🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 242,880)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,366)
English (# 2,483)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,177)
هەورامی (# 61,748)
لەکی (# 18)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,155)
عربي (# 10,623)
فارسی (# 2,503)
Türkçe (# 1,154)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 230)
Deutsch (# 398)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 57)
Español (# 26)
Italiano (# 38)
Pусский (# 766)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 هاننا ڕەزایەڤنا ئومەرخاڵی
ناو: هاننا
نازناو: ئومەرخالی
ناوی باوک: ڕەزا
رۆژی لەدایکبوون: 15-03-1981
شوێنی لەدایکبوون: یەریڤان
[1]
ژیاننامە
زانا و نووسەر و زمانەوان و لێکۆڵەرێکی کوردە، لە ساڵی 2002 بەشی زمانەوانی ئێرانناس
👫 هاننا ڕەزایەڤنا ئومەرخاڵی
🔤 بەرگا
جۆری وشە: ناو
واتا: کەسێ پێش گای تازە جووت دەکەوی تا فێری دەکا
بەرگایی: بوونە بەرگا؛ پێش گا کەوتن لە جووتا بۆ ڕاهێنانی؛ هەڤۆتن [1]

بەرگایی: لە فەرهەنگی خاڵ دا
پێشکەوتنی یەکێک لە بەردەمی گایەکەو
🔤 بەرگا
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
👫 کەسایەتییەکان
حەمە جەزا زەنگەنە
👫 کەسایەتییەکان
نەوزاد ڕەفعەت
📝 بەڵگەنامەکان
پارێزگاری کەرکووک لە بڕیارێ...
👫 کەسایەتییەکان
شوکریە حسێن رەشید
📝 هەڵسەنگاندی شیار شەڤگەڕ بۆ چالاکیەکانی یەرەکە لە ساڵی 2021 | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

هەڵسەنگاندی شیار شەڤگەڕ بۆ چالاکیەکانی یەرەکە لە ساڵی 2021
دەقی راگەیەندراوی شیار شەڤگەڕ فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان - یەرەکە:
لە ساڵی 2021دا یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لەگەڵ هاتنی بەهاردا پلان و شێوازی خەباتیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داڕشت و ئێمە لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا کارەکانمان راپەڕاند. ساڵی 2021 بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساڵێک بوو، کە بە شەڕی گەورەدا تێپەڕی. ئەم جەنگە قورسانە چی بوون، چۆن کران. بە هەموو شێوەیەک ئەو شەڕانە لە دژی گەلی کورد، ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەی ئازادی بەڕێوەبران، کە دەیانەوێت ژیانێکی ئازاد و شکۆدار بۆ گەلی کورد بئافرێنن. دەوڵەتە داگیرکەرەکان هەموو هێزەکانیان، بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیاوە، شەڕیان لە دژی گەریلاکانی کوردستان ئەنجامدا، لەو هێرشانەدا دەوڵەتە پاکتاوکارەکان ژێرکەوتن و نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن. گەنجانی کورد بە هەموو شێوەیەک بۆ ئەوەی دوژمن لاواز بکەن و لە بەرزترین ئاستدا بەرخۆدانیان ئەنجام دا. گەریلاکانی ئاپۆیی ئەوەیان بە هەموو کەسێک سەلماند و مێژوویان تۆمارکرد، کە لە مێژوودا نمونەیەکی لەو شێوەیە نەبووە.
لەبەر ئەوەی بەرخۆدان بۆ کەرامەتی مرۆڤ ئەنجامدرا لەلایەن هەموو کەسەوە بینرا و هەستی پێکرا. ئێمە وتبومان، دوژمن ئەو هێرشانە بۆ ئەوە ئەنجام دەدات، کە بە هیچ شێوەیەک گەلی کورد قبوڵ ناکات. واتە ئێمە بەپێی ئاستی ئەو هێرشانە دەتوانین بەئاسانی بڵێین، بەپشتیوانیی هێزە نێونەتەوەییەکان و بەتایبەتی ئەو بێدەنگییەی هەیە دەرخەری ئەوەیە، بە پشتیوانیی ناتۆ بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا و چەکی قەدەغەکراو هێرشێکیان بۆ سەر گەریلاکانی کوردستان دەستپێکرد. ئەمەش نیشانی دەدات، کە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ چەندە مەزنە و بۆ خۆیانی بە مەترسی دەزانن و گوایە ڕێگە نادەن گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە هیچ شێوەیەک هەبوونیان هەبێت، کە بەو فکر و فەلسەفەیە تێبکۆشان بەڕێوەدەبەن.
ئێمە دەزانین ئەو قەیران و گێژاوانە، کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێدەپەڕێت، سیستمی ڕێبەر ئاپۆ وەک دەرمانە بۆی، واتە چارەسەری سەرەکی و بنەڕەتییە، چونکە ئەمڕۆ دەبینین هەموو کەسێک دەتوانێت خۆی تیادا دەرببڕێت و لەناو ئەو سیستمەدا بژیت. واتە هەموو کەسێک دەتوانێت ئازادانە لەو سیستمەدا لەسەر ڕەگ و کولتوور و فەرهەنگی خۆی بژی. ئەمڕۆ گەلی هەرێمەکە بەو شێوەیە نزیک دەبنەوە و دەیانەوێت لەو سیستمەدا بەشدار بن، بەڵام دوژمن ئەوەی پێ هەرس ناکرێت و قبوڵی ناکات، بەڵام ئێمە دەزانین سەردەمی ئەو سیستمە کلاسیکی، دەسەڵاتپارێز، دیکتاتۆر و داگیرکەرییە بەسەرچووە. پێویستی بەگۆڕان و وەرچەرخانی ڕاستەقینە هەیە، گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چیتر ناتوانن ئەوە قبوڵ بکەن و تەحەممولی ناکەن. تاوەکو دێت کۆمەڵگا بە شێوەیەکی زۆر روون ئەوە دەبینێت و دەزانێت، کە ئەو سیستمانەی ئێستا ناتوانن هیچ چارەسەرێک پێش بخەن و تەنیا کێشەکان قووڵتر دەکەنەوە.
