ئەرێی هەورازی کەر تڕێنییه
لەگوندەکانی بناری چیای هندرێن ئه و ئیدیۆمە باوە و دەوترێت: دەڵێی هەورازی کەرتڕێنی هندرێنە، کە هەورازێکی سەختە، کاتێک گوێدرێژەکان بەبارەوە پێیدا سەردەکەون لەبەر دژواری و ڕکی لێژ و لاپاڵ و قەدپاڵەکە، دەست دەکەن بەتەرس و تڕکردن، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و بۆ سەختی و دژوارییەک کە لەڕێگادا دووچاری مرۆڤ ببێتەوە دەوترێت: ئەڕێی هەورازی کەرتڕێنییە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,003 gånger