Վիճակագրություն | Հոդվածներ 454,903 | | Նկարներ 93,189 | | Գրքեր 16,716 | | Կից փաստաթղթեր 77,256 | | Տեսանյութ 820 | | 13 Ակտիվ այցելուները Kurdipedia! | | Այսօր 15,129 |
|
ناوی ئەو گوندانەی بزە دەخەنە سەر لێوانەوە խումբ: Անեկդոտներ | Հոդվածներ լեզու: کوردیی ناوەڕاست
Կիսվել |
| Facebook | 5 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 1 |
Աստիճան Հատ |
|
Գերազանց |
Շատ լավ |
Միջին |
Վատ |
Վատ |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
ناوی ئەو گوندانەی بزە دەخەنە سەر لێوانەوە
زۆرێک لە ناوی گوندەکان، دەبنە مایەی بزە بۆ سەر لێوان و بوون بە نوکتە و لە گاڵتە و گەپی کوردەوارییەوە باس دەکرێن لەوانە: لە دەشتی کۆیەکۆیە کوڕە جاحێڵ و خۆش مەشڕەب و گاڵتە چیەکانی گوندێک ئەگەر پێیان بڵێی خەڵکی کوێی؟ بە پێکەنینەوە دەڵێن: ئەگەر دەمت ئاو نەکات قزڵوقزڵو، لە ناوچەکانی کرمانجی سەروش گوندی( سەرکێرسەرکێر) هەیە دەڵێن: ئەگەر بۆ ئه و سنورە بگوازرێیتەوە و نیگەران بیت، پێت دەڵێن: بۆ سەرکێر زۆر خۆشە، لە پشدەریش: ئەگەر بەشۆفێری تاکسییەک بڵێیت هەتا بەرمەمکانبەرمەمکان-مان ببه، ئەویش دەڵێ: لە خزمەتادام تا بەر گەروشتان دەبەم، یان لە دەشتی هەولێر دەوترێت: خەڵکی کوێیت؟ دەڵێن: عەزە و قونیان، هەندێ ناوی گوندیش هەیە هەر سەیر و سەمەرەن وەکو: کەرزۆڕ و کەردز و بزن دز و سمی هێستر و کونەگورگکونەگورگ و کونە سە و چێرەبەشە، یەکێک لە نوکتە خۆشەکانی کوردەواری لە نێوان خۆشناوەتی و دەشتی هەولێرهەولێر نوکتەیەکە لە نێوان دێوەرەیەکی خۆشناو و ژنە دەشتیەکی هەولێری کاکی بە کاکی هەولێر دەگێڕنەوە:
دێوەرەیەکی خۆشناو کە بە بنەچە لادێنشینی( کونە فلوسەکونە فلوسە)ی شارەدێی( سکتانسکتان) بووە، بارە مێوژی بردووە بۆ دەشتی هەولێر و لە گوندی( سۆربەشسۆربەش)ی قوشتەپەقوشتەپە لایداوە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەی، کە ئەو کات بە ئاڵشت بووە، شمەک بەشمەک بە هێلکە و گەنم و زەخیرەی نیسک و نۆک، مێوژەکەی فرۆشتووە، ژنگەلی ئاوایی(سۆربەش) دەوری دەگرن و مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و یەکێک لە ژنەکان دەپرسێت: کاکە خەرکی کێندەری؟ ئەویش دەڵێت: گوندی کونە فلوسە، ئیتر پیرەژنە سۆربەشی هێندە بەناوی گوندەکەی پێ دەکەنێت، تا ئەو ڕادەیەی کابرای دێوەرەی کونەفلوسەیی نیگەران دەبێت و بەجۆرێک لە گرژییەوە بە ژنەکە دەڵێت: دایکم لۆ بە سۆربەشی خۆتان پێناکەنی، لۆ بە کونەفلوسەی ئێمە پێ دەکەنی.
-کونە فلوسە: گوندێگی خنجیلانەیە لە بناری شاخی گێژباژێڕە و لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بەشارەدێی سکتانە و ناوی گوندەکە لە پلوسکەی ئاوێکەوە هاتووە کە لە ناو بەردێکەوە دەردەچێت، وتویانە: پلوسکەی بەردی دواتر کونە پلوسکە تا بووە بە کونە فلوسە.
-سۆربەش: گوندێکە سەر بە شارۆچکەی قوشتەپەیە و ناوەکەی لەدوای دابەشکردنی زەوی و زار بەسەر جوتیارانەوە هاتووە لە شەستەکانی سەدەی بیستەم و هەر جوتیارەی چەند دۆنمێکی وەرگرتووە و وتراوە: زۆر بەش ئیتر ئه و زۆربەشە لە گۆکردن بووە بەسۆربەش و گوندەکە ئه و ناوەی وەرگرتووە. [1] Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը  բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی  بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە! Այս տարրը արդեն դիտվել 960 անգամ ՀեշԹեգ կապված նյութեր: 5 Նյութերի գույք Technical Metadata Կցված ֆայլեր - Տարբերակ Տիպ |
Տարբերակ |
| | | |
խմբագիր անունը |
Լուսանկարը ֆայլ |
1.0.2 | 83 KB |
| |
25-02-2022 | Aras ÎlncaxîA.Î. |
Լուսանկարը ֆայլ |
1.0.1 | 132 KB |
| |
25-02-2022 | Aras ÎlncaxîA.Î. |
|
|