بۆیە کۆمەڵگا لە هەوڵ و گەڕاندایە و تێکۆشانی خۆی لە دژیان ئەوان بەهێز و بەرز دەکەنەوە، لەبەر ئەوەش سیستمی سەرمایەداری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە بەرخودان و بەرەنگاریی گەل تێکدەشکێت. ئەو سیستمە بە فیکر و بیری ئازاد دەکەوێت. ئەمڕۆ بزووتنەوەی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە دژی ئەو سیستمە سەرمایەداری، دیکتاتۆر و دەسەڵاتپارێزە بە بەرخۆدان و بیروبۆچوونێکی ئازاد تێدەکۆشێت، واتە هەموو ئەو هێزانە، کە خۆیان وەک چارەسەر بۆ کێشەکانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشان داوە و راستییەکانیان بۆ گەل ئاشکرا بووە ئیدی ناتوانن چارەسەرێک بۆ کێشەکانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشبخەن. ئەمڕۆ فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشانی گەریلاکانی کوردستان ڕاستیی هەموو ئەوانەیان دەرخستووە و وەک سیستمێکی ئەڵتەرناتیڤ دەتوانێت قەیران و گێژاوی سەر گەلان بەشێوەیەکی راستەقینە چارەسەر بکات. بە واتایەکی تر دەیان ساڵە هەموو سیستمەکان بە ڕێبازێکی کاپیتالیستی و بە شێوازە جۆراوجۆرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خۆیان کردە دەسەڵاتدار و قەیرانەکانیان قوڵترکردەوە، کۆمەڵکوژی و کوشتاریان ئەنجامدا و لەوەش زیاتر هیچ ئەنجامێکیان نەبوە و ناشیان بێت. بەکورتی دەتوانین بڵێین، دوژمنانی داگیرکەر لە ساڵی 2021دا ژێرکەوتن.
لە ساڵی 2021دا هەڵبژاردنێک لە ئێران کرا و لە جیاتی ڕۆحانی ئیبراهیم ڕەئیسی هاتە سەر کار. بە هاتنی رەئیسی لە سیستمی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران دا هیچ گۆڕانکارییەک لەکۆمەڵگەی ئێران و کوردستاندا رووی نەدا. پێشتر ڕۆحانی چی بوو، ڕەفسەنجانی چی بوو، خاتەمی چی بوو، ئەحمەدی نەژاد چی بوو ڕەئیسیش هەمان شتە. پێش ئەوانیش هەر هەمان شت هەبوو. لە سیاسەتیاندا هیچ گۆڕانکارییەکیان بۆ ئەوە نەکردووە، کە گەلی کورد وەک گەلێک قبوڵ بکەن، گەلانی ئێران، گەلی دیموکراتیکخواز، گەلێک کە بیەوێت سیاسەتی خۆی پەیڕەو بکات قبوڵ بکەن. ڕەئیسی لە هەمان سیاسەتی پیشوو بەردەوام دەبێت. کۆمەڵگای ئێران، ئەو گەمارۆیە، کە لە کاتی شەڕی عێراق و ئێراندا بەسەریدا سەپاوە تا ئەمڕۆش لەسەری بەردەوامە، گەمارۆکانی سەر ئێران لە ڕاستیدا ئێرانی خستووەتە ناو قەتیسبوون و گەمارۆیەکی گەورەوە. ئێرانی گەمارۆدراو لە ژێر قەیرانێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیدا دەژی و بۆ ڕزگاربوون لەو گەمارۆیە لە هەوڵدایە لەگەڵ وڵاتانی دەورووبەری و لەگەڵ دراوسێکانیدا رێبکەوێت و لەو گەمارۆیە خۆی رزگار بکات.
ئەگەر دەوڵەتی ئێران نەتوانێت لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەدا ڕێبکەوێت، قەیرانەکانی ئێستا قووڵتر دەبنەوە و بەردەوام بێت. ئەوەش ئەنجام و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کۆمەڵگاکانی ئێران و کوردستان دەبێت، بەڵام کاتێک سەیری بانگەشەکانی رەئیسی دەکەین، گوایە وا خۆی دەردەخات، کە دەیەوێت هەندێک گۆڕانکاری ئەنجام دەدات، بەڵام کاتێک سەیری ئەو گۆڕانکارییانە لە کۆمەڵگاکانی ئێران و کوردستاندا دەکەین، ئەوە دەبینین، ئەو گۆڕانکارییانە گۆڕانکاریی سەربازین. ئێستا بە چەندین پارێزگا و شاری ئێراندا دەگەڕێت، دەڕوات بۆ سنەسنە، کرماشانکرماشان، ئیلامئیلام و خوزستان، بەڵام بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک نەڕۆیشتووە بۆ ئەو شوێنانە و تا ئێستا بە کردەوە ئەوەی نیشانداوە.
