پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
کراسی خۆشبەختیم بۆ نابێت
ناونیشانی پەرتووک: کراسی خۆشبەختیم بۆ نابێت
ناوی نووسەر: سارای پایز
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
کراسی خۆشبەختیم بۆ نابێت
کومێدیای مرۆڤایەتی
ناونیشانی پەرتووک: کۆمێدیای مرۆڤایەتی؛ دوشێس دولانژێ
ناوی نووسەر: ئونورە دو بالزاک
ناوی وەرگێڕ: ھەڵمەت عوسمان و سەنگەر نازم
وەرگێڕان لە زمانی: فارسی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: ناوەندی ئاوێر
کومێدیای مرۆڤایەتی
بەند و نەی
ناونیشانی پەرتووک: بەند و نەی
ناوی نووسەر: فواد عوسمان (Fuad Osman Kalhuri (Fuad))
جۆری وەشان: دیجیتاڵ. [1]
بەند و نەی
فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
شوێن: کۆیە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: نەزانراوە
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
ناوی وێنەگر: نەناسراو.[1]
فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
سۆما ئیکرام عەلی
ناو: سۆما
ناوی باوک: ئیکرام عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1994
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
سۆما ئیکرام، یەکێک لە بچووکترین ئەندامەکانی کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
دەڵێت: وەکو باوکم
سۆما ئیکرام عەلی
ڕۆژ حەسەن ڕۆستەم
ناو: ڕۆژ
ناوی باوک: حەسەن کەبابچی
ساڵی لەدایکبوون: 2007
ڕۆژی کۆچی دوایی: 28-09-2023
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
ڕۆژ حەسەن کەبابچی لە ساڵی 2007 لە سلێمانی لەدایک
ڕۆژ حەسەن ڕۆستەم
لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
ناونیشانی پەڕتووک: لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
ناوی نووسەر: سەڵاحەدین ئەحمەد
ساڵ: 2023. [1]
لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
عەشقی شێتانە
ناونیشانی پەرتووک: عەشقی شێتانە
ناوی نووسەر: جان گری
ناوی وەرگێڕ: حەمەڕەشید حەسەن [1]
عەشقی شێتانە
بولێڵ
ناونیشانی پەرتووک: بولێڵ
ناوی نووسەر: سەردار گەردی [1]
بولێڵ
نامەکانی فێرناندۆ
ناونیشانی پەرتووک: نامەکانی فێرناندۆ
ناوی نووسەر: ئەژین عەبدولخالق
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ئەندێشە [1]
نامەکانی فێرناندۆ
ئامار
بابەت 481,238
وێنە 98,702
پەرتووک PDF 17,779
فایلی پەیوەندیدار 83,637
ڤیدیۆ 1,052
میوانی ئامادە 42
ئەمڕۆ 24,543
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
ژیاننامە
کەرەمێ ئانقۆسی
ژیاننامە
بابا شێخ - خەرتۆ حاجی ئیسماعیل
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
جەبار گەریاوەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
هەموو شتێک بزانە دەربارەی ڕاپەرینی بەهاری 1991
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook4
Twitter0
Telegram3
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەموو شتێک بزانە دەربارەی ڕاپەرینی بەهاری 1991

هەموو شتێک بزانە دەربارەی ڕاپەرینی بەهاری 1991
ڕاپەڕینی1991، یان ڕاپەڕینە مەزنەکە ناسراو بە (ڕاپەڕین) بریتیی بوو لە ڕاپەڕینێکی جەماوەریی خەڵکی کوردستانی باشوور لە دژی ڕژێمی بەعس بە پاڵپشتیی هێزە چەکدارەکانی بەرەی کوردستانی کە ئەوکات لە دژی حکوومەتی بەعس خەباتیان دەکرد و لە چیاکانی کوردستان دژ بە ڕژێم ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنجام دەدا.
لەبەرئەوەی ڕاپەڕینی ئازاری1991 ی گەلی کوردستان، ڕوداوێکی گەورە و گرنگ و ناوازەی مێژوویی بوو، دەسکەوت، گۆڕانکاری و وەچەرخانێکی گەورەی هێنایە ئاراوە، بە کورتی لێرە دا باسی چەند لایەنێکی ڕاپەرین ئەکەین.

