图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,591
图片 106,338
书籍 19,226
相关文件 96,793
Video 1,357
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەوانە پاڵەوان نین، بەڵکو دڕندەن!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەوانە پاڵەوان نین، بەڵکو دڕندەن!

ئەوانە پاڵەوان نین، بەڵکو دڕندەن!
ئەوانە پاڵەوان نین، بەڵکو دڕندەن!
وەرگێڕانی لە عەڕەبییەوە: #ڕۆزا حەمە ساڵح#

گۆڤاری (دیر شبیگڵ)ی ئەڵمانی، لە ڕاپۆرتێکدا بەبەڵگەی ڤیدیۆیی و وێنەیی ئەو تاوانانە ئاشکرا دەکات کە هێزەکانی (#حەشدی شەعبی#) و سوپای عێراق دژ بە هاوڵاتیانی سونەمەزهەبی شاری موسڵ ئەنجامیان داوە.
راپۆرتەکە کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسی کورد (عەلی ئەرکادی) پەیامنێری گۆڤارەکەوە ئامادەکراوە.
‎پەیامنێری ئەو گۆڤارە ئەڵمانییە لەو کاتەی هێزە عێراقییەکان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ کرد لە 17-10-2016 لەگەڵیاندا بووە و زۆر لەو ڕاستیانە ئاشکرا دەکات کاتێک کە خەریکی ئامادەکردنی ڕیپۆرتاژێک بوو بۆ گۆڤارەکە لە سەر پاڵەوانانی ڕزگارکەری موسڵ، بەڵام دوای ئەوەی کە لە نزیکەوە لە گەڵیاندا بوو، لەبڕی وەسفکردنیان بە پاڵەوان بە دڕەندە وەسفیان دەکات.

$ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدان$
پەیامنێرەکە جەخت لەوەدەکاتەوە بۆ یەکەم جار حاڵەتی ئەشکەنجە و لەسێدارەدانی لە 22-10-2016 بینیوە، ئەوکاتەی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا دوو گەنجیان لە بنکەی (گەیارە) باشوری موسڵ دەستگیرکرد و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک سزایان دان و دواتر لە سێدارەیان دان.
‎=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/404607/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title= =KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption= =KTML_ImageCaption_End=پەیامنێرەکە دواتر گەیشتە ناوچەی حەمام عەلیل لە 11-11-2016دا، ئیتر لەو کاتەوە زۆر کاری خراپی ئەو هێزانەی بەچاوی خۆی بینی هەر لە ئەشکەنجە و لاقەکردن و کوشتنی هاوڵاتیان تەنانەت ئەگەر گومانێکیشیان لێیان هەبوو بێت.
ئەوەش دەخاتە ڕوو، دوای ئەوەی هێزەکانی حکومەتی بەغداد دەستیان گرت بە سەر گوندی قەبر ئەلعەبد نزیک ناوچەی حەمام عەلیل، هێزەکانی هەواڵگری چەند کەسێکیان گرت کە یەکێکیان کەسێکی بە ڕەگەز هیندی بوو، پاسەوانی یەکێک لە مزگەوتەکانی گوندەکە بوو، بردیان و لێپرسینەوەیان لە گەڵدا کرد و بۆ چەند کاتژمێرێک ئەشکەنجەیان دا و دواتر بەریان دا، دیسانەوە لە 22-11-2016 هێزێکی تر کە پێک هاتبوون لە 10 کەس هێرشیان کردەوە بۆ سەر هەمان جێگا (هێزەکانی ئەمریکا لە جێگایەکی نزیک بوون و چاودێرییان دەکرد) بۆ جاری دووەم هاوڵاتیە هیندییەکەیان لەماڵی خۆی و لەکاتی نوستندا دەستگیرکرد و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ئەشکەنجەیان دا و دواتر گواستیانەوە بۆ بنکەی هەواڵگری لەوێش بۆ ماوەی یەک هەفتە ئەشکەنجە درا و دواجار لەگەڵ چەند گومان لێکراوێکی تردا کوشتنیان (ئەمە بەپێی قسەی نەقیب سامر دوری کە یەکێک بوو لە ئەفسەرەکانی هەواڵگری).
لەهەمان شەودا گەنجێکی تریان گرت بە ناوی ڕەشید کە زۆر بێتاوان بوو تەنها تاوانی ئەوە بوو برا گەورەکەی لەگەڵ براژنەکەیدا پەیوەندیان بە#داعش#ەوە کردبوو، ڕەشید لە دوای سێ ڕۆژ لە ئەشکەنجەدان کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لەناو بنکەی هەواڵگریدا بینرا.
رۆژنامەنووسەکە ئەوەش ئاشکرا دەکات ئەو کاتە کابوسەکە دەستیپێکرد کاتێک هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا زۆرێک لە هاوڵاتیانی شارۆچکەی حەمام عەلیلیان دەستگیرکرد، کە لەنێویاندا باوک و کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ هەبوو ڕەوانەی بارەگای پڕۆسەکان کران.
باوکەکە کەناوی (مەهدی مەحمود) بوو، بەچاو بەستراوی لەدواوە هەردوو دەستی بەسترابووەوە و لەپشتەوە لێیان ئەدا و کوڕەکەشی لەژورەکەی تەنیشت باوکی گوێی لەهاوارەکانی باوکی بوو.
پەیامنێرەکە دەڵێت: من لەوێ بووم و وێنەم دەگرتن، ڕێگایان لێ نەگرتم، هەروەها لەبەر چاوی باوکی ئەشکەنجەی کوڕەکەشیان داو دواتر کوشتیان، کارەکان زیاتر لە کۆنتڕۆڵ کردن دەرچوو بوو، هەمیشە بیرم لەوە دەکردەوە و دەمووت چۆن من گەشتمە ئێرە؟ بۆچی ڕێگام پێدەدەن کە وێنەیان بگرم کاتێک ئەشکەنجەی خەڵک دەدەن؟
باشە چۆن ئەم تاوانانەی کە دەیکەن بەڵگەی ڕزگار بوونیان بێت لە دەست داعش؟ بەڵام ئەوان وەک ڕۆژنامەنووسەکان بیرناکەنەوە، بەڕای ئەمان ئەم کارانە کە دەیکەن زۆر کارێکی ئاساییە، وە لەهەمان کاتدا بە خۆمم دەوت دەبێت ئەم بەڵگانە تۆمار بکەم و بیسەلمێنم کە چۆن ئەم کارانانەیان کردووە کە تاوانی جەنگ دەردەخات.