ئێستا کاتێک سەیری کۆمەڵگە و گەلی کورد دەکەین، هەژاری لە بەرزترین ئاستدایە، خەڵک برسی کراوە، ئەگەر گۆڕانکارییەک، کە دەخوازرێت ئەنجام بدرێت، ئەو خۆمەشغوڵکردنە لەگەڵ دەرەوە پێویست نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ خۆی لەگەڵ کۆمەڵگا سەرقاڵ و مەشغوڵ بکات لەو رێگەیەوە خۆی بەرەو پێش دەبات، ئەوە دەتوانێت بۆ کێشەکانی کۆمەڵگا وەڵامدەرەوە بێت. واتە ئەوەی دەگوزەرێت ئەوەیە، کە تەنها کەسێک دەگۆڕێت، بەڵام پێویستە بزانین، کە گەلەکەمان لە ئێران و کوردستان دەزانن سەرۆک ناتوانێت هیچ گۆڕانکارییەک بکات و هاتنە سەر دەسەڵاتیشی هەرگیز لەو چوارچێوەیەدا نەبووە.
بۆ نموونە خامنەیی هەڵدەستێت و دەڵێت: ڕەخنە لە دەوڵەت دەگرم، بۆچی دەوڵەت کێشەی ئابووری چارەسەر ناکات، بۆچی کێشەی ئاوی فڵان پارێزگا چارەسەر ناکات؟، بەڵام ئێمە باش دەزانین، رەئیسی لە سوپای پاسداران و لە ئیتڵاعاتدا بووە، بە قبوڵ و پەسەندی خامنەئی هاتوەتە سەر کار، راستەوخۆ بۆ جێبەجێکردنی فیکر و پلانەکانی خامنەئی هێنراوەتە سەر کار، بۆیە دەبێت بپرسین ئەو ڕەخنانە بۆ کێیە؟ ئامانجیان لەو رەخنانە چییە؟ دەیانەوێت تێگەیشتنێکی چۆن دروست بکەن؟ واتە گەلەکەمان لە هۆشیارییەدایە، ئەگەر بیانەوێت دەتوانن ئەو کێشانە بە ڕێنمایی چارەسەر بکەن، بەڵام نایانەوێت چارەسەریان بکەن. وەک پۆلیسێکی باش و پۆلیسی خراپ ڕۆڵ دەگێڕن، دەیانەوێت سەر لە خەڵک بشێوێنن. سیاسەتی ئەم سەردەمەیان سیاسەتێکی سەربازییە و هەمان سیاسەت لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیڕەو دەکەن و درێژەی پێدەدەن، واتە نابێت ئێمە بەو سیاسەتانە فریو بخۆین و قبوڵیان ناکەین.
ڕەئیسی دێت و دەڕوات، دەڵێت من گۆڕانکاری ئەنجام دەدەم، نازانم چی دەکەم، بەڵام بە کردەوە دەرکەوتووە، بە تەواوەتی کار بۆ میلیتاریزەکردنی هەموو کۆمەڵگا و سەرکوتکردنی گەلان دەکات. بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا نزیکەی هەموو دامودەزگا دەوڵەتییەکان لەژێر کۆنترۆڵی سپای پاسداراندا بووە و تیرۆری لە دژی کۆمەڵگا ئەنجامداوە. ئێمە دەزانین لەسەر ئاستی نێونەتەوەی سپای پاسداران بە ڕێکخستنێکی تیرۆریستی ناسراوە. لە دەرەوەی ئەرتەش دا، سپای پاسداران وەک سوپایەکی هاوتەریبی تیرۆریستییە، واتە ئێمە دەتوانین بڵێین، سیاسەتی ئێران لەلایەن سپای پاسدارانەوە دیاری دەکرێت. ئەگەر پەرلەمان نەیتوانی سیاسەتی خۆی پێناسە و دیاری بکات، ئەوا لەبری ئەو سپای پاسداران دیاریی دەکات، ئەوەش نیشانی دەدات، کە لێرەوە سیستم و دەسەڵاتی سەربازی بەڕێوەدەچێت و دیاری دەکرێت. واتە سیستمێکی کۆمەڵگەیی نییە و بۆ گەلان نییە.
بۆ نموونە لە ساڵی ڕابردوودا دەرکەوت، کە ئیدی هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ نەهێشتنی هەموو ئۆپۆزسیۆنەکانیان و پاکتاوکردنیان. هێرشیان کردە سەر ئۆپۆزسیۆنی کورد و کۆمەڵە و دیموکرات، ئەوانیان تۆپبارانکرد و دەیانخواست لەناویان ببەن، هێرشی ئاسمانییان کردە سەر هێزەکانمان و لە ناوخۆی رۆژهەڵات ئۆپەراسیۆنیان لە دژ ئەنجام داین و شەهیدەمان هەبوو. ئێمە دەزانین گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان باوەڕی بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ هەیە، بۆیە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) بە پێشەنگی خۆیان دەزانن و لەو چوارچێوەیەشدا بەشداری ریزەکانمان دەبن. ئێمە وەک کۆمەڵگە و گەل دەمانەوێت لەسەر ڕەگی خۆمان بژین، بە کولتوور و فەرهەنگی خۆمان بژین و لەگەڵ گەلانی دیکەی ئێران دا لە سیستمێکی دێموکراسی و ئازادیدا پێکەوە بژین. ئەمڕۆ گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئەو ئامانجە و لەو پێناوەدا تێدەکۆشانیان بەڕێوەدەبەن.
