پەیامی ئەمین بابەشێخ لەبارەی دیداری یەکێتی
دەقی پەیامەی ئەمین بابەشێخ، گوتەبێژی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی دیداری یەکێتی:
ئامانج لە دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گفتوگۆکردنە سەبارەت بەمێژووی کاروانی خەباتمان و درێژەدانە بە رێبازی سەرۆک مام جەلال و وێناکردنی سیاسەتگەلێکی ئایندەیی و واقیعی و نیشتمانییە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کاروانێکی دوورودرێژی خەبات و مێژوویەکی پڕ لە دەستکەوتی نیشتمانی هەیە. یەکێتی بەسەرکردایەتی سەرۆک مام جەلال و هەڤاڵانی خاوەنی فیکر و تێڕ وانینێکی روون و رەوان بوو بۆ تەواوی قۆناغ وسەردەمەکانی ژیان و، هەڵگیرسانی شۆڕ شی نوێی گەلی کوردستان بەسەرکردایەتی سەرۆک مام جەلال، پرۆژەیەکی فیکری هەمەلایەنە بوو بۆ داکۆکیکردن لە دۆزی رەوای گەلی کوردستان.
راگەیاندنی پرەنسیپ و ئەدەبیاتی شۆڕ شی نوێش لە بیروباوەڕ ە سیاسییە نیشتمانییەکانەوە سەرچاوەیان گرتبوو ئەویش لەسەر بنچینەی رێزگرتن لە مافی مرۆڤ و مافی هاوڵاتیبوون بنیات نرابوو.
ئه و تێڕ وانینە سیاسییە نوێیەش بوو کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەرەی کوردستانی بەره و سەرخستنی راپەڕ ینی ساڵی 1991ی گەلی کوردستانی برد و دواتریش بەهۆیەوە لەساڵی 1992دا یەکێتی سەرکردایەتی پرۆژەی دامەزراندنی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی لەڕ ێی هەڵبژاردنەوە کرد کە بەیەکێک لە گرنگترین دەستکەوتەکان هەژماردەکرێت. هەروەک بیرۆکەی سیستمی فیدراڵییش پرۆژەی سەرۆک مام جەلال و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.
یەکێتی هەمیشە تێڕ وانینێکی فیکری روون و ئاشکرای هەبووە و پێشبینی وردی بۆ رووداو و پێشهاتەکانی ئایندە لە سەرجەم بوارە سیاسییەکاندا هەبوو و بەچەشنێکی واقیعی و نیشتمانی مامەڵەی لەگەڵ دەکردن، چونکە سەرۆک مام جەلال و هەڤاڵەکانی باوەڕ یان بە دیموکراسی و ئازادی و پرسی رەوای گەلەکەیان هەبوو و لەپێناویدا تێدەکۆشان.
ئەمڕ ۆکەش دەبێت مێژوو و رابردووی پڕ لە قوربانیدان و دەستکەوتی خۆمان بپارێزین، هەروەک پێویستە درێژە بە رێبازی سەرۆک مام جەلال و هەڤاڵەکانی بدەین و لەپێناو ئازادی و دیموکراسی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی خەبات بکەین و چاکسازی و گۆڕ انکاریی بکەینە بنەمای بیرکردنەوه و کاری رۆژانەمان لە تەواوی بوارەکانی حکومی و حزبیدا.
دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستکەوتێکی گەوره و بڕ یارێکی دروست بوو، بەڵام ئەم حکومەت و ئیدارەیەی هەرێمەکەمان پێویستی بە چاکسازیی جددی هەیە، بۆ ئەوەی لەیەک کاتدا خزمەت بەم قۆناغە و هاوڵاتیانیش بکات.
لەمڕ ۆشدا پێویستە بە رێگا و شێوازی زانستیانە و لۆژیکیانە و دیپلۆماسیانە بەرەنگاری ئاستەنگ و ئاڵینگارییە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئەمنی و سەربازییەکان ببینەوە.
پرۆژەی دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەمەبەستی پتەوکردنی پرەنسیپی بەردەوامیی، نوێبوونەوە، بەها نیشتمانییەکانمان و ئایندەمان و وێناکردنی تێڕ وانینێکی سیاسی و نیشتمانیی روون و رەوان بۆ ئایندە دەبێت.
ئەمین بابەشێخ
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!