$رێگای ئەشەکەنجەدانی ئەمریکییەکانیان پەیڕەوو دەکرد$
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/404607/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title= =KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption= =KTML_ImageCaption_End=پەیامنێرەکە ڕوونی دەکاتەوە: ئەو ناوچەیە ڕۆژنامەنووسە ڕۆژئاواییەکانیشی تیادا بوو بەڵام ئەوان بەرۆژ دەهاتن و بە شەو دەگەڕانەوە بۆ #هەولێر#، بەتەنها من نەبێت لەگەڵ ئەو هێزانەدا دەمامەوە کەسەر بە #وەزارەتی ناوخۆ# بوون، لە ناوەڕاستی مانگی دیسەمبەردا گوزراینەوە بۆ بنکەیەکی تر لە بازوایا کە دەکەوێتە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ، دوو برا بەناوەکانی (لەیس و ئەحمەد) لەلایەن فیرقەی ئاڵتونییەوە دەستگیرکران، ئەوە بوو یەکەم جار ئازادکران بەهۆی نەبوونی بەڵگەی تەواو، بەڵام دواتر دەستگیرکرانەوە و هیچ ئەفسەرێکی پلە بەرز لەوێ نەبوو جگە لە سەربازەکان کە بەرپرس بوون لە ئەشکەنجەدان، بە لێدان دەستیان پێکرد و دواجار چەقۆیەکیان خستە پشت گوێی ئەحمەد (ئەم شێوازەی ئەشکەنجەدان لە سەربازە ئەمریکیەکانەوە فێربوو بوو)، یەکێک لە سەربازەکان شانازی بە شێوازی ئەشکەنجەدانەکەوە دەکرد، توشی سەرسورمان بووم کاتێک ڕێگەیان پێدام کە وێنەیان بگرم! بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەوێ مامەوە، بەیانییەکەی یەکێک لە سەربازەکان پێی ڕاگەیاندم کە هەردوو براکە هەتا مردن ئەشکەنجە دراون، ڤیدیۆیەکی تۆمار کراوی هەردوو براکەی بە مردووی پیشان دام و دواتر لە ڕێگای واتس ئاپەوە بۆی ناردم.

