دەڵێی کەری گاڕانێیه
گاڕان، گایەل و گاگەلیشی پێ دەوترێت، پێشتر هەر گا بووە، دواتر بۆ نێر و مێی وشەی(کەڵەگا)و(مانگا) زیادبووە، بۆیە بە کۆمەڵەکەی وتراوە: گاڕان(ڕانەگا) و گاگەل و گایەل، مانگا یان چێڵ(چێر) زۆرینەی گاڕان پێکدەهێنن، گوێدرێژ، کەر یەک دانەیە لەناو گاڕان، بۆ هاوکاریکردنی گاوانەکەیە، تێڕکەکەی سەرپشتی تێشوو و ئاو و بزگوڕی گاوانەکەی تێدایە، کەواتە لە ڕووی پۆلەوە کەرەکە تەواو لە پۆلی گایەکان جیاوازە، ئینجا ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی ڕێزپەڕ و(شاز) و جیاواز لە دەوروبەرەکەی بەتەوس و گاڵتەوە دەوترێت(دەڵێی کەری گاڕانێیە) لە ڕواندزێ دەوترێت(ئەرێ کەرێ گاڕانێیە) [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,227 անգամ