پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی زوبێدە سەعید، دایکی کۆسرەت رەسوڵ
دەقی پرسەنامەکەی
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی:
هەڤاڵی بەڕێز کاک کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید)، دڵگران و نیگەران بووم.
کۆچکردوو ژنە پێشمەرگە و دایکی تێکۆشەری ماندوونەناسی گەلەکەمان هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتییە، و خانمێکی تێکۆشەر و بەهەڵوێست بوو کەتوانی رۆڵەکانی بەرۆحیەتی نیشتمانپەروەری و کوردپەروەری جۆش بدات تا ببنە خەباتکارێکی بەئەمەکی کورد و کوردستان.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە تێکۆشەر و سەربەرزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لەخاتوو (زوبێدە) خۆش بێ و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەوایی بەهەمولایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک
مام جەلالمام جەلال[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!