$لاقەکردن$
پەیامنێرەکە درێژە بە قسەکانی ئەدات و باس لەوە دەکات کە لە ڕۆژی 16-12-2016 چی لە گەڵیدا ڕوویدا؟
کاتێک هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا گەشتنە بازوایا، هەندێک ناویان دەست کەوتبوو لەلایەن کەسێکی سەر بە هەواڵگرییەوە کە گوایە ئەم ناوانە لە گەڵ داعشدا پەیوەندییان هەبووە، لە هەمان شەودا لە گەڵیان دەرچووم و دایان بەسەر یەکێک لە ماڵەکان و پیاوێکیان بەناوی (فەتحی ئەحمەد ساڵح) لە ژووری نوستنەکەی دەرهێنا کە لەگەڵ خێزانەکەی و سێ منداڵەکەیدا بوو، یەکێک لە چەکدارەکان بەناوی (حەیدەر عەلی) ڕۆشتە ژوری نوستنەکەوە وتی هەر ئێستا ژنەکەی لاقەدەکەم، منیش لەگەڵ ئەوانی تردا ڕۆشتم و وتم بزانم چی بەو پیاوە دەکەن، لەدوای پێنج خولەک (حەیدەر عەلی)م بینی کە لەبەردەم دەرگای ژورە نوستنەکەدا وەستا بوو و ژنەکەش لە ژورەوە دەگریا، نەقیب (عومەر نزار) لە (حەیدەر)ی پرسی: چیت کرد؟
حەیدەر وتی: ڕۆژێکی خۆشم هەبوو.
وێنەی ژنەکەم گرت لەناو ژورەکەیدا و مناڵە بچوکەکەی لە باوەشدا بوو، سەیری کردم بەڵام من بەبێ بیرکردنەوە هەر وێنەم دەگرت.

$تاڵانی و دزیکردن (بەئاگاداری هێزەکانی ئەمریکا)$
پەیامنێرەکە بەردەوامە لە گێڕانەوەی ئەوەی کە بینیویەتی و دەڵێت: لەهەمان کاتدا سەربازەکانی تر کەوتنە پشکنینی ماڵەکان و هەرچیان بۆ هەڵگیرا لەشتومەک بردیان لە گەڵ خۆیاندا.
دوا هاوڵاتی کە لەهەمان شەودا گرتیان یەکێک بوو لە ئەندامانی حەشدی عەشایەری سونە، لەبەر ئەوەی حەشدی شیعە چارەیان بە سونەکاندا نایەت بۆیە بردیان بۆ بینایەک و یەکێک لە سەربازەکان لاقەی کرد. دواتر کە گەڕانەوە بۆ بنکەکەیان سەرپەرشتیارە ئەمریکیەکە بە جیهاز پەیوەندی پێوەکردن و پرسیاری لە نەقیب (عومەر نزار) کرد: وتی چیتان کرد؟ نەقیب عومەر وەڵامی دایەوە وتی: هەموو شتێکمان کرد، پیاو و ژنەکانمان برد و ماڵەکانیشمان تاڵانکرد، سەرپەرشتیارە ئەمریکیەکە وتی: ئێوە زۆر باش دەزانن چی دەکەن! ئەمەریکیەکان ئاگایان لە هەموو شتێک بوو کە ڕوی ئەدا.

$شەڕکردن لە سەر لاقە کردنی ئافرەتان$
پەیامنێرەکە ئەوەش دەخاتە ڕوو کەوا ململانێ هەبوو لە نێوان پۆلیسی فیدڕاڵی و هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، کاتێک یەکێک لە ئەندامانی پۆلیسی فیدڕاڵی وتی ژنێکی زۆر جوانمان لە ماڵێکدا بینییەوە و لاقەمان کرد، دواتر هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا وتیان ئەمانەوێت جارێکی تر برۆین بۆ ئەو جێگایە.

$دوز#خورماتوو#$
هەروەها پەیامنێری گۆڤاری (دیر شەبیگل)ی ئەڵمانی باس لەوەش دەکات کە لە مانگی پێنجی ساڵی 2016 پرۆسەیەکی کوشتنی بە کۆمەڵ لە شارۆچکەی دوزخورماتوو لە باشوری #کەرکووک# دا بینیوە کە لە لایەن میلیشیا شیعەکانەوە ئەنجامدراوە، لە هەمان کاتدا وتراوە نزیکەی هەزار هاوڵاتی سونی مەزهەب لەو شارۆچکەیە دیارنەماون، ئەو هاوڵاتیانەی کە لەناوچەکانی شەڕدا هەڵهاتبوون دووپاتیان کردەوە لەوەی کە هاوڵاتیانێکی زۆر دیار نەماون، بەڵام بەداخەوە بەڵگەی تەواو بەدەستەوە نەبوو.

