سەرمایە
کورتە چیڕۆک
نووسینی: ئەنتوان چیخۆف
وەرگێرانی: #ڕۆزا حەمە ساڵح#
چل ساڵ پێش ئێستا، ئەو کاتەی کە تەمەنم پازدە ساڵ بوو، لە ڕێگەکەمدا پارەیەکی کاغەزی جونەی ئیستەرلینیم دۆزییەوە، لەو ڕۆژە بەدواوە چاوم لەسەر زەوی بەرز نەکردۆتەوە، ئێستا دەتوانم هەموو سەرمایە و دەستکەوتەکانم بژمێرم، وەک چۆن خاوەن موڵکەکان لە کۆتایی ژیانیاندا دەیژمێرن.
من ئێستا 2917 قۆپچە و 34172 دەمبوس و 12 پێنوسی ڕەنگاوڕەنگ و دەستەسڕێک و پشتێکی کوڕ و
چاوێکی کز و ژیانێکی تاڵم هەیە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 731 mal angesehen