پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,435
وێنە 105,223
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ڕاگەیەندراوی کەجەکە لە یادی 23 ساڵەی دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیەندراوی کەجەکە لە یادی 23 ساڵەی دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان

ڕاگەیەندراوی کەجەکە لە یادی 23 ساڵەی دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان
دەقی پەیامەکەی کەجەکە:
ئێمە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کە بە شێوەی چەتەیی ڕێبەرایەتی ئێمەیان ڕفاند و ڕادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان کردەوە، لە 24 هەمین ساڵیادیدا بە توڕەیی و ڕقی گەورەوە شەرمەزار دەکەین. ئێمە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین کە لە دژی پیلانگێڕی و هەلومەرجی بەدیلگیران بە بەرخودانێکی مەزن و تێکۆشان وەڵامی داوەتەوە. ئێمە ئه و شەهیدە قارەمانانەمان کە بە دروشمی ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن کە لە دژی پیلانگێڕی بە دەوری ڕێبەری خۆیانەوە وەستان و بوونە ئاڵقە، لە کەسایەتی هاوڕێیانمان خالید ئۆراڵ و ڤیان جافدا جارێکی تر سڵاویان بۆ دەنێرین، ئێمە بەڵێن دەدەین کە پابەندی یاد و بیرەوەریان بین. ئێمە سڵاو لە بەرخودانی بەردەوامی 23 ساڵەی گەلە قارەمان و وڵاتپارێزەکەمان و دۆستانمان دەکەین بەرامبەر بە پیلانگێڕیەکە و ئاستی خاوەندارێتیان لە ڕێبەر ئاپۆ.
ئامانجیان ئەوە بوو کە کورد بە شێوەی کۆمەڵگایەکی ئازاد پێنەنێتە سەدەی 21ەوە
هێزەکانی پیلانگێڕ بە پێشەنگایەتی ئەمریکا، ئه و کاتەی خۆیان ئامادەدەکرد کە بە پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەوە بچنە سەدەی 21ەوە، تێکۆشانی ئازادی کوردستان کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و #پەکەکە# بەڕێوەدەچێت لە بەردەم لێکدانەوە و حیساباتی سەرمایەداری و ئیمپریالیستی خۆیان وەک مەترسیەکی هەر گەورە دەبینی. 'کوردی ئازاد'، 'مرۆڤی ئازاد'، 'کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازاد'، کە ڕێبەر ئاپۆ هەوڵی دەدا بە ڕەنج و هەوڵدانێکی زۆر بیخوڵقێنێت، لەبەردەم پرۆژەی سەرمایەداری گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک گەورەترین بەربەست دەیانبینی. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کە بە دەرکردنی ڕێبەر ئاپۆ لە سوریا خرایە بواری جێبەجێ کردنەوە، به و ڕێگەیە ویستیان هەڕەشەی هەرە گەورە لە بەردەم بەرژەوەندییە سەرمایەداریی و ئیمپریاڵیەکانی خۆیان، ئاستەنگی هەرە گەورە نەهێڵن و بێکاریگەری بکەن. گەورەترین ئامانجی پیلانگێڕیەکە ئەوەبوو کە نەهێڵن کورد بە شێوەی کۆمەڵگایەکی ئازاد، خاوەن ئیرادە، خاوەن ناسنامەی نەتەوەیی پێبنێنە سەدەی 21 و به و جۆرە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەر بناغەی بەرژەوەندییە داگیرکارییەکانی خۆیان سەرلەنوێ دابڕێژنەوە و دیزاینی بکەنەوە. لەبەر ئەوەش لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا، گەلی کورد، بزوتنەوە و ئه و دەستکەوتە نەتەوەییانەی ئافرێنرابوون، لە چوارچێوەی هاوکارییەکی گەورەی نێونەتەوەییدا بە دیلیان گرت.