$پێناسەی ڕاپەڕین$
ڕاپەڕین شێواز و دەسکەوت و قۆناغێکی خەبات و شۆڕشی هەر گەل و نەتەوەیەکە بۆ بەدیهێنان و جێگیرکردنی ئامانجەکان و بەدەستهێنانی دەستکەوتەکان و ڕزگارکردنی گەل و وڵا، بە چەندین شێوە و هۆکار ئەنجام دەدرێت.

$هەڵومەرجی ڕاپەرین$
لە ڕاستیدا ماوەیەک بەر لە ڕاپەرین، بارودۆخی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و هەلومەرجی سیاسی لەناو هێزە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور زۆر نالەبار و تەنگەتاو بوو، لەبەر ئەوەی کاتێک کە 08-08-1988 شەڕی خوێناوی نێوان عێڕاق – ئێران وەستا، ڕژێمی بەعسی بەغدا دەست بەتاڵ بوو، بە هەموو هێز و شێوازێک کەوتە دژایەتیکردنی کورد، کوردی ئەنفال و کیمیاباران و ئاوارە و سەرگەردان کرد، شۆڕشی کوردی پووکاندەوە و، لایەنە چەکدارەکان چوونە سەر سنوورەکان، لەوێ مۆڵگەیان کرد، لە هەموو ڕوویەکەوە ژیانێکی زۆر سەخت و دژوار و کولەمەرگییان بەسەردەبرد، کورد بێ پشت و پەنا بوو، پیلانی زیاتری لەسەر بوو.
وەلێ کە لە 08-08-1990 عێڕاق هێرشی کردە سەر کوێت و داگیری کرد، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەبەر بەرژەوەندیی خۆیان لە عێڕاقیان دا، دەرگای گۆرانکاری و ڕاپەڕین کرایەوە، سوپای ڕژێم تووشی تێشکان بوو، پێگەی نێودەوڵەتیی عێڕاق لاواز بوو، باری ئابووری و دەروونی و لۆجستی خراپ و لاواز بوو، لایەنە چەکدارەکانی عێڕاق هەستا نەوە و ڕاپەڕینیان بەرپاکرد.

$ئامادەباشی بۆ ڕاپەرین$
بەپێی هێز و توانای ئەوسای لایەنە چەکدارەکانی کوردستان و عێڕاق، لە هەموو ڕوویەکەوە کەوتنە ئامادەباشی بۆ ئەنجامدانی ڕاپەرین، سەرەتا لایەنە عەرەبەکان لە خوار و دەستیان بە ڕاپەرین کرد، ڕژێم لێیان کەوتە خۆ تا ڕادەیەک ڕاپەڕینەکەی سەرکوت کرد، دواتر لە جەماوەری کوردستان و لایەنەکان کەوتنە خۆ بۆ ئەنجامدانی ڕاپەڕین.
بارەگایان لەسەر سنوورەکان زیاد کرد، بە ڕاگەیاندن خەڵکیان وشیار کردەوە، کۆبوونەوەیان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی پێکهێنا، ڕێکخستنەکانی خۆ و جەماوەرییان ئاڕاستە کرد.
هەر لایەنەنێک و لە سنوورەکانی خۆی، هەندێکیان پێکەوە دابەزینە ناو شار و شارۆچکەکان، لەلایەکی ترەوە جەماوەر و ڕێکخستنەکان ڕۆڵی گرنگیان لە پێشوازیکردنی پێشمەرگە و ئەنجامدانی ڕاپەرین و گرتنی بارەگا و دامودەزگاکانی حکوومەتدا هەبوو. هەر لایەنێکی سیاسی لە شارەکان تا ڕادەیەک کاری خۆی کردبوو، خەڵکی ئاگادار کردبووەەو و لیژنەی پێکهێنابوو.

ڕاپەڕین لە 5ی ئازاری 1991 لە شاری #ڕانیە#وە دەستی پێ کرد و تا 21ی ئازاری 1991 لە پاش ئازادکردنی #کەرکوک# کۆتایی پێ هات و بەم شێوەیە دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعس لە کوردستانی باشوور کرانە دەرەوە و سەرجەم هێز و سەربازەکانیان کوژران و ڕاونران. چەند ڕۆژێک پاش ڕاپەڕین، وەک وەڵامێک حکوومەتی بەعسی عێراق بە سوپایەکی بێشوومارەوە هێرشی کردەوە سەر کوردستان و کۆڕەوی خەڵکی کوردستان دەستی پێ کرد، کە تێیدا خەڵکی کوردستان ئاوارە بوون بەرەو سنووری وڵاتە هاوسێکانی عێراق.

