图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,462
图片 106,116
书籍 19,166
相关文件 96,492
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاگەیەندراوی بەرهەم ساڵح لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئێراق سەبارەت بەدۆسییەی ئیدارەدانی نەوتی هەرێمی کوردستان
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیەندراوی بەرهەم ساڵح لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئێراق سەبارەت بەد...

ڕاگەیەندراوی بەرهەم ساڵح لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئێراق سەبارەت بەد...
دەقی پەیامەکەی بەرهەم ئەحمەد ساڵح:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
دادگای باڵای فیدڕاڵی لە 15 ی شوباتی 2022 بڕیارێکی دادوەری دەرکردووە سەبارەت بەدۆسییەی ئیدارەدانی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا ئێمە جەختدەکەینەوە لەپێویستی ڕێزگرتن لە بڕیارە دادوەرییەکان بەو شێویەی لە چوارچێوەی دەستوردا ئاماژەیان پێکراوەو کۆکن لەگەڵ بەرژەوەندی سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی عیراق، ئەوەش دووپاتدەکەینەوە کە ئەرکی سەرەکی و بنچینەیی سەرۆک کۆمار پاراستنی دەستورو هەروەها پاراستنی سیستمی دیموکراسی فیدڕاڵی و دامەزراوە دەستورییەکانیشە.
دوودڵی هێزە سیاسییەکان لە دەساڵی ڕابردوودا لە پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز کە ئیدارەدانی سامانی نەوت و غاز لە تەواوی عیراقدا ڕێکدەخات، کاریگەری خراپی هەبوو لە دروستکردنی گرێکوێرەو تەنگژە جۆراوجۆرەکان، هەر ئەمەش وایکرد بگەینە ئەم دۆخە چەقبەستووە و لێکەوتەکانی ئێستای.
ئەم دۆخە ناهەموارەی لە ئەمڕۆدا وڵاتەکەمانی پێدا تێپەڕ دەبێت، ئەرکیێکی گەورە دەخاتە سەرشانی سەرجەم لایەنەکان کە بەرپرسیاریەتی ئەم قۆناغە لەئەستۆ بگرن و تەنگژە سیاسییە کەڵەکەبووەکانی بەسەرکەوتوویی تێپەڕێنن و نەهێڵێن دۆخەکە خراپتر بێت و بنەماکانی سیستەمی دیموکراسی و فیدڕاڵی و دەستوری بخاتە مەترسییەوە، بەتایبەتیش مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی کە پێویستە پارێزراو بن لەچوارچێوەی سیستمی دەوڵەتی عیراقدا.
لەپەرۆشیمان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ناهەموارەی ئێستاو مەترسی لێکەوتانەی کە لەوانەیە لێی بکەونەوەو لە بەرژەوەندی گەل و نیشتماندا نەبن، بەپێویستی دەزانین گفتوگۆییەکی جدی و بەپەلە لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەستپێبکات بەمەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمی واقعی و ڕێگەچارەی عەمەلی کە گەرەنتی چارەسەری ئەم دۆخە بکات بە و شێوەیەی لە ناوەرۆکی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیدا هاتووەو بەجۆرێک بتوانێت مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان و گەلەکەی و سەرجەم عیراقییەکان بپارێزێت و دوور لە گەندەڵی و خراپ ئیدارەدان و دەستیدەستی سیاسی، سەرجەم سامان و داهاتی وڵات بخاتە خزمەت هاونیشتمانییەکانییەوە، هاوکات داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکەم هەرچی زووە گفتوگۆکانیان سەبارەت بەپڕۆژەیاسای نەوت و غاز دەستپێبکەن کە ماوەیەکی زۆرە دواخراوە، چ لە ڕێگەی دەوڵەمەندکردنی دەقەکانی یاساکە یاخود گەڵاڵەکردنی پڕۆژەیاسایەکی تازە لە لایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە کە بە زووترین کات پەسەند بکرێت و خەمساری تێدا نەکرێت.
لێرەدا بەپێویستی دەزانم ئاماژە بەوەش بکەم کە پرس گەلێکی زۆری دیکەی دەستوری مولزەم و گرنگ هەن کە بەهەمان شێوەی پرسی نەوت و غاز دواخراون و هەمووشیان بەیەکەوە دەتوانن چوارچێوەیەکی تێروتەواوی یاسایی بێنەئاراوە و مافی سەرجەم هاووڵاتییان بپارێزن و پەیوەندییەکی لۆجیکی هاوسەنگیش لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی خۆجێی پارێزگاکاندا دروست بکەن کە هێشتا لە چوارچێوەی هەرێمکدا ڕێکنەخراون.