گەلەکەمان بەدیلگیرانی ڕێبەرایەتی وەک بەدیلگیرانی خۆی بینی
رێبەرایەتیمان لەسەر بناغەی ئەوەی پلان و پرۆژەی هێزە پیلانگێڕەکان لەسەر کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پوچەڵ بکاتەوە، وەڵامی ئه و پیلانگێڕییە گەورەیەی دایەوە. هەم ڕێبەرایەتیمان و هەم گەلی کورد و بزوتنەوەکەی بە شێوەیەکی خۆڕاگرانەی گەورە بە خۆنوێکردنەوە بەرپەرچی ئه و پیلانگێڕیەی دایەوە. ئه و بازنەیەی بەرخودانی گەلەکەمان و شەهیدە قارەمانەکانمان کە بەدەوری ڕێبەرایەتیەوە سازیان کرد، بووە بازنە و ئاڵقەی سەرەکی پوچەڵکردنەوەی پیلانگێڕیەکە. لەبەر ئەوەی ڕێبەرایتیمانی بۆخۆی وەک پێکگەیشتنی گشتیی ئه و نرخانە بینی کە ئافرێنراون. بینی ئەوەی کە لە کەسایەتی ڕێبەرایەتیدا دەکرێت، دەخوازرێت کە لە گرتوخانەی دوورگە یەککەسیەکەدا سزا بدرێت، لە بنەڕەتدا 'کوردایەتی ئازاد'ە، یانیش خودی خۆیەتی. لەبەر ئەوەش بەدیلگیرانی ڕێبەرایەتی وەک بەدیلگیرانی خۆی بینی. گەلەکەمان پەیوەندی و پێکەوە بەستراوبوونی ئه و دۆسیەی لەگەڵ تراژیدیای مێژوویی خۆی بەدی کرد و بە زانینی ئەوەی کە ڕزگاری بە تێکدان و لەناوبردنی ئه و تراژیدیایەیە، خاوەنداری لە بەرخودانی مێژوویی ئیمراڵی کرد.
بە شۆڕشی هزری گەورە وەڵامی پیلانگێڕیەکەی دایەوە
هەڵوێستی ڕێبەرایەتیمان لە بارەی ئه و پیلانگێڕیە گەورەیە و ئه و گەمە ئیمپڕیالیستیە، لە سەر بناغەی لەناوبردنی ئه و چارەنووسە تراژیکەی بۆ کوردان دیاریکراوە، بەرخودانێکی گەورەبوو. لە سەر بابەتی چارەنوسی پاکتاو کە وەک چارەنوسی سەدەی دوایی کورد دیاریکرابوو، هەموو پێداگری خۆی هێنایە ئاراوە. لە بن هەموو مەرجە پڕوکێنەرەکانی بەدیلگیران، بە شۆڕشێکی گەورەی هزری وەڵامی پیلانگێڕیەکەی دایەوە. بە شێوەی ڕێبەری گەلی شۆڕشگێڕ، هەرکات پێویست بوایە وەک فەیلەسوفێک، هەندێک جار وەک زانایەکی سیاسەت، وەک مێژووناس، هەوڵەکانی جێبەجێ کرد بۆ ئەوەی چارەنووسی گەلەکەی کە بەسەریدا دەسەپێنرێت بگۆڕێت، لە ڕووی ڕامان و هزرەوە و هەم لە ڕووی جەستەییەوە بەرخودانی کرد. هزر و ڕامانی هەرە پێشکەوتوو و سەردەمیانەی لە کەسایەتی گەلی کورددا، خستە بەردەم هەموو گەلان، ژنان و لایەنە چەوساوەکان. به و تیۆری و بیردۆزیانەی کە گەشەی پێدان، پاڕادایمی ژیانی نوێی ئازاد و دیموکراتیکی هێنایە ئاراوە. بە تێز و بیردۆزیەکانی ژیانی ئازاد و کۆمەڵگای ئازادی کوردی ئامادەکرد، بە گەورەترین بەرگری وەڵام گەورەترین پیلانگێڕی هاوچەرخی دایەوە. پاراستنی شارستانی دیموکراتیک، لە پێشەوە لەسەر ناوی کورد و ژنان، بە ناوی هەموو چەوساوەکانەوە بووە وەڵامی هەرە بەهێز. بەم جۆرە بە ناوی مرۆڤی ئازاد، بووە بەرگریی و پاراستنێک کە بە پێناسەیەک بە ناوی کۆمەڵگای دیموکراتیک ئەنجامدرا. ڕێبەر ئاپۆ لە ژێر هەلومەرجی بەدیلگیران لە ئیمراڵیدا، پاڕادایمی کۆمەڵگای دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازی ژن، بە شێوەیەک کە لە سەدەی 21دا بەشی گۆڕینی چارەنووسی هەموو چەوساوەکان بکات، وەک پاڕادایم و بەرنامەی ژیان و تێکۆشانێکی نوێ هێنایە ئاراوە. ئەوەی وەک مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ناودێر کرد.