$دەستپێکی ڕاپەڕین$
ئەگەرچی ڕاپەڕین لە 5ی ئازاری 1991 لە ڕانیەوە، کە ناسراوە بە (دەروازەی ڕاپەڕین) دەستی پێ کرد، بەڵام لە 3ی ئازاری 1991دا بۆ یەکەمجار وەکو دەستپێکی ڕاپەڕین لە ئۆردوگای خەبات و کەڵکی هەولێر شەڕێک لە نێوان پشدەرییەکان و بنکەی پۆلیس ڕووی دا، دەرەنجام هەڵیان کوتایە سەر پۆلیس و دەستیان بەسەردا گرت. ڕژێم هێرشی کردنە سەر و سەرکووتی کردن و محەمەد فارووق و بەختیاری لێ کوشتن و دوو کەسیشی لێ زامدار کردن.
پاشان ڕێکەوتن لە نێوان ڕژێم و جەماوەردا کرا و دامودەزگاکانی گەڕانەوە ئەوێ تا ڕاپەڕین لەوێش بەرپا بوو، هاوکات هەمان ڕۆژ ڕاپەرین لە بەسرەش سەری هەڵدا.
5ی ئازاری 1991دا ڕاپەرینی گەلی کورد لە شاری ڕانیە لە کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی بە فەرمی دەستی پێ کرد، لە هەموولاوە جەماوەر داڕژانە سەر کووچە و کۆڵان و شەقامەکان، لە ڕادیۆکان و بڵندگۆی مزگەوتەکان خەڵکیان هاندا بۆ ڕاپەڕین.
پاشان جەماوەر هەڵیان کوتایە سەر دامودەزگاکانی حکوومەت، بۆ سەعات 3ی سەر لە ئێوارە سەرجەم ڕانیە لە ڕژێم پاک کرایەوە، هەمان ڕۆژ (چوار قوڕنە و حاجیاوا و دەشتی بتوێن) و سەربازگەی (سەرکەپکان) ئازاد کران، جگە لە تیپی 44ی چواڕ قوڕنە 50 کەس لە ڕژێم و 100 کەسیش لە هاوولاتیان کوژران، ژمارەیەکی زۆر لە ڕژێم گیران، بۆیە ئەمڕۆژە لە مێژووی کوردا بە ڕۆژی ڕاپەرین و ڕانیەش بە دەروازەی ڕاپەڕین دادەنرێت، ئەگەرچی لەلایەن لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڕیار بوو 7ی ئازار دەست بە ڕاپەرین بکرێت، بەڵام جەماوەر زوو گڕی گرت و ڕاپەرینیان بەرپا کرد.

$ڕۆژژمێری ڕاپەڕین$
لە 6ی ئازاری 1991 ناوچەی بازیانی یەک و دوو و ناوچەی ناو دەشتی پشدەر ئازاد کران، بە جۆریک کە لە بازیان لە کاژمێر 4ی ئێوارە هەڵیان کوتایە سەر دامودەزگاکانی حکوومەت و هەر زوو سەرکوتیان کردن، لە پشدەریش سەربازگەکانی ڕژێم لە نێوان پێشمەرگەی سەرەوە و جەماوەردا دەورە دران و هەر زوو گیران، تەنها فەوجی قادر ئاوای پشت (سەنگەسەر) نەبێ کە شەڕی مان و نەمانیان کرد و بووە هۆی قوربانیدانی چەندان پێشمەرگە و هاووڵاتی و کوژرانی دەیان سەرباز و گیرانی فەوجەکە. لەلایەکی ترەوە، هەمان ڕۆژ لە بێتوێن تیپی 44ی چواڕقوڕنە لە چوارقوڕنە لە سێ لا دەورە درا و هەر زوو کۆنتڕۆلکراو دواتر بنکەکانی سەر (کلکەی کۆڵین و حاجیلە) و بەرزایەکانی دۆڵە ڕەقە بێ شەڕ دابەزینە خوارەوە و تەسلیم بە گەل بوون، تەنها لە تیپی چوارقوڕنە چەند شەهیدێکی خەڵک و کوژراوی ڕژێم هەبوون. ڕژێم لیوایەکی لە کۆیەوە هێنایە (گردجان) بۆ پاڵپشتیی تیپی چوارقوڕنە و بە تۆپ و خومپارە کەوتە گیانی هاووڵاتیانی ناوچەکە. هەر هەمان ڕۆژ ئەوێش گیرا و چەند سەرباز و ڕائیدێکی لێ کوژران.

