图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,169
图片 106,234
书籍 19,187
相关文件 96,726
Video 1,348
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مەمیش بەرەو باغ دەڕوا
小组: 诗 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەمیش بەرەو باغ دەڕوا

مەمیش بەرەو باغ دەڕوا
چی دێتە سەرت لە ڕاست ئەگەر چەوت
هۆیەک هەیە دێتە ڕێ، بەهەڵکەوت
دوو یار هەیە دڵسووتاوە بۆ یەک
لەپڕێکی بۆیان دەڕەخسێ هۆیەک
ڕێکەوتێ دەبێ و دەگەن بە دڵخواز
نیازیان چییە تووشی دێن لە ڕێباز
مەم هێندە لەشی گرانی ئازار
ڕۆژێ کە نەمابوو کەس لەناو شار
کەوتە سەری بیری دینی زینێ
بیماری نەهێشت گڕەی ئەوینێ
هەستی نەدەکرد بە لەش بەباری
چاک بوو بە هەوای دیداری یاری
شێواویێ کەوتە ناو دەروونی
دەرچوو بوو لە دەستی دەرنەچوونی
ئاواتی دڵی دەچوو لە پێشا
وەک خدری نەمر دەسی دەکێشا
سەرکێش بوو دڵی پساندی هەوسار
هێدی نەبوو تا گەییشتە گوڵزار
زینێک کە بە ڕۆژ و شەو دەم و ژەم
گیرابووە ناو تەمی خەمی مەم
دەیویست هەر ئەوەند بژی بە ژینێ
جارێک بەتەنێ مەمی ببینێ
ڕوانی لەنەکاو مەمۆ لە دەرهات
وا داری هۆمێدی بۆ وەبەر هات
عیسا گەیی بۆ نەخۆشی حەستەم
بوورایەوە دڵ گرێ درا دەم
تاساو تلی دا دڵی و سەری خول
پێسیری دڕی لەتاوی بولبول
بێ هێز و توان کەوت بەبێ هۆش
سەرچیمەنی کرد بە بەژنی گوڵپۆش
مەم هات و لە گوڵ خشاندی چاوێ
وێستا لەپەنای وەنەوشە تاوێ
ئەی گوڵ وتی: گەرچی نازەنینی
کوا وەک پەڕی کوڵمی سووری زینی
لاوچاکی هەچەند وەنەوشی پەڕگەش
ڕێت ناکەوێ بچیە پاڵ کەزێی ڕەش
هۆ! بولبول ئەگەرچی دەردەداری
سووتاوی گڕی گوڵی بەهاری
تاقەگوڵەکەم لە گوڵتە گەشتر
خۆشم لە تۆ بەخت و چارەڕەشتر
دڵداری بەڕاستی، هەر منم من
بێهوودە ژیانی خۆت دەکەی ون
گوڵ هەر نە یەکێکن، سەد هەزاران
دەڕوێن لە زەوی هەموو بەهاران
هەر دڵبەرێ چەشن و جۆری زۆرە
بێ نرخە هەچێکی زۆرە: بۆرە
هەر جێیە دەچی گوڵ و گوڵووکە
هەرجاییە گوڵ گەڕۆکە سووکە
ئەو سوورەگوڵەی کە من بژاردم
دامێ دڵ، ئەوینی پێ سپاردم
وێنەی لە جیهان نییە یەکی تر
نایبێ زەوی چەشنی زینێ چی تر
دڵداری گوڵێکی وا کە نەمرێ
چ بکا و بە چ بارێ چاری دەکرێ؟
سەرگێژ دەگەڕا بەدەم گرینێ
لەپڕێکی گەیشتە بەژنی زینێ
ئەو زینە کە بووی دوو سەت پەرستار
ئەو بەژنی لە پەلکی گوڵ بە ئازار
خوێ داوەتە سەر گیاوە، بێهۆش
تۆمەز لە مەیی ئەوینە سەرخۆش
ئەو گەوهەری بێ هەواڵە لەو شوێن
بەرچاوی کەوت مەمی جگەرخوێن
لەرزی وەکوو ئاو و چوو لەسەر هۆش
پێڵووی چەمی بوون لە زینێ پاپۆش
فرمێسکی پەڕینە لاقی زینێ
دارگوڵ وەگەشا بە ئاوی ژینێ
ئاونگی تکاند و خونچە پشکووت
زین ژیایەوە مەم بە تیری ئەنگووت
بڕوای نەبوو چاوی مەستی زینێ
پێی وابوو مەمی بە خەو دەبینێ
هەر تاکوو مژی گومانی لاچێ
ویستی دەمی تەڕ بکا بە ماچێ
خۆی هێشتە گەلێک نزیک نەکردبوو