رامانی ئه و دەگۆڕدرێن بۆ بزوتنەوەی هیوا
له و هەموو لایەنانەوە قۆناغی 23 ساڵەی بەدیلگیرانی ئیمراڵی، وەک هێزە پیلانگێڕەکان ئامانجیان بوو بەڕێوەنەچوو، بە پێچەوانەوە بووە قۆناغێکی به و جۆرە کە بۆ مرۆڤایەتی، ڕامانی کۆمەڵگای ئازاد لە هەموو ڕوویەکەوە گەشەی سەند و پێگەیشت. ئه و هزر و ڕامانەی ڕێبەر ئاپۆ هێنایە ئاراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم ئه و ناوچانەی کوردی تێدا دەژین، دەبێتە سیستمێکی کۆمەڵایەتی. دەگۆڕدرێت بۆ بیرکردنەوەی ژیان و بەرخودانی نوێ. لە کەسایەتی کوردان و ژناندا هەموو چەوساوەکان له و گەشەسەندنە ئیلهامی گەورە وەردەگرن. دەگۆڕدرێت بۆ جۆش و خرۆش، بزوتنەوەیەکی گەورەی هیوا.
حکومەتی فاشیست پیلانگێڕیەکەی نوێکردەوە و فراوانی کرد
هێزە پیلانگێڕەکان بە پێشەنگایەتی ئەمریکا، لە ڕێگەی پیلانگێڕیەوە ویستیان تورکیا و کوردستان بکەن بە شوێنی ئاگر و سوتان. ویستیان کە شەڕ تورک و کورد کە لە سەدەی 21دا بە بەر بڵاوی بخوڵقێنن. ویستیان کە کورد و تورک کە لە تەواوی مێژوودا لە سەر بناغەی خوشک و برایەتی لە پاڵ یەکدا ژیاون بەرببنە گیانی یەکتر و بە شەڕ بێن. لەبەر ئەوەی پیلانگێڕیەکە نەک هەر دژی کورد، لە دژی تورکیا ئەنجامدرا. بەڵام ڕێبەرایەتیمان بە دووربینیەکی قوڵ و هەڵوێستێکی پشوودرێژانە، ئه و پلانە تاریکەی لەسەر بناغەی تێکبەردان و شەڕی خۆبەخۆی گەلان داڕێژرابوو پوچەڵ کردەوە. بۆ ئەوەی تورکیا لە بنبەستی زاڵ و باڵادەستی 'مەرگ- کوشتن' ڕزگار بکات چی لەدەستهات درێغی نەکرد. بۆ چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانەی پرسی کورد، هەوڵی دا دەرفەتە زۆر بچوکەکانیش بەکاربهێنێت. وتی، ئەگەر بۆ چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانە هێندەی سەرەدەرزیەکیش دەرفەت هەبێت، ئەگەر نەقۆزرێتەوە و بەکارنەهێنرێت ئەوە بە واتای ڕشتنی خوێن و کوشتنە. بۆ ئەوەی بە دیالۆگ و دانوستان چارەیەک بۆ پرسەکانی ئێستا بدۆزێتەوە زۆر پێداگری کرد. بەڵام هەموو جارێک بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و حکومەتی فاشیستی ئەردۆغان ئه و هەنگاوانەی بۆ چارەسەری دیموکراتیک و بۆ لایەنگیری لە ئاشتی کە ڕێبەرایەتی ئێمە هەڵیگرتن پوچەڵیان کردەوە. هەڵوێست و مامەڵەی حکومەتی فاشیستی ئەردۆغان کە دیدارەکانی ساڵی 2015ی لەگەڵ ڕێبەرایەتی ئێمە و قۆناغی چارەسەری تێکدا، وەک گەورەترین پیلانگێڕی لە دژی گەلانی تورکیا هاتە ئاراوە و لە ئەنجامدا هێرشە پاکتاوکارییەکان لە ناو سنوور و دەرەوەی سنوور، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی نوێکردەوە و فراوانتری کرد.