بەڵام دەوڵەتی داگیرکەر ئەمە قبوڵ ناکات، ئەگەر کەسێک هەستێت و بڵێت، دەمەوێت سیاسەت بۆ گەلەکەم بکەم، ئەم سیستمە داگیرکەرە دەڕوات دەستگیری دەکات و لە سێدارەی دەدات، لەو رێگەیەوە دەیانەوێت کەس نەتوانێت باسی مافە گەردوونی و رەواکانی خۆی بکات، بەڵام کاتێک کەسێک هەستێت ماددەی هۆشبەر بەکاربهێنێت، بێ ئەخلاقی بکات، هەموو رێگاکانی تا کۆتایی بۆ دەکەنەوە، لە بەرامبەر ئەوەشدا ئەو کەسانە بێدەنگ دەبن. واتە کۆمەڵگە بە چ رادەیەک لە دەرەوەی ئەخلاق و ڕەوشتدا بژی، بەو رادەیە دەتوانن دابەشی بکەن، پارچەی بکەن، دووفاقیی تیادا دروست بکەن و دەتوانن لە رێگەیەوە و بەو شێوازە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکاری بهێنن. ئەوە ئەو شتەیە، کە ئەو سیستم و عەقڵییەتە داگیرکەر و پاکتاوکارە دەیەوێت. بێ ئەخلاقی چییە، برەودان بە ماددە هۆشبەرەکان، دەستدرێژیکردن، قبوڵنەکردنی هەبوون و ناسنامەی تۆیە. واتە نایانەوێت بە هیچ شێوەیەک تۆ بە شێوەکی سروشتی و جەوهەری بە ئازادی بژیت، گەورەترین بێ ئەخلاقی، کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەبرێت، لەو چوارچێوەیەدا و لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێوەدەچێت.
بوونی تۆ تەنها بەو شێوەیە قبوڵ دەکەن، کە خۆیان دەیانەوێت و لەوە زیاتر مەحاڵە کەسێک بە ڕەنگ و شێوە و سروشتی خۆی لەم سیستمەدا بژی. تازەترین نموونە، کە بینیمان ئەوەبوو، کاتێک مامۆستایەک (زارا محەمەدی) وتی، من دەمەوێت منداڵانی کورد بە زمانی کوردی پەروەردە بکەم زیندانییان کرد و سزای پێنج ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاند. با کەس نەڵێت، 'هەموو کەس دەتوانێت لە ئێران دا بە زمانی خۆی قسە بکات و ئێران هیچ بەربەستێک دروست ناکات' ئەو قسەکردنە جگە لە فێڵکردن هیچی تر نییە. واتە لەساڵی 2021دا گەورەترین هێرش کرایە سەر کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەوڵ دەدرا و دەخوازرا کۆمەڵگا بەتەواوی لەسروشتی خۆی دووربخرێتەوە و بە بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و کوشتن و برسیکردن ئەوە بسەپێنێن، کە خۆیان دەیانەوێت و کۆمەڵگە بەوە رابهێنن.
دیسان سەرباری ئەوەی قۆناغی ئاگربەست لە ئارادابوو، لە ساڵی 2021دا لە بەرامبەر هێزەکانمان ئۆپراسیۆن و هێرشیان ئەنجامدا. لە رێگەی کۆنترا و بەکرێگاوان و بۆسەوە ویستی زەبر لە ئێوە بوەشێنێت و له و هێرشانەدا هەڤاڵانی ئێمە شەهیدبوون. هەرچەندە لەم قۆناغەدا هەوڵیشماندا لە چوارچێوەی دۆخی ئاگربەستدا بجوڵێینەوە، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەر و پاکتاوکەر به و جۆرە مامەڵەی نەکرد، سەرەرای ئەوەی ئێمە بە هەستیارییەکی زۆرەوە جوڵاینەوە، لەلایەن هەندێک کەسی داردەست لە لای ئێرانەوە ویسترا کە پشێوی سازبکرێت. هەرچەندە ئێمە بزوتنەوەیەکی سەربازین، بەڵام ئەگەر کێشەکان لە رێگەی دیالۆگ و سیاسیەوە چارەسەر بکرێن، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین. هەبوونی ئێمە لە پێناو پاراستنی کۆمەڵگا و گەلەکەماندایە و تاکۆتاییش لە چوارچێوەی ئه و ئەرک و بەرپرسیارێتیەدا هەڵسوکەوت دەکەین. ئێستا سەدان هەڤاڵمان لە سەر ئاستی شارەزایی و پسپۆڕی خۆیان ئامادەکردووە و بە گوێرەی سەردەمی نوێ ئامادەکاری دەکن و تاکۆتایی بۆ پاراستنی گەلی خۆیان لە ئامادەباشیدان. هەڵبەتە هەموو ساڵێک لە شەڕدا گۆڕانکاری دێتە ئاراوە. ناتوانین وەک یەک هەڵسەنگاندن و بەراوردکاری بۆ شەڕ لە ساڵی 2020، 2021 و 2022 بکەین. لە شەڕدا بەرەوپێشچوون دێتە ئاراوە. شەڕی ئایدۆلۆژیک، شەڕی سەربازی چۆن بەڕێوەدەچێت، ئێمەش خۆمانی تێدا قاڵ دەکەینەوە و راوەستەی لەسەر دەکەین. وەک هێزەکانی یەرەکە و پەژاک ئێمە خۆمان لەسەر ئه و بنەمایە رێکدەخەین، ئامادەدەکەین، بۆ ئەوەی دۆخەکە بەرەوپێش بچێت، ئامادەکارییەکانی ئێمە زیاتر بەرەوپێش دەچن. لە بنەڕەتدا ئێمە رێکخستنی گەلەکەمان بە بنەما دەگرین.