$7ی ئازار ڕاپەڕینی #سلێمانی#$
دەستبەسەراگرتنی ئەمنە سوورەکەی سلێمانی لەلایەن جەماوەر و هێزی پێشمەرگە و پاککردنەوەی لە پیاوانی ڕژێم و سەربازان دەستی پێ کرد.
لە 7ی ئازاری 1991دا جەماوەری شاری سلێمانی ڕاپەڕین و هەر زوو هەڵیان کوتایە سەر بنکەی حامییەی پۆلیس و بەردەرکی سەرا و ئازادیان کرد، هەروەها بۆ بەیانیی 8ی ئازار قەڵای ئەمنە سوورەکەی سلێمانی و سەر بازگەی سەلام و پادگاکانی سەر چیای ئەزمەڕیان کۆنتڕۆل کرد بە جۆرێک بە هەزاران سەرباز خۆیان دا بەدەستەوە و دەیان پلەدار و پیاوانی ڕژێم کوژران.

$8ی ئازار لە #چەمچەماڵ# و #هەڵەبجە# و عەربەت و زەڕایەن و سمود و نەسر و باریکە و پیرەمەگروون و ئەلڵایی$
لەی 8ی ئازاری 1991 ڕاپەڕین لە چەمچەماڵ و هەڵەبجە و عەربەت و ئۆردووگاکانی (زەڕایەن و سمود و نەسر و باریکە و پیرەمەگروون و ئەلڵایی) دەستی پێ کرد و سەرجەم ئەو ناوچانە و ڕێگا سەرەکییەکانی نێوان سلێمانی و کەرکوک و بەعقووبە بە خوێنی چەندان شەهیدی هاووڵاتی و کوژرانی چەندان کەس لە پیاوانی ڕژێم کۆنتڕۆل کران. هەر ئەو ڕۆژەش سەرجەم بنکەکانی پشتاوی سەر مامەندە و #قەڵادزێ# دابەزینە خوارەوە و بێ کوشتار خۆیان بەدەست گەلەوە دا. لەلایەکی ترەوە قەڵای (سووسێ)ی ڕژێم گیرا و بەرەو دوکان چوون و لەلای دۆڵی خەلەکانیش پێشمەرگە و جەماوەر هەر بەرەو بەنداوی دووکان دەهاتن، بۆیە بۆ ئێوارە ئەم ناوچەیەش بەتەواوی کۆنتڕۆل کرا.

$9ی ئازار کۆیە و شەقڵاوە و #کفری#$
لە 9ی ئازاری 1991دا جەماوەری شاری شەقڵاوە و کۆیەش ڕاپەڕین، ئەگەرچی سوپایەکی زۆر لە هەیبەت سوڵتان هەبوو و لە 8ی ئازاردا چەند لیوایەکی زرێپۆشی زیادی هێنایە ئەوێ و لە هەواو لە زەمین بەرگرییەکی باشییان لە خۆ کرد، بەڵام لەبەر ئەوەی ناو شاری کۆیە ئازاد کرا، دواتر لە هەموو لا هەیبەت سوڵتان دەورە درا و کۆنتڕۆڵ کرا و سوپاکەی گیران. وێڕای ئەوەی کە ناوچەی شەقڵاوەش ئازاد کرا، بۆ ئێوارەش کاتژمێر 4ی سەر لە ئێوارە لە ئۆردووگای زۆرەملێی شارەدێی (باسرمە) لە ناوچەی هەریر هەڵیان کوتایە سەر بنکەی پۆلیس و ئەوێش بۆ بەیانی پاک کرایەوە. لەلایەکی ترەوە لەلای کفری ڕاپەڕین هەمان ڕۆژ سەریهەڵدا کە بووە هۆی ئازادکردنی کفری و (باوەنوور) و بەرزاییەکانی.