دەوڵەتی تورک بە پشتیوانیی بەشێک لە هێزەکانی بەشدار لە پیلانگێڕییەکە دەیەوێت ئەوەی بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی 15ی شوباتی 1999 بەدەستینەهێناوە، بە هەڵمەتی نوێی پاکتاوکردن سەری بخات. ئەوانەی دیسانەوە پیلانگێڕییەکە زیندوو دەکەنەوە و دەیخەنە بەرنامە و ڕۆژەڤەوە، حکومەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە و هاوپەیمانە نێونەتەوەییەکانیانن، کە پشتیان پێ دەبەستێت. ئەو سیاسەتە، کە ڕۆژانە لە زیندانی ئیمراڵی جێبەجێی دەکرێت، سیاسەتی تایبەتن بەرامبەر بە کەسێک و بە سیستماتیک بەڕێوەی دەبەن، ئەو سیاسەتە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە. ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە، کە مرۆڤ ئەوە وەک سیاسەتێکی ئاسایی بەرامبەر بە کەسێکی زیندانیکراو لێکبداتەوە. سیاسەتی گۆشەگیریی ڕەها لە ئیمراڵی بە شێوەیەکی تایبەت بەڕێوەدەبرێت، لە پرد و شەقامی کورددا، هۆکاری سەرەکیی چارەسەرکردن و شەڕە. چونکە نە گەلی کورد و نە بزووتنەوەکەی، سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالی و سیاسەتی گۆشەگیریی ڕەها قبوڵ ناکەن. بە هەموو جۆرە بەرخودانێک وەڵامدەدرێتەوە و درێژەشی دەبێت.
سیستمی سەرمایەداریی سەدەی 20 هەرگیز کوردی وەک گەل، نەتەوەیەکی خاوەن زمان، کولتوور و ناسنامە و کەرامەت و شکۆ قبوڵ ناکات، هەمیشە نکۆڵی لە بوونی نەتەوەیی کردووە و ڕەتی کردووەتەوە. دەوڵەتە سەرمایەدارەکان هەژموونییەکانی هەمان سەدە جوگرافیای کوردستانیان بە گوێرەی بەرژەوەندیی ئیمپریاڵیانەی خۆیان داگیرکردووە و بە تەماحێکی زۆرەوە سامانی ژێرزەوی و سەرزەویی لە نێوان خۆیاندا دابەش کردووە. سەرباری ئەوەش ئەو گەلەی لەسەری دەژی دابەشیان کردووە. بۆ ئەوەی نەتەوە دەوڵەتی تورک ڕۆڵ و ئەرکی خۆی وەک پاسەوان لە دژی یەکێتیی کۆمارە سۆسیالیستەکانی سۆڤیەت پێکبهێنێت، لە ناوچەکەدا سەروەریی و باڵادەستیی بچەسپێت، گەورەترین بەشی کوردستانیان پێداوە. ستراتیژیی دژ بە کورد، نەتەوە دەوڵەتی تورک خۆی بە گەورەترین خاوەن پشک دەبینێت تیادا، لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنانە بەڕێوەی دەبات، سیاسەتێکی سیستماتیک و پلان دانراوە بۆ نکۆڵیکردن و سڕینەوەیە، کە ماوەی سەدەیەکە درێژەی هەیە و بەڕێوەدەبرێت.
هەر حکومەتێک بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک بەڕێوەببات هاتوەتە سەر کار و هەوڵی داوە ئەو سیاسەتی پاکتاوکاری و جینۆساید و داگیرکەری قووڵتر لەوانەی پێش خۆی بەڕێوەببات. زۆرێک لە حکومەتەکان لە پێشبڕکێدا بۆ پاکتاوکردن و داگیرکەری و جینۆساید دەرکەوتوون، بەڵام هیچیان سەرکەوتوو نەبوون و نەیانتوانی خۆیان لە شکست لە بەرامبەر سەرهەڵدان و ڕاپەرین و بەرخۆدانی کورد ڕزگار بکەن. حکومەتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە لە ئێستادا دەوڵەتی تورک بەڕێوەدەبات، لەو پێشبڕکێیەدا بووە بە تووندترین و هارترین حکومەت. لە مێژووی کۆماردا هیچ حکومەتێک هێندەی حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە دوژمنایەتیی کوردی نەکردووە. حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە ئەو حکومەتە بوو، کە زۆرترین دوژمنایەتیی بەرامبەر بە کورد پێشخست، بەڵام نابێت ئەوەش لە بیر بکرێت، کە دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد دوژمنایەتیکردنیشە بەرامبەر بە تورکی. دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد خزمەتی بە بەرژەوەندییە هەرێمییەکانی تورکیا ناکات.
پێویستە ئێستا هەمووان ئەوە ببینن و بزانن، کە تورکیا دیموکراتی نابێت هەتا دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد هەبێت. ناتوانێت هێزی چارەسەری بۆ پرسەکانی تر بدۆزێتەوە. حکومەتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە تەنها لەسەر کورد نییە، گەورەترین گێژاوە کە بۆ تەواوی تورکیا هاتووە. لە ئێستاش بە دوای ناوی وەک ئەشکەنجەکار، بکوژ و پاکتاوکار، ستەمکار و زاڵم، هەق - مافەکان و داد ناناسێت، دەستدرێژیکار، درۆزن و دز لە مێژوودا تۆمار کردووە.
