حازر خۆری بەر سێبەرێ
حازرخۆر واتە: ئەو کەسەی بێ ماندووبوون خواردنێکی ئامادەی لەبەر دەست بێت و لێی بخوات، کورد وتەنی: هاتۆتە سەر حازرەکی، سێبەر و سایە بەهۆی خانوو و دیوار و هەیوان و کەپر و درەخت و کەپکەشاخ و ئه و تەنانەوە دروست دەبێت کە تاو نایانبڕێت، هەندێجاریش پیاوێکی مەزن دەبێتە سێبەر و پەنای خەڵکانێکی زۆر، هەموو خواردنێک بەماندوو بوون و ڕەنج و تێکۆشان دێتە ئامادەکردن و هەموو سێبەرێکیش هەر لە خۆڕا پەیدا نەبووە، ئینجا ئەگەر کەسێک بێ ئارەق ڕشتن و ڕەنج و زەحمەتکێشان، لە بەرهەمی کارێک بخوات و مشەخۆر بێت بە تەوسەوە پێی دەوترێت: حازر خۆری بەر سێبەرێ. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,223 անգամ