$10ی ئازار ناوچەکانی (مەسیف، #تەقتەق#، #ڕواندز#، قەرەهەنجیر، ئاغجەلەر، هەریر، باتا، خەلیفان، سپیلک، #سۆران#، #چۆمان#، حاجی ئۆمەران و مێرگەسوور) ڕاپەڕتن سەریهەڵدا.$
لە 10ی ئازاری 1991، جەماوەری مەسیف و تەقتەق و ڕواندز و قەرەهەنجیر و ئاغجەلەر و هەریر و باتاس و خەلیفان و سپیلک و سۆران و چۆمان و حاجی ئۆمەران و مێرگەسوور و سەرجەم ئەو ناوچانە ڕاپەڕین و لە چەند کاتژمێرێکدا ئازادیان کردن، بە جۆرێک کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە سەرەتا کۆڕێ گیراو پاشان مەسیف ئازاد کرا و لە سەعات 12ی نیوەڕۆ هەریر و باتاس ڕاپەڕین و سپیلک و دۆلی (بیاو و بێخمە) ئازاد کران، لە کۆیە لە هەمان ڕۆژ جەماوەر و پێشمەرگە بەرەو تەقتەق پێشڕەوییان کرد و خەڵکی ئەوێش لەم ڕۆژەدا ڕاپەڕین و ئازادیان کرد، هەر ئەو ڕۆژەش ئۆردووگای بەستۆرەش ئازاد کرا، کە بەدەیان کەس لەو ناوچانە لە پیاوانی ڕژێم کوژران و چەندان پێشمەرگە و هاووڵاتیانیش شەهید بوون، بۆ وێنە لە شەقڵاوە 33 پێشمەرگە شەهید بوون، پاشان هەر هەمان ڕۆژ خەڵکی شارۆچکەی (دوز#خورماتوو#)ش لەدژی دامودەزگاکانی حکوومەتی بەعس ڕاپەڕین و سەرکەوتنیان تۆمار کرد.

$11ی ئازار #هەولێر#$
لە11ی ئازاری 1991دا، جەماوەری شاری هەولێر هەر لە سپێدەی بەیانییەوە لە گەڕەکەکانی “شۆڕش” و “مەلایان” و “برایەتیی سەرەوە” ڕژانە سەر شەقامەکان و بارەگاکانی ڕژێم و لە کاتژمێر 9ی بەیانی سەرجەم جەماوەر و گەڕەکەکان ڕژانە سەر شەقام و کووچە و کۆڵانەکان و بەیەک دەست دا ڕژانە سەر سەرجەم بارەگا و دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێم، بەتایبەت دائیرەی ئەمن و جەیشی شەعبی و ئەمنی تەواری و مەنزوومەی شیمالی و بنکەکانی پۆلیس و هتد. کە تا ئێوارە سەرجەم ئەو بارەگایانە کۆنتڕۆل کران، تەنها لە دایەرەی ئەمن و مەنزومەی شیمالی بەرگرییەکی سەختیان کرد، بۆیە کوژراوێکی زۆریان لێ کەوتەوە و هەندێک لەوانەی لەوێ گیران، لەلایەن تووڕەیی جەماوەرەوە گوللەباران کران. هاوکات لە هەمان ڕۆژ ڕاپەڕین لەسەرجەم ئۆردوگا و ناوچەکانی دەوربەری هەولێریش دەستیان پێ کرد، بۆ وێنە لەلای سەرەوە هێزی پێشمەرگە و جەماوەر پێ بە پێ لە #دێگەڵە#وە پێداهات کە هەموو بان و بەزراییەکانی سوپا و پادگاکانی ڕژێمی پاک کردەوە تا دەگاتە کە#سنە#زان، بۆیە کەسنەزان و بنەسڵاوە بەبێ شەڕ تەسلیم بوون و لە دارەتووش بە نیو کاتژمێر ناوەندی پۆلیس گیرا. لەوێ شەهید درا و ڕژێمیش کوژراوی هەبوو، ئۆردوگاکانی قوشتەپە و شاوێس و پیرزین و مەلا ئۆمەریش هەر زوو ئازاد کران، پاشان هاوکات ئۆردووگاکانی جدیدە و تۆبزاواش ڕاپەڕین و دوای چەند کاتژمێرێک شەڕ ئازاد کران و بە خوێنی چەند هاووڵاتییەک و کوژرانی زۆرێک لە پیاوانی ڕژێم و لە هەمانکاتدا لە ئۆردووگای خەبات هەڵیان کوتایە سەر بازگەی ئاسکی کەڵەک و هەر زوو کۆنتڕۆلیان کرد و دواتر ئۆردووگاکانی کەورگۆسک و بەحرکە و بەرحوشتر ڕزگار کران.