بۆی ژیاوە نەچیری نیوەمردوو
چۆن ژینێ گەییشتە مەم کە هەستا
زینی لە تەنیشت و دەست لە دەستا
لە خۆشییەوە هەر دوو گێژ و وڕ مان
بێ ورتە و لاڵ و پاڵ و کڕ مان
داخواز بە دڵە و بەڵێن بە چاوە
تا کاتێ گرێی زمان کراوە
ئەم جارە بە گازنان و نازان
بەربوونە گلە و نیاز و ڕازان
دیتیان گلەیی لە دەردی دووری
بێ بەهرە بوو، کاتی پێ دەبوورێ
با دەستێ دە بەژنی یەک وەرێنن
ڕیشەی کوڵوکۆ لە ڕەگ دەرێنن
دووی تازەنەمام لە یەکدی هاڵان
تاڵانە مژینی لێو و خاڵان
نۆشیان مەیی دڵتەڕی لە لێوان
نە ژمارە هەبوو لەوێ نەپێوان
کوڵم و چەن و لێو و سنگ و گەردن
هەر یەک دەم و دەستی بۆ دەبردن
سەر بوونە گران لە وردەماچان
هەر دەرد و کەسەر بوو دادەپاچان
زین ببوە گڕاگرێکی حەستەم
پڕ تین و دەئایسا لەبەر مەم
مەم ببوە پەپوولەیەک مەرگکڕ
پەروانە بوو خۆی دەخستە سەر گڕ
بیگوێزنەوە، ئاشکرایە جێ و شوێن
زۆر خۆشە تلاندنەوەی لەسەر نوێن
لەو باخە هەبوو چ سەرسەرایەک
ئاوێنەیی جەم، جیهاننومایەک
مەم پیادە و زین لە باوەشی مەم
وا دەستەملان و دەم لەناو دەم
سەرکەوتن و گەیشنە شانشینان
هەڵچۆی گڕی دڵ لە دڵ بەتینان
زین! وا دەمی مەم، دە بمژە لێوان!
مەم! وا مەمی زین، دە بوگشە سێوان!
با چاو بە بەفر کەوێ لەسەر سنگ
با پڕ ببێ قوڵکی مل بە ئاونگ
خوێی گەردنی یەکتری بنۆشن
مەست ببن و لە شەرمێ چاو بپۆشن
تۆڵەی دەمی دووری سێنراوە
هەر نوێژێ کە ڕۆیبوو، گەڕاوە
ئەو نوێژە کە ماچ دەچێتە جێگەی
هەڵدەگرێ سەرت بچێ لە ڕێگەی
ئازاد ببوو لەش، لە پێ هەتا سەر
بێجگە لە نێوانی نێوک و کەمبەر
پاوان بوو نێوانی ڕانی هەر دوو
پاسداری لە پاکژی لەسەر بوو
دڵداری بەڕاست و پاک و خاوێن
چاوی تەڕ و سوور دەبێ، نە داوێن
ژەنگ ناگرێ هەرچی زێڕی چاکە
پیس نابێ کەسێ بنیچەپاکە
جوانیی و بەهار و باغ و دڵبەند
یەک بۆ یەکێ هێندە ئارەزوومەند
نەخوازە ئەوین وەها ببێ زاڵ
ڕۆژێک هەلێ هەڵکەوێ بە چەندساڵ
چۆن پەسنی بدەم دەبێ چ بێژم
تێماوم و کاس و گێژ و وێژم

لە وەرگێڕانی #هەژار موکریانی#[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览438
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ئالەکۆک
挂钩项目: 2
小组:
No specified T3 49: No specified T4 1016
No specified T3 51: No specified T4 1032
No specified T3 53: No specified T4 1033
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 06-03-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on07-03-2022
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):06-03-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览438
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,169
图片 106,234
书籍 19,187
相关文件 96,726
Video 1,348
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!