دوور بە، شیرن به
کورد ئەوەشی وتووە: (دووری و دۆستی) یان(هەتا دووری پوری)، خزمایەتی و خوێن لە ناو کوردان جێگەی بایەخە، بۆیە هاتوچۆی گەرم و گوڕ و سەردانی و مێوانی و مانەوەی زۆر لەلای یەکتری گەرم بووە، بەبێ یەکتری نان و چێشت و داوەتیان پێ نەخوراوە، هەمیشە لە خۆشی و ناخۆشیەکاندا لەگەڵ یەکبوون و دەستەواییان کردووە، ئه و تێکەڵی و زۆر لە یەکتری نزیکبوونە هەموو جارێ بەباش نەگەڕاوە، ناوە ناوە نیگەرانی و دڵتەنگی و قسەوقسەڵۆک و توڕەبوون و ناخۆشی لێدەکەوێتەوە، بۆیە بووە به و ئیدیۆمە جوانە و وەکو ڕێنمایی و ئامۆژگاری و هۆشیارکردنەوە وتراوە: دووربە، شیرین بە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,171 جار هاتیە دیتن