لەلایەکی ترەوە بۆ ئێوارەی هەمان ڕۆژ فەیلەقی 5ی سەربازگەی هەولێر کۆنتڕۆل کرا. بۆ بەیانیی 12ی ئازار پادگاکانی سەر بەرزاییەکانی ڕەشکین و کانی قڕژالە و ڕێی گوێر و #مەخموور# گیران و خۆیان تەسلیمی خەڵک کرد و بەدەیان هەزار سەربازیش لەوانەی پارێزگاری هەولێر و سەربازگەکانی سەر و کە شۆڕ دەبونەوە و بەرەو مووسڵ و کەرکوک دەچوون بێ ئەوەی لەلایەن خەڵک و پێشمەرگە بگیرێن و بکوژرێن، بەلکو نان و ئاویشیان پێ دەدرا.

$12ی ئازار #جەلەولا# و مەخموور و #ئاکرێ# و #خانەقین# و شێخان$
لە 12ی ئازاری 1991دا، جەماوەری جەلەولا ڕاپەرین و تا ئێوارە ناو شاری جەلەولا و دەوروبەریان ئازاد کرد، بەڵام دواتر ڕژێم لە هەوا و لە زەمینەوە بەچەکی قورس تۆپبارانی کردن، بۆیە چەندان هاووڵاتی لەوێ شەهید بوون و ڕژێمیش زیانێکی زۆری مادی و مەعنەویی پێ کەوت.
لەلایەکی ترەوە هەر هەمان ڕۆژ شارەدێی مەخمووریش لە خواروی هەولێر ئازاد کرا و لە ڕێگای مووسڵیش لافاوی جەماوەر لەزێی کەڵەک پەڕییەوە بادینان. بۆیە هەر ئەو ڕۆژە ئاکرێ و شارەدێی (بجیل و سورچیایەتی و بەردەڕەش و دینارەتی زێبار) تا دەگاتە (شێخان) و سەرزێی خازر ئازادکران و هەمان ڕۆژیش خانەقین ئازاد کرا.

$13ی #زاخۆ# و پردێ و جەبارە و کۆڵەجۆ$
لە 13ی ئازاری 1991دا، لەو سەری سنوورەوە جەماوەری زاخۆ و دەروبەری ڕاپەڕین. سەرەنجام ناو شاری زاخۆ و کۆمەڵگەی (هیزاوە و دەرکار عەجەم) ئازاد کران و ڕاپەڕین گەیشتە دەشتی (سلێڤان) و چیای بێ خێر هاتنە ئازاد کرن و پاش ماوەیەیەکی دیکە ڕەخێ سۆرا لە سنووری کەرکوک و شارۆچکەی پردێ ئازاد کران و لە #گەرمیان#یش #کەلار# و شارەدێی جەبارە و کوڵەجۆ ئازاد کران.

$14ی ئازار #دهۆک#$
لە 14ی ئازاری 1991دا، لەگەڵ هەڵاتنی خۆری بەیانی، جەماوەری دهۆک لە گەڕەکی بەرۆشکێی لای سەرەوە سەریان هەڵدا و بە تێکڕا دەوری دائیرەی ئەمن و ئیستخبارات و پۆلیس و ئالیات و لیوا و فیرقەی حزبی بەعسیان دا و هێرشیان کردە سەر؛ تا نیوەڕۆ هەموویان گیران. جگە لەئەمنخانە نەبێ کە شەڕی مان و نەمانیان کرد، بۆیە زۆربەیان کوژران، دواتر لیواکەش تەسلیم بوو، بەمەش ناوچەکانی (زاوێتە و مانگێش و باگێرا و سەرسەنگ و ئەنیشک و بامەڕنێ و دێرەلوک و #ئامێدی# و سیریێ و شێلادزێ و باتوفە و بێ گۆڤا) و هتد ئازاد کران. پاشان ناوچەکانی (کانی ماسی و ناوچەی بەروای بالا و ڕیکان) بۆیە پایەگاکانی سەر چیاکانی گارا و مەتین و چیای شیرین و چیای فاتێ و چیای بارزان و چیای بامەڕنێ بۆ خۆیان تەسلیم بوون.