$ڕاکردن لە دۆکمێنتەکان$
رۆژنامەنووسەکە کە لە ڕەچەڵەکدا کوردی عێراقە باس لە کۆتا دوا ڕۆژەکانی دەکات لەگەڵ هێزەکانی بەرپەرجدانەوەی خێرا بەسەری بردووە و دەڵێت: ئیتر چی دی توانای بیینی ئەو دیمەنە تراژیدیانەم نەمابوو و هەمیشە خەیاڵی ئەوەم دەکرد ئەگەر ئەوە ژنەکەم بێت یان کچەکەم بێت کە ئاوای لێدەکەن من چی دەکەم؟
کاتێک نەقیب و یەکێک لە سەربازەکانم بینی کەوتووبونە لێدانی دەست بەسەرکراوەکان و داوایان لە منیش کرد هاوبەش بم لە گەڵیان دا بە لێدانیان، بێتاقەت بووم و هەستم بە خەجاڵەتێکی زۆر کرد کە وەک کەسێکی خۆیان مامەڵەم لەگەڵ دەکەن، دەبوایە ئەو کارەم بکردایە چونکە زۆر ترسام لەوەی پێم بزانن، بەوەی کە من کوردم، چوار کەس بوون و چەکیان پێبوو و چەند جارێکی تر داوایان لێکردم و ئەوە بوو بە ناچاری زلەیەکم دا لە یەکێک لە گیراوەکان بەڵام بە توندی نا، زۆر کارێکی ناشرین بوو و کۆتا کارم بوو کە لەوێ کردم.
بۆ ئەوەی بەسەلامەتی لەو ناوچەیە دەربچم، بیرۆکەیەکم بە مێشکدا هات و پێم ڕاگەیاندن کە کچەکەم زۆر نەخۆشە و دەبێت بڕۆمەوە بۆ #خانەقین# بۆ لای خانەوادەکەم، ئەوە بوو ڕێگەیان پێدام و چەند ڕۆژێک لەوێ مامەوە و دواتر لەگەڵ خانەوادەکەمدا ڕۆشتین بۆ جێگایەکی تر لە دەرەوەی عێراق کە ژیانمان تیادا پارێزراوە، چونکە دڵنیابووم لەوەی کەژیانی خۆم و خانەوادەکەم دەکەوێتە مەترسی یەوە کاتێک ئەو بەڵگانە بڵاو بکەمەوە کە پێناسەی تاوانانەکانیان دەکات کە کردوویانە دژی مرۆڤایەتی.

رۆژنامەنووس عەلی ئەرکادی لە کۆتایدا دەڵێت: ئێستا تێگەشتم لەوەی کە داعش چۆن بە ئاسانی توانی کۆنتڕۆڵی موسڵ و چەند ناوچەیەکی تری سونەکان بکات.
هەروەها دەڵێت: ئێستا من و خانەوادەکەم لە دەرەوی عێراق دەژین، لە کوێ! ناتوانم بینوسم لەبەر هەندێ هۆکاری ئەمنی، من هیچ شتێکم لەو ڕوداوانە بە نهێنی وێنە نەگرت کاتێک بە چەندەها شێواز خەریکی ئەتککردنی مرۆڤەکان بوون، بەڵێ زۆر جار خۆیان ڤیدیۆ و وێنەی ئەو تاوانانەی کە دەیان کرد بۆیان دەناردم کاتێک داوام لێدەکردن، بە تایبەتی لە کاتی کوشتنی دوو براکەدا خۆیان پێیان وتم هەموو ئازادییەکت هەیە لەوەی کە ڤیدیۆی چۆنیەتی کوشتنەکەیان بخەیتە ناو ئەو فلیمە دۆکمێنتارەی کە دەتەوێت بیکەیت.
هەوڵم دا کە لە گەڵیاندا بمێنمەوە تا کۆتایی شەڕی ئازاد کردنەوەی موسڵ بەڵام نەمتوانی، ویستم بیان کەم بە پاڵەوان بەڵام ئەوەشم نەتوانی، زۆر ئەستەمە ژیانێکی تازە لە شوێنێکی تر دەست پێبکەیت، خانەقین نیشتمانم بوو، زۆرم پێخۆش بوو کە لەوێ بژیم بەڵام ئەم ژیانە تازەم باجی ئەوەیە دەیدەم لە بەر ئەوەی هەرچیم بینیوە بڵاوی دەکەمەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,373
HashTag
相关文件: 4
挂钩项目: 2
小组: 文章
书: 报告
党: ISIS
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 10-02-2022
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on11-02-2022
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览1,373
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.157 KB 10-02-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,591
图片 106,338
书籍 19,226
相关文件 96,793
Video 1,357
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!