پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,942
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
دیمانەیەک لەگەڵ کەریمی حیسامی
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیمانەیەک لەگەڵ کەریمی حیسامی

دیمانەیەک لەگەڵ کەریمی حیسامی
دیمانەیەک لەگەڵ کەریمی حیسامی
ناسر سینا

کەریم حیسامی کەسایەتییەکی ناسراو لە مێژووی هاوچەرخی شۆڕشی نەتەوەی کوردە. دەستی قەڵەمی هەبوو و لە هەندێک بارەوە کەسایەتییەکی تایبەت بوو. ناوبراو کۆمەڵێک پەرتووکی نووسی و لە تەنیشت هەڵەکان و لە پەنا ئەو هەڵانەی لە نووسیندا هەیبوو، خزمەتێکی زۆری بە مێژوو و وێژەی نەتەوەی کورد کرد. بە هۆی ئەوە کە ساڵانێک لە سەرۆکایەتی ڕامیاریی تاقە حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بوو، تێکەڵاو بە زۆر ڕووداو و هەڵوێستی سەرکردایەتی کورد بوو. لایەنی بەهێزی تێکستە مێژووییەکانی ئەو لەوەدا بوو کە بە پێی توانا و لە هەل و مەرجێکدا کە تۆڕی ئینتێرنێت و زۆر بواری ئاسایی ئەمڕۆکە لە بەر دەستیدا نەبوون، بەو حاڵەشەوە مێژوویەکی تا ڕادەیەک دۆکیومێنتاریی تۆمارکرد. لە ناو ئەو سیاسەتوانانەی کە پەرتووکیان نووسیوە، ئەو لە یەکەم کەسەکان بوو کە هەوڵی دەدا بۆ لێدوان و دەربڕینەکانی خۆی بەڵگە و سەرچاوە بخاتە بەردەستی خوێنەر.
لایەنی هەرە بەهێزی کارەکانی ئەو نووسەرە لەوەدا بوو کە بە دەرکەوتنی بەڵگەی نوێ یان کەوتنە بەر ڕەخنە و بەرانبەربوونەوە لەگەڵ پرسیار، خۆی لە ڕاستییەکان نەدەشاردەوە و پێداچوونەوەی تێکستەکانی خۆی دەکرد. خاڵیکی زۆر جوان کە لە دەگمەن نووسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبینرێت. کەریم حیسامی جیا لەو پەرتووکانەی کە بە چاپی گەیاندن، کۆمەڵێک وتار و مژاری سەرنجڕاکێشی لە سەردەمی نوێ بە چاپ گەیاند کە لە سوید بڵاو دەبۆوە. لە ژێرەوە جیا لە ناساندنی ماڵپەڕێکی تایبەتی کە بۆ کارەکانی ئەو دابین کراوە، دیمانەیەکی ئەو دادەنرێت کە جیا لە چەند خاڵ، پسپۆڕانە لە سەر مێژووی کۆماری کوردستان دوابوو. مژارگەلی جۆراوجۆر لەم دیمانەدا قسەی لە سەر کرا و پرسیارەکانیش ورد و ڕوون بوون. ناسر سینا دیمانەکەی لەگەڵ کەریم حیسامی لە ڕادیۆی نێونەتەوەیی زایەڵە ئەنجامدابوو.[1]

دەقی دیمانەکە؛
ناسر سینا: (کوردەکان میللەتێکی سەربەخۆن کە وڵاتی تایبەت بە خۆیان هەیە و وەکوو هەموو میللەتێکی تر خاوەنی مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیانن.، کوردەگان ئیتر بە ئاگان و دۆستانێکی بەهێزیان هەیە).[1] ئەمە کورتەی قسەکانی قازی موحەممەد بوو کە لە ڕۆژی دووی ڕێبەندانی ساڵی 1946ی زایینیدا لە حاڵێکدا کە جلی ئەفسەرانی ڕووسیی پۆشیبوو و مەیزەری لەسەرنابوو، لە بەرانبەر خەڵکی مەهاباد و سەرۆک عەشیرەکانی ناوچەدا دامەزراندنی کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند. کۆماریک کە لەو کاتەوە تا ئێستا بووەتە ڕەمزی نیشتمانپەروەری و یەکێتیی گەلی کورد. کەریم حیسامی نووسەر و یەکێک لە چالاکانی سیاسی کە چەندین ساڵ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بوو و لە بارەی کۆماری کوردستان ەوە چەندین وتار و کتێبی نووسیوە، لە سەر ئەم بڕوایەیە کە دامەزرانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد پاش ئەوە ڕووی دا کە کوردەکان دیتیان مەجلیسی میللی کۆماری تازەدامەزراوی ئازەربایجان بە ڕێبەرایەتی پیشەوەری[2] بە تەمایە هەموو هێز و دەسەڵاتێک لە کوردەکان وەرگرێتەوە و هیچ مافێکیان نەداتێ.[3]
