دەقی پرسەنامەکەی کەنەکە:
پرسەنامە، بۆ گەلی کوردستان و بۆ خانەوادەی د. نەجمەدین کەریم
بە داخێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک نەجمەدین کەریم، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، بە گوێمان گەیشت. بەڕێز د. نەجمەدین کەریم لە باشووری کوردستان لە دەمی لاوێتیدا لە شۆڕشی ئەیلولدا بەشدار بوو و جێگەی دیار بوو. هەروەها هەمیشە لە ناو خەبات و تێکۆشینی وڵاتپارێزییدا بوو. لە ناو سیاسەتی کوردستانیشدا پێگەیەکی دیاری هەبوو. بەڕێز نەجمەدین کەریم گەلێک کاری شایانباسی بۆ یەکڕیزیی و یەکیەتیی نەتەوەیی کرد و هەروەها یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ک.ن.ک. هەر لە دامەرزاندنەوە هەتا ساڵانێک وەکوو ئەندامی کۆنگرە مایەوە.
بە کۆچی دوایی نەجمەدین کەریم خەمبارین و لەگەڵ خانەوادە و هاوڕێیانیدا بەشداری ئەو خەم و ئازارە دەبین و لەو بارەوە سەرەخۆشی لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین.
بە دڵنیاییەوە لە سەر ڕێبازی یەکیەتیی نەتەوەیی، ڕێبازی کاک د نەجمەدین و هاوڕێیانی کوردستانیی، بەردەوام دەبین و بۆ ئازادیی خەڵک و خاکی کوردستان تێ دەکۆشین.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,118 mal angesehen