ڕژێمی فاشیست حوکمی خۆی پڕکردووەتەوە
دوژمنایەتیی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە بەرامبەر بە کورد هیچ سنوور لە کۆمەڵکوژیی و پاکتاوکردندا ناناسێتەوە، تەنها بە ناو سنوورەکانی تورکیاوە سنووردار نییە، بەڵکو ئەو دوژمنایەتیە بە هەموو ئەو ناوچانەدا، کە کورد تێیدا دەژین بڵاوبووەتەوە. بە درۆی شەڕی دژی تیرۆر، هەموو ڕۆژێک شاخ و دەشتەکانی باشوری کوردستان بۆردوومان دەکرێن، گوندی هاووڵاتییە مەدەنییەکانی کورد بۆردوومان دەکرێت، لە ڕۆژئاوا هەموو ڕۆژێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان بۆردومان دەکەن، بە هاوەن و تۆپ منداڵان لە کاتی یاریکردندا دەکوژن. گەلی ئێزدیمان کە لە شەنگال لە دڕندایەتیی #داعش# ڕزگارکراون، تۆڵەی تێکشکاندنی داعشیان لێدەکاتەوە، ڕۆژانە بە شێوەیەکی دڕندانە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی هێرش دەکاتە سەریان. گەلی وڵاتپارێزمان لە کامپی پەنابەرانی مەخمور هەموو ڕۆژێک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان دەکات، بە چاوسورکردنەوە و ترساندن و خۆبەدەستەوەدان دەیانەوێت هێڵی ورە و ئیرادەیان لاواز بکەن.
لە دوایین هێرشدا لە شەوی 1ی شوباتدا هێرشێکی خوێناوی و هاوکات بۆ سەر مەخمور و شەنگال و دێرک ئەنجامدا، کە بەردەوامیدانە بە هێرشە پاکتاوکارییەکانی لەسەر بنەمای دوژمنایەتیکردن کوردان. ئامانجی ئەوەیە لەو ڕێگەیەوە کورد بترسێنێت و لە تێکۆشان دای ببڕێت. بەڵام ئاشکرایە کورد بە سووربوون و پێداگریی زۆرەوە لە دژی ئەو سیستمە پاکتاوکارە و هێرشانە تێدەکۆشن و تێکۆشان گەش و گەورە دەکەن. گەلەکەمان هەر لە ئێستاوە لە دژی ئەو هێرشە فاشیستی و پاکتاوکاریانە لە هەموو ناوچەکانی کوردستان ڕاپەڕیونەتە سەرپێ و جارێکیتر بە بڕیاربوون و پێداگرییان بۆ ئیرادەی تێکۆشانی خۆیان خستەوەڕوو و سەلماندیانەوە.
ئەو هێرشە خوێناوییانە نیشانی دەدەن، کە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لە قۆناغی گێژاو و لەبەر یەکهەڵوەشانەوەدایە. لە قۆناغی ئێستادا ڕژێمی فاشیستیی داگیرکەر چووەتە قۆناغی پەرتەوازەیی و گێژاوێکی گەورەوە. لە کوردستان و تورکیا سیاسەتی داگیرکاری و پاکتاوکاری کۆتایی بە حوکمی هێناوە و ناتوانێت خۆی لەو گێژا و پەرتەوازییە ڕزگار بکات. لەقۆناغی ئێستادا هیچ بژاردەیەک نییە بۆ تورکیا جگە لەچارەسەرکردنی پرسی کورد و دیموکراتیزەکردن. ئەو فاشیزمە، کە بەڕێوەدەبرێت و سیاسەتی پاکتاوکردن تەنیا پرۆسەکە و قۆناغەکە درێژ دەکاتەوە و گێژاو و پشێوی زیاتر دەکات و تێچووەکان و قوربانییەکانی هەر دوو لاو زیاد دەکات، چونکە جگە لەو شەڕە دوژمنکارییەی دژ بە کورد هیچ شتێکی تر نەماوە، کە پێی خۆی لەسەر ڕابگرێت. ئێستا گەلانی تورکیا دەیانەوێت ئەم دەسەڵاتە فاشیستیە لە کۆڵی خۆیان بکەنەوە. ئیدی هیچ درۆیەک حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە ڕزگار ناکات و لەسەر پێ نایهێڵێتەوە. داگیرکەری ناتوانێت خۆی لە زبڵدانی مێژوو ڕزگار بکات.
