ئاڵودە... ؟!
خۆت دەزانی ئەهلی دڵم
گوڵ ڕەنگ من مەستی عیشقتم
موریدی خانەقای سۆزو...
حاڵگری دەستی عیشقتم..؟!
حەریفێکم تافەنابوون
تەریقەتی من جودایە
زایەڵەی زیکری شەوانم
بەس سۆزی عیشقی تۆی تیایە..؟!
وەرە مەزەی جوانیت بێنە
بیخەسەر مێزی خەیاڵم
هەر بادەی عیشقم بۆتێکە
مەڕۆ00 دانیشە لە پاڵم..؟!
وەها ئاڵودەم پێتەوە
هیچ شەوانێک ناڕۆمەوە
هەتا تێر لەمەزەی جوانی و...
بادەی عیشقت نەخۆمەوە..؟!
فاتح بێ لان[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 808 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!