وەدوو ماری ڕاچی وارێ گوریسە
لە ڕواندزێ ئەو ئیدیۆمە بەکاردەهێنرێت (مار و گوریس) بنەمای سەرەکی ئیدیۆمەکەیە، گیانلەبەری خشۆکی مار مەترسیدارە و ئەگەر نەجوڵێتەوە بە گوریس دەچێت، گوریس پەتێکە لە موو دروست دەکرێت بۆ ڕاتەوراندن و بەستانەوەی وڵاغ و شەتەکدانی کەلوپەلی سەر پشتی گوێدرێژ و وڵاغە بەرزە بەکاردەهێنرێت، ڕەنگی ڕەش و بۆزە و بازەی ڕەش و سپی تێکەڵە، ئینجا بە کەسێکی چاوچنۆک و چڵێس و تێرنەخۆر و چاوبرسی و لەبرسان مردوو کە لە هەڵپەدایە بۆ دەستکەوتی جۆراوجۆر و زۆر و بۆر، دەست بۆ کاری مەترسیدار دەبات، بەو کەسانە دەوترێت (بەدوای مارێ دەکەوێت، وادەزانێ گوریسە- وەدوو ماری ڕاچی وارێ گوریسە).[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,560 ganger