوجان، پێشی دەوترێت: کاڕووش، ڕووەکێکی فرە ساڵیە، حەوت ساڵان وشکی بکەیتەوە دواتر بارودۆخی گونجاو بێت دەست بەڕوان و شین بوونەوە دەکات، زیانی زۆری بۆ بەرووبومە کشتوکاڵیەکان هەیە بەتایبەتی دانەوێڵەی برنج ، ئینجا جوتیار و وەرزێری کورد ئەزمونێکی بۆ دەرکەوتووە کە هەر شتێکی باش غەنیم و نەیار و ناحەز و گرفت و کۆسپ و تەگەرەیەکی لەپێشە، وەک چۆن گەنم زیوانی نەیارە و برنجیش داروجان به و شێوەیە بۆ شتێکی باش نەیارێکی خراپ هەیە، ئەوەی کردووە بە ئیدیۆم و فەرمویەتی(لۆ گەنمی زیوان، لۆ برنجی داڕوجان).[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,404 mal angesehen