دەستگیرکردنی چەند کەسێک لە ماردینی باکووری کوردستان لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە
📝 بەڵگەنامەکان
سەرلەبەیانیی رێکەوتی 07-02-2022 پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان لە ناوچەی قۆسەری
ماردینماردین و توندوتیژییان لە دژی هاووڵاتییان ئەنجامدا. قادر ئیشک هاوسەرۆکی پێشووی
هەدەپەهەدەپەیان بە توندوتیژی و ئەشکەنجەدان دەستگیر کردووە. بنەماڵەکەی رایانگەیاند، پۆلیس لە پشتەوە دەستی ئیشیکیان کەلەپچە کردووە و سەریان بە زەویدا کێشاوە و لوتیان شکاندووە.
تا ئێستا ناوی ئەم کەسانە لە ناو دەستگیرکراوەکاندا روون بووەتەوە: ئۆزگور ئایدین، چەکدار ئایدین و دەستگیرکراوەکان بردراون بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قۆسەر.
[1]