جۆری وشە: ئامراز
واتا: وشەی سەیرمانە.
نموونە: ئای ئای دەندوکی ئەو مەلە چەند زلە!.[1]
ئای ئای:
1- ئەم مەقامە یەکێکە لە هەوا کلاسیکییەکانی گۆرانی کوردی ئاوازێکی کۆن و فۆلکلۆرە، خاوەنی ئاوازەکە ونە نازانرێ کێ دایناوە، بووە بە (کەلەپوور) لە گەنجینەی گۆرانی کوردیدا ئەم هەوایە لە نەغمەی (بەیاتە) هۆنراوەی فۆلکلۆری نیودێر دەبڕگەیی پێوە دەگوترێ، بە هۆنراوەی هونەری دانراوی نێودێڕ (دە بڕگەیی)شەوە دەگوترێ، سروشتی ئەم ئاوازە خەمین و سۆزناکە هۆنراوەی خۆماڵی کوردی (دەکا) سێلایی چ بەشێوەی (گۆران) یا بە زاری (سۆران)ی پێ دەگوترێ گۆرانی بێژ، لە سەرەتای دەست پێکردنی ئەم مەقامەیە بەنەغمەی وشەی (ئای ئای) و (دیدەم ئای) دەچێتە ناو مەقامەکە.
2– مەقامێکی دڵگەرمی و سەرگەرمییە هۆنراوەی (نیشتمانی) و (ستایش) ی پێ دەگوترێ، لە پەردەکانی ئەم ئاوازەدا (سۆز) و (سکاڵا) و (ئەویین) و (ئاواتی) تیایە کسپە و کۆڤانی ژیان و گیانی کۆنی کوردەواری تێکەڵاوە، نەوایەکی ناسک و فێنک دەڕژێتە (دڵ) و مێشکی گوێگری کورد. ئەم مەقامە کە بۆیەکەم جار تۆمارکرابێ بەدەنگی مامۆستا (عەلی مەردان) بوو بەشێوەی باجەلان.[2]
نموونە:
دە (فیردەوسی) بڵێ بۆ من ئەی دولبەری ئاوارەخوڕ
ناکەم یادی (خاڵەی ڕێبوار) بە حەیران و ئای ئای نادەم
لە نەزعایە مەزڵووم ئەڵێ ئەگەر یارم بملاوێنێ
نییە باکم بە یاسین و بە تەڵقینی مەلای نادەم
#مەزڵووم#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ملاحظة: تتطلع کورديپيديا ان تجمع کل الکلمات والعبارات الکوردية بکل لهجاتها، التعريف القواعدي لکل الکلمات، جمع الجمل المناسبة وکذلک الصورة المناسبة، نرجوا مساعدة کورديپيديا لتحقيق ذلک...
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 327 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!