گیا بەدەوی مەڕێ خۆشە
ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان شوانکارەیی کردبێت بەتایبەت بەرخەوانی یان شوانی ڕانە مەڕ لەوە تێ دەگات لەدوای هەفتەکانی(پیت وپارۆز و سەرمای پیرەژن)، و سەرەتای خاکەلێوە و بەهار ئه و گژوگیایەی لە قەراخ و شیوەرۆکەکان سەری دەرهێناوە مەڕ دروێنەی دەکات و دەنگی مشە و قرتاندنی گژوگیا و لەوەڕەکەی سەرنجی شوانەکە بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت تەواو دڵی خۆش دەکات کە مەڕەکانی بەجوانی دەڵەوەڕێن، ئه و حاڵە بووە بە ئیدیۆم و بە لێهاتن و گونجاوی هەرشتێک لەگەڵ هەر شتێکدا دەوترێت: گیا بەدەمی مەڕێ خۆشە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,302 gånger