لە ساڵی 2022 دا بە پێی ساڵی پێشوو ئه و کەموکورتیانەی ئێمە هاتنە ئاراوە، ئێمە بە بیری خۆمان هێنایەوە، لە کام لایەنانەدا لەسەر ئاستی رێکخستنی گەل و بزوتنەوەی گەریلادا ئێمە کەموکوڕیمان هەبووە، ئێمە ئەوانەمان گۆڕی بۆ هۆشیاری و زانابوون. ئێمە ئەوانەمان بە گشتی هەڵسەنگاند. لەبەرامبەریان رەخنە و رەخنە لە خۆگرتن پێشخرا. لە چ بوارێکدا نەمانتوانیبێت رۆڵی خۆمان بگیڕین، ئێمە بە رەخنەدان و رەخنە لە خۆگرتندا مامەڵەمان کرد. لەسەر ئه و بنەمایە ئێمە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆمان سازکرد. بۆ ئەوەی لە ساڵی 2022دا ئێمە وەک هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە چۆن خۆمان ئامادەبکەین، بە گوێرەی شەڕی سەردەمی نوێ ئێمە چۆن تێبکۆشین و شەڕ بکەین، هەڵسەنگاندنی گرنگ خرانەڕوو. هەر گەریلایەکی رۆژهەڵاتی کوردستان چۆن رۆڵی خۆی بگێڕێت، ئێمە بە بەرفراوانی هەڵسەنگەندانمان بۆ کرد، له و بابەتەدا رەخنە و رەخنەدانی پێویست پێشخران و ئەنجامی گرنگ بەدەستهاتن.
لە ساڵی نوێدا بۆ ئەوەی ئازادی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر بکەین، هێرشەکانی سەر گەلەکەمان بە تێکۆشانی خۆمان لەناو ببەین و وەڵامی پێویست بدەینەوە. بە بیر و بڕوا و هێز و باوەڕەوە ئێمە تێکۆشانێکی چۆن بکەین، ئێمە لە کۆبوونەوەکەماندا هەڵسەنگەندانمان بۆ کرد. دیسان هەر بە پێی هەستیاری قۆناغەکە، ئێمە چۆن بە شێوەی گەریلایەکی شارەزا و پسپۆڕ مامەڵە بکەین، خستمانەڕوو. لەبەر ئەوە با کەس نەڵێت، گەریلا لاواز بووە، ناتوانێت هیچ بکات. رۆژ لە دوای رۆژ گەریلا بەهێزتر دەبێت. دوژمن دەڵێت، ئێمە گەریلامان لاواز کردووە، کەس بەشداری ریزەکانی گەریلا نابێت، گەریلا ناتوانێت تێکۆشانی بەهێز بەڕێوەببات، بەڵام بە پێچەوانەوە پۆل پۆل گەنجانی کوردستان بەشداری ریزەکانی گەریلا دەبن بۆ ئەوەی لە بەرامبەر داگیرکاریدا بجەنگن. ئێمە دەبینین کە ژن و گەنجانی کورد درک به و ئەرکە دەکەن کە دەکەوێتە ئەستۆیان و به و وشیاریەوە پۆل پۆل دێنە ریزی گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە. بە تایبەتیش بەشداری پەژاک و یەرەکە دەبن. جیا لەوانە ئێمە لە ساڵی رابردوودا هەندێک قارەمانمان شەهید بوون، هەڤاڵ شەهید شێرکۆ، شەهید سیروان، شەهید هێژا، شەهید رێڤان، شەهید ئەکین، شەهید ئادا شەهید بوون. لەبەر رۆشنایی ئه و شەهیدە قارەمانانەماندا پێویستە ئێمە لە ساڵی 2022دا بەشداریبوونێکی بەهێز پێکبهێنین. سەرباری ئەوەی ئەمڕۆ دوژمن پشتی بە تەکنیکی خۆیشی بەستبێت، لەلای گەریلاکانی کوردستان هزر و بیر هەیە، بڕوا و باوەڕ هەیە، لە هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆدا پێداگری لەسەر ژیانێکی ئازاد هەیە. ئێمە باش دەزانین کە گەورەترین تەکنیک خودی مرۆڤە و لەسەر ئه و بنەمایە ئێمە تێکۆشانی خۆمان بەڕێوەبردووە و بەڕێوەی دەبەین. کەس ناتوانێت لەبەردەم شۆڕشگێڕانی کوردستاندا ئاستەنگی ساز بکات. هەڵبەتە ژیانێکی ئازاد بە بێ قوربانیدان و بە بێ بەرخودان دەستەبەر نابێت. بۆ ئەوەی ئێمە گەلی خۆمان ئازاد بکەین، ئێمە قوربانی دەدەین. لە ساڵی نوێدا لەسەر بنەما و هەڵوێستی کادری ئاپۆیی بە بەهێزی بەڕێوەبردن و لەسەر ئه و بنەمایە بە خۆئامادەکردنی ئێمە بەرەوپێش دەچێت.