کەریم حیسامی: دیارە ئەوە هەر وا کوت و پڕ نەبوو، لە پێش ئەویدا کە ئاڵای کوردستان لە 17ی سێپتەمبر هەڵکرا، هەیئەتی ڕەئیسی میللی دامەزرا و لە ئازەربایجان کە حکومتی میللییان دامەزراند، هەیئەتێکیان لە حیزبی دێمۆکرات دەعوەتکرد. ئەو هەیئەتە لەوێ وەک نوێنەری حیزبی دێمۆکرات[ی کوردستان] پێشوازیان لێ نەکرا، بەڵکوو وەک کوردەکانی ئازەربایجان. نوێنەرەکە گەڕاوە وە ئەوە تەئسیرێکی یەکجار زۆری کرد دە خەڵکدا و پێشەوا لە مێتینگی مزگەوتی سوور بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە ئێمە داوای خودموختاریمان دەکرد وە چوار ساڵە خودموختاریمان هەبووە دە نێو خۆمان دا، وە دەمانهەویست دە چوارچێوەی خاکی ئێراندا خودموختاریمان هەبێ، خەڵک کار بکا، دەوڵەتیش پێی ڕابگا بەڵام ئەوان بە تانک و تۆپ جوابی مەیان داوە. لە بەر ئەوەی ئێمە مەجبوورین کە ئیستیقلال و ئازادی خۆمان ڕابگەیێنین. ئەوە ڕۆژی 29ی مانگی 11ی [ساڵی] 1945 ە. لە دووی ڕێبەندان وایە کە کۆماری دێمۆکرات دامەزرا و وەک دەوڵەتیکی ڕەسمی، ئەرتەشی خۆی، قانوونی خۆی، لەقەبی ئەفسەرانی گۆڕی، هێندێک قانوونی زۆر پێشکەوتووی دامەزراند و ئەرتەشی میللی دامەزراند وە وەک دەوڵەتێکی ڕەسمیش دەگەڵ دەوڵەتی ئازەربایجان پەیمانی بەست و دەستی بە مەعامەلەش کرد لەگەڵ دەوڵەتی ئێتیحادی شۆڕەوی. دیارە تەمەنی کۆماری کوردستان زۆر کەم بوو، یازدە مانگ بوو. لە ماوەی ئەو یازدە مانگە کاری زۆر گەورە کران. وەکوو زمانی کوردی، وەکوو خوێندن بە ئیجباریی، کۆمەک بە منداڵانی فەقیر و بەرەڵڵا و چێشتخانە و خەستەخانە دروستکردن. بۆ هەوەڵینجار لە کۆماری کوردستان ئەو سنوورە دەستکردە لە نێو دەبا، دە نێوان کوردستانی عێڕاق و کوردستانی تورکیادا بۆ کوردەکان ئازاد بۆ هات و چۆ دەهاتن. پاشان بەشداری ڕووناکبیران و هێزەکانی کوردستانی عێڕاق، یەکیان لەوان مەلا مستەفا بارزانی بوو کە دەعوەت کرابوو دەوێدا بەشدار بوو وە بە ڕاستی کۆڵەکەی ئەساسی پاراستنی کۆماری کوردستان بوو. پاشان لە سووریەی ڕا هاتبوون، بەشدار بوون، نامەی نوێنەرانی کوردەکانی تورکیا کە ئێستا لە ڕۆژنامەی کوردستاندا هەیە، ڕووناکبیرانی کوردی عێڕاق، ئەوانە دەوریکی زۆر گرنگیان هەبوو لە خوێندن، لە دەرسپێگوتن، لە ڕێنوێنی. ئەفسەرانی ئەرتەشی کوردستانی عێڕاقێ دەگەڵ بارزانی نەمر هاتبوون. ئەوانە هەموو دەوری گرنگیان هەبوو. لە تەربیەتی هێزی پێشمەرگەدا، هێزی بەرگری وە لە جەبهەدا. یەکیک لە هۆیەکانی شکانی کۆماری کوردستان، بەستنەوەی وی بوو بە ئازەربایجان. چوونکە ئازەربایجان بە ڕاستی حکومەتێکی کۆمۆنیستی لێ دادەمەزرا وە بەرەو یەکێتی دەگەڵ ئازەربایجانی سۆڤییەت دەچوو[4] وە ئەمریکا و ئینگلیس ئەوەیان پێ قبووڵ نەدەکرا. دیارە ڕووسیش لە ژێرتەئسیری درۆیەکانی قەوامی [قوام السلطنە] و مەسەلەی نەفت و، ئیمکانی ئەوەیان نەبوو کە شەڕێکی تازەش ساز کەنەوە دەگەڵ ئەمریکا و هەڕەشەی ئەمریکا و ئەوانە هەموو بوونە باعیس کە تەمەنی کۆماری کوردستان لە یازدە مانگ زیاتر تێنەپەڕی.
