قەلبی ساغ، بالیفی ناوێ
قالب، قەلب واتە: لەش و جەستەی مرۆڤ، بالیف: سەرین، پشکۆڵ، ئەگەر مرۆڤ تەندرووستی باش بێت، هەر کات و ساتێک خەوی بێت، پێویستی بە سەرین و بالیف و دۆشەک و ڕایەخ نییە و یەکسەر لەژێر ئاسمانی شین و لەسەر زەوی خەوی لێ دەکەوێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و گوزارشتە لەوەی لەش ساغی یەکێکە لە (نیعمەت) ەکان و دەوترێت مرۆڤ ئەگەر باری تەندرووستی باش بێت پێویستی بە هیچیتر نییە بۆیە لەرواندزێ دەوترێت (قالبی ساغ، بالیفی ناوێ) .[1]