ئێمە دەزانین ئێران لە قەیرانی ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسیدایە، ئێستا ئێمە دەبینن کە مامۆستایان رادەپەڕن، ئێمە سڵاو لە سەرهەڵدان و بەرخودانی مامۆستایان دەکەین و پیرۆزی دەکەین. پێویستە مامۆستایان یەکێتی خۆیان ساز بکەین، خۆیان رێکبخەن، خاوەنداری لە مافە رەواکانیان بکەن. ساڵی 2022 دەبێتە ساڵی خۆرێکسختنی بزوێنەرانی کۆمەڵگا. بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانەی ئێستا و بۆ ئەوەی لەبەرامبەر ئه و تێگەیشتنە راوەستن، تەنیا بە سازکردنی یەکێتی خۆیان و بە خۆرێکخستن دەتوانرێت بێتە ئاراوە. گەلی بەلوچ، عەرەب و ئازەریمان دەبێت لەسەر ئه و بنەمایە خۆیان ئامادە بکەن و خۆیان بە رێکخراو بکەن. خۆی لە خۆیدا دەبینین کە کۆمەڵگاکانی ئێمە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە هەڵوێستی خۆیان ئه و بابەتەیان نیشانداوە، هەڵوێستێکی پێویست دەخەنەڕوو. ئێمە دەزانین ئێران لە تەنگەژەیەکی گەورەدایە، ئەگەر دەیەوێت له و تەنگەژەیە رزگاری بێت، پێویستە بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵە بکات. بەڵام ئەمڕۆ ئه و پراکتیکەی نیشان دەدرێت پێچەوانەی ئەوەیە، هەڵدەکوتێتە سەر گەل، گرتن و دەستگیرکردنی گەل ساز دەکات و راپێچی گرتخانەیان دەکات. لە پاییزەوە بە سەدان کەس گیراون. روونە کە دەوڵەتی داگیرکەری ئێران ئه و هەڵوێستەی خۆی درێژە پێدەدات، هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگاکەمان بۆ ئەوەی بتوانێت چاوترسێنیان بکات. لم خاڵەدا بابتی گرنگ ئەوەیە کە گەلەکەمان لە بەرامبەر ئه و هێرشانەدا، بێدەنگ نەبێت، لێیان نەترسێت و هەڵوێستی خۆی نیشان بدات. بە تایبەتی لە ساڵی 2022 دا گەلانمان لە ئێران، کوردستان، ژنان و گنجانی ئێمە، دایکانی ئێمە لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدا خۆیان رێکبخەن، چالاکی ئەنجام بدەن و هەڵوێست نیشان بدەن. لەپێناو ئازادی رێبەڕ ئاپۆدا ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆمان ئەنجامی دەدەین.
بۆ ساڵی 2022، پێویستە هەموو هێزەکانی رۆژهەڵاتی کردستان، یکێتی خۆیان ساز بکەن، ئێمە لە سەردمێکداین کە دوژمن بە شێوەیەکی دڕندانە پەلامارمان دەدات، لەناومان دەبات، پارچەپارچەمان دەکات، دەیەوێت به و جۆرە کەس پارێزگاری لە مافی گەلی کورد نەکات، لەسەر ئه و بنەمایە پێویستە ئێمەش لە سەردەمێکی به و جۆرەدا زیاتر یەکێتی خۆمان سا بکەین و ئه و دوژمنە داگیرکەرانە لەناو ببەین، بزوتنەوەکانی وەک کۆمەڵە، دیموکرات و ئەوانەی تر، ئەگەر دەمانەوێت بۆ گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێکۆشان بکەین، شتی هەرە بە نرخ و باش کە لەم ساڵدا بیکەین پێکهێنانی یەکێتی بزوتنەوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە. هەر بۆیە ئێمە بۆ ئه و بابەتە ئامادەین، هەر ئەرک و بەرپرسیارێتیەک بکەوێتە ئەستۆمان ئێمە ئامادەین کە ئەنجامی بدەین. لەبری ئەوەی بە پارچە پارچەیی بجوڵێینەوە، هێزەکانی دیکە کاریگەریمان لەسەر دابنێن، بیانەوێت ئێمە بەکاربهێنن، وەک ناتۆ و هێزە هەژمۆنپارێزەکان، ئێمە یەکبگرین، یەکێتی خۆمان ساز بکەین، بە ویست، سیاسەت و بڕوای خۆمان، بە هزر و فەلسەفەی خۆمان سیاسەتی خۆمان دابڕێژین. ئێمە خۆمان بەڕێوەببەین. لە دەیان ساڵی رابردوودا بە دەیان هەزار شهید کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کراون، بۆ ئەوەی خاوەنداری لەوان بکەین، لەسەر رێچکەی ئەوان تێبکۆشین، خەون و خولیای ئەوان پێکبهێنین، پێویستە یەکێتی خۆمان ساز بکەین. له و بابەتەدا پێویستە هەموو بزوتنەوەیەک قۆڵی هەڵماڵێت، بە شۆڕشگێڕییەکی راستەقینەوە مامەڵە بکات. ئێمە دەزانین ئەوە بە ئاسانی پێکنایات، دوژمن دەیەوێت ئاستەنگی ساز بکات، هاوکار و داردەستەکانی لە کوردستان ناهێڵن ئه و یەکێتی و یەکگرتوویە بێتە ئاراوە، بەڵام پێویستە ئێمە بە پێداگری و ویستی خۆمانەوە هەڵسوکەوت بکەین و ئەوە پێکبهێنین. له و کاتەدایە ئێمە دەتوانین لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەرکەوتن مسۆگەر بکەین. هەموو داواکاری و ئاواتی گەلەکەمان لە کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە. ئەوە دەبێتە سەرچاوەیەکی هێز و ورەیەکی گەورە. جیا لەوە هیچ رێگەیەکی تر لەبەردەمماندا نییە. ئه و یەکێتی و یەکگرتنە مەرجە و ئێمەش وەک پەژاک بۆ ئه و بابەتە ئامادەین.
