عەبدوڵڵا فەتحوڵڵا کاوێس
عەبدوڵڵا فەتحوڵڵا کاوێس مەلاک لە دایکبووی(01-07-1929) ی گوندی
ئیلنجاغی گەورەئیلنجاغی گەورەی شارەدێی
تەقتەقتەقتەقی
کۆیەکۆیە، جوتیار و زەحمەتکێش و کاسب بووە، دوکانداری و بازرگانێکی بچووک بووە و کەل و پەلی لەنێوان وراتی کۆیە و
کەرکوککەرکوک و
پردێپردێ بە پشتی گوێدرێژ و ولاغەبەرزە ئالوێرکردووە و گواستۆتەوە و ساغی کردۆتەوە، خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری ئیلنجاغی گەورە هاتوون لەدوکانەکانی مام عەبدوڵڵا شت و مەک و پێداویستیەکانیان لێ کڕیووە، بەهۆی قسە خۆشەکانی زۆر کەس لەدەوری کۆدەبوونەوە و قسە و گفتو گۆی نەستەق بووە و تا ئێستاش لەنێو خەڵکی ئاوایی و ناوچەکە وتەکانی بەنمونە دەهێننەوە، بە کۆششی خۆی نەوەکانی پەروەردە کردووە و هەستێکی نیشتمانپەروەرانە و نەتەوایەتی لە دڵ و دەرووندا ڕوواندوون، یەکێک لە قسە نەستەقەکانی لەسەر زاری چەند شایەد حاڵێک دەگێڕنەوە کە هەموو کات دەیووت: (ڕۆژێ دێت سەدام حوسێن لە ناو قەفەس دەکرێت و دادگایی دەکرێت) لە دوای پرۆسەی ئازادکردنی عێراق ساڵی 2003 ئەوە هاتە جێ و سەدام و دارودەستەکەی لەناو قەفەسی زیندان و لەبەردەم دادگا بینران و لەدار دران.
ماوەیەک وەکو جوتیارێکی پێشکەوتوو لە یەکێتی جوتیاران کاری کردووە، هەرچەندە خوێندەواری نەبووە، هەر لەبەر ئەوە بوو ئه و کاتەی لە کۆمەڵەی هەرەوەزی بوو ساڵی(1958-1963) ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە داواکاری و هێنانەوەی فەرمانی دروستکردنی بینایەکی نمونەیی لە سنوری کۆیە و دەوروبەری بۆ گوندی ئیلنجاغی گەورە، لەکۆی176گوندی سنوری کۆیە، تاکە گوند بوو بینایەکی له و شێوەی بۆ دروست بکرێت و هەر له و بینایەدا کوڕە گەورەکەی(
نوری عەبدوڵڵا فەتحوڵڵانوری عەبدوڵڵا فەتحوڵڵا)ی پێگەیاند و ساڵی(1968) بووە یەکەم خوێندکاری ئەو(176)گوندە لە زانکۆی بەغدا، کۆلێژی پەروەردە، بەشی مێژوو وەرگیرا، مام عەبدوڵڵا نمونەی دڵسۆزیی و زەحمەتکێشی کوردە، لە تەمەنی(68) ساڵیدا لە ڕۆژی(
07-04-199707-04-1997) کۆچی دوایی دەکات و لە گۆڕستانی شەهیدان(عارەبیان) لە کۆیە بەخاک سپێردراوە.
[1]