$21ی ئازار، هاوکات لەگەڵ نەورۆز، شاری کەرکوک$
پاش ڕزگارکردنی هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و کۆنترۆڵکردنیان لەلایەن هێزە سیاسییەکان و جەماوەری کوردستانەوە، تاقە شار کە مابووە ڕزگار بکرێت، شاری کەرکوک بوو، بۆیە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پێکەوە و بە هاوکاریی یەکتر و ڕێکخستنەکانی ناوشار و جەماوری کەرکوک ئامادەکارییان کرد و سەرەنجام ڕۆژی 21ی مانگ سەرجەم شاری کەرکووکیش ئازاد کرا و بە خوێنی دەیان شەهیدی پیشمەرگە و جەماوەر ئەم دەسکەوتنە نەتەوەییە تۆمارکرا.

جێگەی باسە ڕزگارکردنی شاری کەرکووک زۆری نەخایاند و پاش ماوەیەیەک حکوومەت بە چەک و چۆڵی زۆری و هێزێکی دڕندەوە و بە یارمەتیی (موجاهدینی خەڵقی ئیران) کە ئەوکات لە بەغدا بوون، شاری کەرکووک لە دەستی خەڵک دەرهێنرایەوە و خەڵک ئاوارە بوون و پاشان دیسان حکوومەت هێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر شارەکانی کوردستان و بۆردومان دەست پێ کرد و لەوێوە “کۆڕەوی مێژوویی” خەڵکی باشوور و بەرەو سنوورەکانی ئێران و تورکیا ئاوارە بوون.[1]
ئەم بابەتە 3,998 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | مێژووی کورد
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 29
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 05-03-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 05-03-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 06-03-2022 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,998 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.123 KB 05-03-2022 زریان عەلیز.ع.