ئێمە پێشتریش وتبوومان، بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) کە لە ساڵانی رابردوودا زیاتر هاوکاری داگیرکەرانی کوردستان دەکات لەسەر ئه و بنەمایە دوژمنایەتی بزوتنەوەی ئازادی و گەلی کوردستان دەکات. لەسەر ئه و بنەمایە لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش کاردکات، هەندێک گروپ لە هەرێمی ورمێورمێ ساز دەکات. ئێمە لە بارەی ئه و گروپانەوە هۆشداریمان دابوە گەلی خۆمان لە ورمێ، هەندێک گروپ هەن بە خۆیان دەڵێن، حزبی خەباتکار، ئەوان لە باشقەڵاوە یان لە ناوچەی کۆتۆلەوە دەپەڕنەوە بۆ ماکۆ، خۆی، ورمێ، سەڵماس و سۆما برادۆست و دەڵێن، کە ئێمە بۆ گەلی کورد کاردەکەین، بەڵام هیچ پەیەوەندییەکیان بە گەلی کوردەوە نییە، پێویستە گەلەکمان لە ناوچەکە ئەوە بزانێت. داگیرکەری تورک، میت بۆخۆی ئەوانە پەروەردە دەکات و دەیاننێرێت بۆ ئەوێ، ئەوە پلانی داردستیی و ناپاکانەی پەدەکەی، لە رێگەی میتی تورکەوە دەیانگوازنەوە بۆ ئه و ناوچانە. کاتێک گەلەکەمان ئه و تیم و گروپانەیان بینی پێویستە ئەوانە قەبوڵ نەکەن و بەرامبەریان بوەستنەوە. ئامانجیان ئەوەیە کە خراپەکاری لە ناو گەلەکەمان پەرەپێبدەن و گەلەکەمان بکەن بە سیخوڕ. ئەم داگیرکەرە باش دەزانێت کە گەلی ئێمە له و ناوچەیە وڵاتپارێزە و مرۆڤی ئاپۆیی دەناسن، کولتور و ئاکاری ئاپۆییەکان دەناسن، سەدان شەهیدیان بۆ ئه و هەرێمە داوە و ئه و هەرێمە لە ناو بزوتنەوەی ئاپۆییدا سەدان شەهیدی پێشکەش کردووە. بەڵام دەیانەوێت لە رێگەی ئه و سیاسەتەوە گەمە به و بەهایانە بکەن، ناوەرۆکی بەتاڵ بکەنەوە. گەلەکەمان لەبەرامبەر ئەوەدا وشیار و هەستیار بێت، خاوەنداری لە بەهاکان بکەن و بە هیچ جۆرێک ئەوانە قەبوڵ نەکەن.
لەلایەکی ترەوە دەڵەتی ئێران سیاسەتێکی چەپەڵ بەسەر گەنجانمان لەسەرتاسەری رۆژهەڵات پەیڕه و دەکات، ئه و سیاسەتە هێشتاش بەردەوامە، پێویستە گەلەکەمان خاوەنداری لە رۆڵەکانیان بکەن، بەدواداچوون بۆ ژیانیان بکەن و چاودێریان بکەن. دوژمن دەیانکات بە سیخوڕ و دەیاننێرێتە ناو بزوتنەوەی ئاپۆییەوە و پێیان دەڵێت بچن و ئه و ژیانە تێکبدەن، گەمە بە ئیرادەیان دەکەن، تێکیان دەشکێنن. لەبەر ئەوە ئەرکی سەرەکی دەکەوێتە ئەستۆی دایکوباوکانمان، رێگە نەدەن کە رۆڵەکانیان ببنە داردەست و کەرەستەی دوژمنان و لە بەرامبەر بزوتنەوەی ئازادی بەکاربهێنرێن. ئێمە پێشتریش وتوومانە، کاتێک ئه و کەسانە دێنە ناومانەوە، ناتوانن بژین و بەردەوام بن، لەبەر ئەوەی ژیانی ئێمە ژیانێکی سادەیە، خاوەنی شەرەف و شکۆیە، ژیانێکی بە ئەخلاقە و زوو ئاشکرا دەبن، ئێمە لە مێژووی 40 ساڵەدا زۆر نمونەمان بینین. دوژمنی داگیرکەری تورکیا لە باکوری کوردستان زۆر ئەوەی بەکارهێنا هێشتاش بەکاریدەهێنێت، بەڵام ئێمە دەزانین هەرگیز ناتوانێت ئەنجامێک بەدەستبهێنێت و دەشزانین کە دەوڵەتی داگیرکری ئێرانیش ناتوانێت ئەنجام بەدەستبخات.گرنگ ئەوەیە کە دایکان و باوکانمان خاوەنداری لە رۆڵەکانیان بکەن و نەهێڵن کە به و جۆرە بخرێن و ئیرادەیان بشکێنرێت. دیسان دەبێت گەنجانیشمان لە بەرامبەر ئه و سیاسەتە بێ هەڵوێست نەبن. ئه و کەسانە قبوڵ نەکەن کە دەیانەوێت ئه و کارانە بکەن، ئەوانەی داوای سیخوڕی دەکەن لە بەرامبەریان چی پێویست دەکات، پێویستە ئەنجام بدرێت. لە هەر شوێنێک دەبێت با ببێت، گەنجانی کورد پێویستە ئەوانە قەبوڵ نەکەن و کردەوەی پێویست بگرنەبەر. ئەوەی ئێمە دەپارێزێت، گەلی کورد دەپارێزێت و خاوەنداری لە بەها و شکۆمان دەکات، گەریلایە، لەبەر ئەوە هەموو ئه و هێرشانەی دەکرێتە سەر گەریلا پێویستە گەنجانمان قبوڵی نەکەن. لەبەر ئەوە ئەرکێکی سەرەکی گەنجانی کورد بەشداریکردنە لە ریزەکانی گەریلای ئازادی کوردستان، بۆ ئازادی رێبەری ئاپۆ، بۆ ژیانێکی ئازاد و شەرەفمەندانە، بە بەشداری لە ریزەکانی گەریلا، هاتن بۆ چیا ئازادەکان پێکبهێنرێت. ئه و رێگایەی کە دەبێت بۆخۆمانی بە بنەما بگرین، بەشداربوونە لە رێگای ئاپۆیی، رێگای ژیانی ئازاد و شکۆمەندانە. ئێمە هیوادارین کە لە سەر ئه و بنەمایە، گەنجانمان خۆیان زانا و رێکخراو بکەن، خۆیان ئامادە بکەن و به و پێیە مامەڵە بکەن.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
#️ هەشتاگ
#سنە | #کرماشان | #ئیلام | #ورمێ |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 07-02-2022
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە-YRK)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-02-2022
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-02-2022
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژ هەژار)ەوە لە: Feb 21 2022 10:44PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 21 2022 11:35PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 675 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 مرۆڤ پەروەردە دەکرێ لە...