ئازادی ڕێبەرایەتیمان ئازادی ئێمەیە
کۆمەڵگایەک، کە ڕێبەرایەتییەکەی زیندانیکرابێت ئەو کۆمەڵگەیەش زیندان کراوە، بۆیە زیندانیکردنی ڕێبەرایەتیمان زیندانیکردنی ئێمەیە، ئازادیشی ئازادیی ئێمەیە. هەتا ڕێبەرایەتیمان زیندانی بێت، هەر گفتوگۆیەک بەناوی چارەسەریەوە بەتاڵ و پووچە و بێ مانایە. دەبێت ئەوە بزانرێت، کە ئێمە بڕوا بەگفتوگۆکانی گوایە چارەسەری ناکەین، تەنانەت چاوی خۆیان لە زیندانیبوونی بەردەوامی ڕێبەرایەتی، دیلکردن و گۆشەگیریی ڕەهای سەر ئیمراڵی دادەخەن. گەلێک خاوەنداری لە ناسنامە و کولتور و کەرامەتی خۆی دەکات و دەیەوێت چارەنووسی خۆیان بخەنە دەستی خۆیانەوە، بەها نادەنە ئەو جۆرە گفتوگۆ بێ بنەمایانە. بۆیە ڕۆژ ڕۆژی خەبات و تێکۆشانە. ڕۆژی بەرخۆدانە لە دژی هەموو جۆرە زوڵم و ستەمێک. لەو ڕووەشەوە لە 24هەمین ساڵی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیدا لەگەڵ گەلەکەمان پیلانگێڕییەکە تێکدەشکێنین.
بانگەواز بۆ گەلی کورد و دۆستانی کورد
بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەرایەتیمان و پوچەڵکردنەوەی پلانە نوێ و مەترسیدارەکانی هێزە پیلانگێڕەکانی شەڕ و لەسەر ئەم بنەمایەش لە 24هەمین ساڵدا بۆ تێکشکاندنی پیلانگێڕییەکە داوا لە گەلی کوردستان لە چوار پارچە و دەرەوە دەکەین، کە تێکۆشان بەرز و گەش بکەنەوە و بیگەیەننە بەرزرترین ئاست. پێش هەموو شتێک گەنجانی کورد و ژنانی کورد بەرپرسیارن لە بەڕێوەبردنی ئەم پرۆسەیە و لەسەر ئەم بنەمایە داوا لەگەنجانی کورد و ژنانی کورد دەکەین، کە بۆ ئەوەی هەلومەرجی تەندروست و ئازادیی ڕێبەرایەتیمان پێک بێت، پەرە و برەو بە ڕێکخستن بدەن و گەشی بکەن و چالاکیی بەهێز ئەنجام بدەن.
دۆستانی گەلی کورد لەم 23 ساڵەی ڕابردوودا زیادیان کردووە. هەم لەگەڵ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم لە ئەوروپا و هەم لە زۆر شوێنی جیهان دا لەگەڵ گەلانی جیاوازدا دۆستایەتییەکی زۆر بەنرخ و هێژا و مانادار و خوشک و برایانە چەسپاوە. بەهۆی پەیوەندیی نێوان ئاشتی دیموکراتیک و خوشک و برایەتییەوە، ئەو یەکێتیی دیموکراتیکە، کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت لەنێو گەل و باوەڕ و کلتوردا پەرەی پێبدات، بۆ مرۆڤایەتی، بۆ دیموکراسی و ئازادی بەهای نوێ بەرهەم هێناوە. داوا لە هەموو دۆستانمان دەکەین، شانبەشانی گەلی کورد، خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن، کە ڕێگا بۆ خوشک و برایەتیی گەلان و یەکێتی دیموکراتیک کردووەتەوە، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، کە لە ساڵی بیست و چوارەمدا بەردەوامە و گۆشەگیریی ڕەهای سەر ئیمراڵی شەرمەزار بکەن، لە پێش هەموویانەوە لێپرسینەوە لە ڕژێمی داگیرکەر و پاکتاوکاری کۆماری تورکیا و بەڕێوەبەری فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەی دوژمنی کوردان و هەموو هێزە پیلانگێڕەکان بکەن.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 3,320 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 10-02-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-02-2022 (2 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 22-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 24-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,320 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,435
وێنە 105,223
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!