لێرەشدا کتومت مەبەستمان یاسای ئەنجومەنی فیدڕاڵییە کە لە نێو گێژاوی سیستەمی سیاسی ئێستای عیراقدا لایەنێکی تەشریعی فەرامۆشکراوەو لە مادەی 65 ی دەستوردا بەڕوون و ئاشکرای ئاماژەی پێکراوە و ئیلزامییەو دەبێت جێبەجێ بکرێت. لە کاتێکدا دەستوری عێراق ماوەی 17 ساڵە پەسەند کراوە، کەچی هێشتا گفتوگۆی جدی لە بارەی ئەو ئەنجومەنەوە ئەنجام نەدراوە.
‏لە مادەی 105 دەستوردا ئاماژە بە دامەزراندنی دەستەیەکی گشتی کراوە کە بایەخ بە مافی هەرێم و پارێزگاکان دەدات، ئەم ماددەیەش هێشتا نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەروەها لە مادەی (106) دەستوردا هاتووە کە دەبێت دەستەی گشتی چاودێریکردن و دابەشکردنی داهاتە فیدڕاڵییە کان دابمەزرێت کە تا ساڵی 2021 نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و هێشتاش پێویستی زۆری بە پاڵپشتی و چاکسازی هەیە.
هەموو ئەو کەمورتییە دەستوورییانە بە تەنیشت یاسای نەوت و غازەوە کە لە مادەی (112) ی دەستوردا ئاماژەی پێکراوە، هەلومەرجێکی نالەبار و ناسرووشتیان بۆ چۆنییەتی ئیدارەدانی سامانی نەوتی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دروست کردووە، لەم سۆنگەیەوە دەبێت بە هەستێکی گەورەی بەرپرسیاریەتییەوە لەو پرسە بڕوانین و هەموو لایەکیش بەرپرسیاریەتییەکەی هەڵگرن و ئەرکی خۆیان لە تەواوکردنی
چوارچێوە دەستوورییەکانی ڕێکخستنی ئەو پەیوەندییانە لەئەستۆ بگرن کە بەهۆی فەرامۆشکردنیانەوە گەلی عیراق باجەکەی داوە.
کاتی ئەوە هاتووە بەهەستی بەرپرسیاریەتی نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمدا بکەین، هەر لێکەوتەکانی ئەم پرسەش بوون کە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیان توشی دەردەسەری و گرفت و کێشەی زۆر کرد بەهۆی ئەو دۆخە نالەبارەوە ، وەک بڕینی بەشێک لە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و دواکەوتنی موچەکانیان، لەم ڕوەوە بەپێی دەستوور پیویستە دەستەبەرکردنی مافی بژێوی هاووڵاتییەکانی بکرێت و ڕێگەش نەدرێت یاری بە قوت و بژێوییانەوە بکرێت و بکرێنە قوربانی گەمەی سیاسییەکان.
لە پێناو چارەسەرکردنی ئەم دۆخە ناهەموارەی ئێستا، دووبارە داواکارین ئەو دەقە دەستورییانە هەموار بکرێنەوە کە بەئەزموون بۆمان دەرکەوتووە قابیلی جێبەجێکردن نین و هۆکاری سەرەکیشن بۆ تەنگژە کەڵەکەبووەکانی ئێستا، هاوکات داواکارین ئەو دەقە دەستورییانە دەوڵەمەند بکرێن کە پەیوەستن بە کارو ئەرکی هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانانەوە، بە جۆرێک ئەو دوو دەسەڵاتە بکاتە خزمەتکاری گەل و گوزارشت لە ویست و ئیرادەی ئازاد و سەربەخۆیی نیشتمانی گەلی عیراق بکەن.
لە کۆتایدا هەمدیسان داواکارین و زۆریش بەپێویستی دەزانین کە ڕێز لە مافە دەستورییەکانی هاووڵاتییان بگیرێت و هەرچی زووە حکومەتی تازەی عیراق پێکبهێنرێت، حکومەتێک لە ئاست ویست و داواکاری گەلەکەماندا بێت، چونکە بەردەوامی ململانێ و کێشمەکێشمە سیاسییەکانی ئێستا و تۆمەتبارکردنی یەکتری هەرگیز قبوڵکراو نین، بەتایبەتیش کە وڵاتەکەمان وێڕای سەختیەکانی بەردەمی، کۆمەڵێک دەسکەوتی شایستەی نیشتمانیشی لەپێشە کە ناکرێت بەبیانگەی هیچ پاساوێک دوابخرێن و فەرامۆش بکرێن.
#بەرهەم ساڵح#
سەرۆک کۆماری عیراق[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,305
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 17-02-2022
挂钩项目: 2
Publication date: 17-02-2022 (2 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژ هەژار 20-02-2022
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on21-02-2022
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-08-2022
URL
此产品已被浏览1,305
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,462
图片 106,116
书籍 19,166
相关文件 96,492
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!