  📖 بارزان و مێژووی بزووتن...
  📖 دڵڕەقیی و بێماڵیی
  📖 ژیاننامەی لیۆنێل مێسی
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 05-07-2022
  🗓️ 04-07-2022
  🗓️ 03-07-2022
  🗓️ 02-07-2022
  🗓️ 01-07-2022
  🗓️ 30-06-2022
  🗓️ 29-06-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
مامۆستا سەعید سدقی کابان کەسایەتییەکی گەورەی پەروەردەیی کوردستانە و زیاتر لەنیو سەدە خزمەتی بەرەوتی خوێندن و پەروەردە و رێزمانی کوردی کرد.
مامۆستا سەعید لەبنەماڵەی کابانە، ئەو بنەماڵە دیارەی شاری سلێمانی کەزیاتر لەیەک سەدەیە لەخزمەتی کۆمەڵی کوردەواریدان و دەیان کەسایەتی سیاسی و روناکبیری و هونەری و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیان تێدا هەڵکەوتووە و لەکایە و رشتە جیا جیاکاندا خزمەتیان بەگەل و نیشتمانەکەیان کردووە.
سەعید کابان بەسەرقافڵەی ئەو بنەماڵە هێژایە دادەنرێ‌ کە لەمەیدانی زمان و پەروەردەدا خزمەت
سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
حەمە جەزا زەنگەنە
ساڵی 1956 لە گەڕەکی مەڵکەندی سلێمانی لەدایکبووە. گۆرانیبێژی میللی بوو. رۆژی 06-07-2018 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
حەمە جەزا زەنگەنە
نەوزاد ڕەفعەت
ناو: نەوزاد
ناوی باوک: ڕەفعەت
ڕۆژی کۆچی دوایی: 04-07-2022
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر

ژیاننامە
نەوزاد ڕەفعەت لەدایکبووی ساڵی 1951ی شاری هەولێرە.
له ساڵی 1975 بەشی کورديی له کۆلێژی ئەدەبياتی زانکۆی بەغدا تەواوکردووە.
لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەمەوە تا 2019 حەوت دیوانی بەچاپ گەیاندووە و زۆربەی دیوانەکانی نۆرەی دووەم و سێیەم چاپکراونەتەوە.
له شیعر نووسين بەردەوام بووە. یەکێک بووە لە شاعيرانی نوێخوازی کوردی دەڤەری هەولێر. کە بەرهەمەکانی جێی سەرنج و با
نەوزاد ڕەفعەت
پارێزگاری کەرکووک لە بڕیارێکی نوێدا دژی کورد لە کەرکووک
لە بڕیارێکی نوێدا دژی کورد لە کەرکووک، پارێزگاری کەرکووک بڕیاریداوە، ئەوانەی نیشتەجێی کەرکووک نین و فۆڕمی خۆراکی کەرکووکیان هەیە فۆڕمەکەیان لێوەر بگیرێتەوە.
بەگوێرەی نووسراوێک راکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک، داوا لە هێزە ئەمنییەکان و فەرمانگە حکومییەکانی کەرکووک کردووە، ئەو کەسانەی خەڵکی کەرکووکن و لە دەرەوەی شارەکە نیشتەجێن پشتگیری نیشتەجێبوون و فۆڕمی خۆراکیان لێوەربگیرێتەوە.
ئەو بڕیارە مەترسیدارەو وەک بڕیارەکانی دیکەی ئەو پارێزگارە دژی هاووڵاتیانی کوردە، چونکە هەزاران خێزانی کورد
پارێزگاری کەرکووک لە بڕیارێکی نوێدا دژی کورد لە کەرکووک
شوکریە حسێن رەشید
ناو: شوکریە
ناوی باوک: حسێن رەشید
ساڵی لەدایکبوون: 1949
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی

ژیاننامە
لە ساڵی 1949 لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی زانستە بەشی فیزیا، لە وەزیفەدا سەرپەرشتیاری پسپۆری فیزیا بووە و ئێستا خانەنشینە، ئەو ژنە باس لەوە دەکات کە لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و کوردپەروەدا گەورە بووە و لە سلێمانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و زانکۆی تەواو کردووە، هاوسەری کەمال شاڵی-یە.

هەستی کوردایەتی
شوکریە حسێن دەڵێت: یەکەم کچ بووم لە خوێندنگەی کوڕان وەک مامۆستا وانە بڵێمەوە بەهۆی ئ
شوکریە حسێن رەشید


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.578 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)