ڕۆژەڤ
کەرەمێ ئانقۆسی
ڕۆشنبیر، نووسەر، گۆڕانیبێژ و ڕۆژنامەنووس و ئاوازدانەری گۆرانی لێخن برانۆ لێخن، کەرەمێ ئانقۆسی ئێوارەی 01-10-2019 لە تبلیسی تەختوبای گورجستان کۆچی دوای کرد.
کەرەمێ ئانقۆسی
بابا شێخ - خەرتۆ حاجی ئیسماعیل
(خەرتۆ حاجی ئیسماعیل) ناسراو بە (باباشێخ) نەوەی (شێخ فەخرەدین کوڕی عودەی) ە، لەدایکبووی (1933) ی شارۆچکەی شێخان، سەرۆکی جڤاتی ڕۆحانی ئێزیدییەکان و سەرپەرشتیاری پەرستگای (لالش) ، هەندێکجار بە (باوکی ڕۆحانی ئێزیدیەکان) ی کوردستان وئێراق و جیهان گۆدەکرا.
کاژمێر 7:40 دەقیقەی ئێوارەی (01-10-2020) ڕۆژی پێنجشەممە، بەهۆی وەستانی هەردوو (گورچیلە) ی لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دواییکرد، چەند ڕۆژێک پێشتر لە نەخۆشخانەکانی شاری دهۆک چارەسەری بۆ دەکرا و لەگەڵ تێکچوونی ڕەوشی تەندرووستی گەیەنرایە نەخۆشخ
بابا شێخ - خەرتۆ حاجی ئیسماعیل
ژینا ئەمینی
ناو: ژینا
نازناو: ئەمینی
ناوی باوک: ئەمجەد ئەمینی
ناوی دایک: موژگان
ساڵی لەدایکبوون: 2000
ڕۆژی کۆچی دوایی: 16-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: سەقز
شوێنی کۆچی دوایی: تاران
ژینا ئەمینی ناسراو بە (مەهسا ئەمینی) لە دایکبووی ساڵی 2000 لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە میانەی گەشتێکیان بۆ تاران لەگەڵ خێزانەکەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بەهۆی باڵاپۆش نەبوونی، دایکی ژینا ئاماژەی بەوەداوە کە ژینا باڵاپۆش بووە و بەهۆی ئەشکەنجەدرانییەوە بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیە
ژینا ئەمینی
جەبار گەریاوەیی
ناو: جەبار
نازناو: گەریاوەیی
ڕۆژی کۆچی دوایی: 30-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
ژیاننامە
مامۆستا و وەرزشەوانێکی چالاکی شاخەوانی بووە، لە ڕێکەوتی 30-09-2022 لە قەڵا سنجی لە بناری چیای سەفینبە جەڵدە کۆچی دوای کردووە، لە زۆربەی چالاکییەکانی شاخەوانی بەشداری کردووە و کەسایەتییەکی خۆشەویست و پڕ ئەزموون بووە، ئەندامی گرووپی شاخەوان شەمامک بووە.
[1]
جەبار گەریاوەیی
ژینانامە - وەشانی 1
ناونیشانی پەڕتووک: ژینانامە
لیستی تەواوی ئەو گەشمردانەیە کە لە شۆڕشی ژینا لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە تیرۆرکراون
ئەم بایندەرە، سەرئەنجامی کاری بەردەوامی چەند ساڵەی ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیایە. بەبڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە کوردیپێدیا هیچ دەستکەوتێکی ماددی پەیداناکات. تکایە لە کاتی سوودوەرگرتن لەم بایندەرە لە تۆژینەوە و نووسینەکانتاندا، ئاماژە بە ناوی ئەم بایندەرە، ژمارەی وەشان، ساڵی دەرچوون و کوردیپێدیا بکەن.
جۆری چاپ: دیجیتاڵ
دەزگای پەخش: ڕێکخراوی کوردیپێدیا[1]
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: 1
ئە
ژینانامە - وەشانی 1
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
کراسی خۆشبەختیم بۆ نابێت
ناونیشانی پەرتووک: کراسی خۆشبەختیم بۆ نابێت
ناوی نووسەر: سارای پایز
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
کراسی خۆشبەختیم بۆ نابێت
کومێدیای مرۆڤایەتی
ناونیشانی پەرتووک: کۆمێدیای مرۆڤایەتی؛ دوشێس دولانژێ
ناوی نووسەر: ئونورە دو بالزاک
ناوی وەرگێڕ: ھەڵمەت عوسمان و سەنگەر نازم
وەرگێڕان لە زمانی: فارسی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: ناوەندی ئاوێر
کومێدیای مرۆڤایەتی
بەند و نەی
ناونیشانی پەرتووک: بەند و نەی
ناوی نووسەر: فواد عوسمان (Fuad Osman Kalhuri (Fuad))
جۆری وەشان: دیجیتاڵ. [1]
بەند و نەی
فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
شوێن: کۆیە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: نەزانراوە
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
ناوی وێنەگر: نەناسراو.[1]
فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
سۆما ئیکرام عەلی
ناو: سۆما
ناوی باوک: ئیکرام عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1994
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
سۆما ئیکرام، یەکێک لە بچووکترین ئەندامەکانی کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
دەڵێت: وەکو باوکم
سۆما ئیکرام عەلی
ڕۆژ حەسەن ڕۆستەم
ناو: ڕۆژ
ناوی باوک: حەسەن کەبابچی
ساڵی لەدایکبوون: 2007
ڕۆژی کۆچی دوایی: 28-09-2023
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
ڕۆژ حەسەن کەبابچی لە ساڵی 2007 لە سلێمانی لەدایک
ڕۆژ حەسەن ڕۆستەم
لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
ناونیشانی پەڕتووک: لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
ناوی نووسەر: سەڵاحەدین ئەحمەد
ساڵ: 2023. [1]
لە ڕێ جیاییەوە بۆ ڕاجیایی
عەشقی شێتانە
ناونیشانی پەرتووک: عەشقی شێتانە
ناوی نووسەر: جان گری
ناوی وەرگێڕ: حەمەڕەشید حەسەن [1]
عەشقی شێتانە
بولێڵ
ناونیشانی پەرتووک: بولێڵ
ناوی نووسەر: سەردار گەردی [1]
بولێڵ
نامەکانی فێرناندۆ
ناونیشانی پەرتووک: نامەکانی فێرناندۆ
ناوی نووسەر: ئەژین عەبدولخالق
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ئەندێشە [1]
نامەکانی فێرناندۆ
ئامار
بابەت 481,238
وێنە 98,702
پەرتووک PDF 17,779
فایلی پەیوەندیدار 83,637
ڤیدیۆ 1,052
میوانی ئامادە 42
ئەمڕۆ 24,543
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.92
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.688 چرکە!