پیرۆزبایی مەسعود بارزانی بەبۆنەی ئەنجامدانی دوازدەهەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی ئ...
دەقی پیرۆزباییەکەی
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان
بەبۆنەی دانانەوەی بەڕێزتان وەک رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان و سەرکەوتنی دوانزەهەمین کۆنگرەی حزبەکەتان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
بەو هیوایەی فرەلایەنی و تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان قووڵتر ببێت و هەموو لایەک لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستاندا بین و، بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستانیش لە ئەرک و چالاکییەکانیدا سەرکەوتوو بێت.
مسعود بارزانی
6ی شوباتی 2022
[1]