ناسر سینا: قازی موحەممەد بە پێی هەڵبژاردن نەبوو بە سەرکۆمار، هۆیەکەشی ئەوە بوو کە کەسایەتی قازی لە باری سیاسی، دینی و کۆمەڵایەتی و پێگەی لە ناو خەڵکدا تەقریبەن بێهاوتا بوو. تەنیا کەسێک کە کتێبە مێژووییەکان وەک خەنیم بۆ قازی موحەممەد ناویان هێناوە، سەید عەبدوڵڵای ئەفەندییە کە گوایە ڕووسەکان زۆریان حەز لێ نەبووە، هەر بۆیەش مەیدانی پێ نەدرا.[5] کابینەی حکومەت و ناوی وەزیرەکان، بیست ڕۆژ پاش ڕاگەیاندنی کۆمار لە ڕۆژنامەی کوردستان، ئۆرگانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کرایەوە.[ناوی ئێران لەگەڵ ناوی حیزب نەبووە. ئۆرگانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دروستە]. وەزیرەکان سێ تایبەتمەندی هاوبەشیان هەبوو. هەموو ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوون، هەموو مەهابادی بوون و سەر بە چینی مام ناوەندی شارنشین.[6] حاجی بابە شێخ نەبێ کە بۆکانی بوو، بە سەرۆک وەزیر هەڵبژێردرا، بەڵام لە ڕاستیدا کار و باری بەڕێوەبردن بە دەست سەرکۆمار بوو وە سەرەک وەزیر تەنیا شێوەیەکی ڕواڵەتی و تەشریفاتی هەبوو. ڕەنگە هەر لە بەر ئەمەش بێ کە ئەم کۆمارە گەلێ جار بە کۆماری مەهاباد ناودێر کراوە، نەک کۆماری کوردستان. هەڵبەت کەریم حیسامی دەگەڵ ئەم ڕایە نییە.
”کەریم حیسامی: نەخێر کۆماری مەهاباد نییە. نووسەرانی بێگانە کە نووسیویانە، هەموو بە نێوی کۆماری کوردستانی ناو دەبەن.[7] درک کینان یەکێک لە نووسەرەکانە، دەڵێ: (کوردەکانی ئەستەمبوڵ و بێرووت و بەغدا ڕوویان دە کۆماری مەهاباد دەکرد [ناوی مەهابادی بە هەڵە بە سەر زاری دا هاتبوو] چاویان لەوە بوو تا بزوتنەوەی قازی موحەممەد سەر بکەوێ یان نا)، وە بە ڕاستیش کۆماری مەهابادیش نییە. چوونکە نوێنەرانی هەموو بەشەکانی کوردستان لە دامەزرانی و لە پاراستنی و لە بردنە پێشی و لە هەموو شتێکیدا بەشدار بوون وە بە کۆماری خۆیانیان زانیوە. نموونەشی هەر ئەوەیە وەک دەبینین ئێستا سروودی کۆماری کوردستان بۆتە سروودێکی میللی کورد، مەبەستم سروودی ئەی ڕەقیبە.
ناسر سینا: کۆماری یازدە مانگەی کوردستان تا بەر لە چوونە دەری هێزەکانی سووپای سوور، بەرەو سەربەخۆیی و جیابوونەوەی کوردستان دەچووە پێش، بەڵام پاش چوونە دەری ڕووسەکان لە ئێران مەسەلەی دێمۆکراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان هاتە پێش. کەریم حیسامیش کۆماری کوردستان بە حکومەتێکی سەربەخۆ ناو دەبا، نەک خودموختار.
کەریم حیسامی: تەواوی بەڵگەکانی کۆماری کوردستان وە هەموو ڕۆژنامەی کوردستان یەک ووشەی خودموختاری تێدا نییە، بەرنامەی حیزبی دێمۆکرات بەرنامەی خودموختاری بووە[هەڵەیە.8] بەڵام گۆڕانێکی بە سەردا هاتووە، دەوڵەتێکی پیک هاتووە دەوڵەتێکی سەربەخۆیە. ڕۆژنامەی کوردستان هەوەڵ ڕۆژی دامەزرانیدا دەڵێ ڕۆژی ئیستیقلال و ئازادی کوردستان ئێمە جێژن دەگرین [مەبەستیان هەوەڵ ڕۆژی دامەزرانی کۆمارە نەک دامەزرانی ڕۆژنامە]. پاشان خودموختاری پەیمانێکە لە بەینی دەوڵەتی مەرکەزی و ناوچەکەدا، هیچ پەیمان و شتی وا لە گۆڕێ نەبووە. پاشان نەبووە خودموختاری بۆ خۆی ئاڵا هەڵ بکا، ڕەئیس جمهور دابمەزرێنێ، دەوڵەتێک، وەزیر، حکومەتی میللی دابمەزرێنێ، قانوونی تایبەتی دابنێ، ئەرتەشی تایبەتی دروست بکا، نێوی ئەفسەران بگۆڕێ، ئاڵای دەوڵەتەکەی بگۆڕێ. دە وڵاتێکی شاهەنشاهیدا خۆ ناتوانێ ئاڵاکەی بگۆڕێ. کورد بۆ خۆی کۆمارێکی دروست کردووە، 46 [1946 مەبەستە]. دەوڵەتێکی دروست کردووە، ڕەئیس جمهوری هەبووە، ئەرتەشی هەبووە، ئاڵای هەبووە، سروودی هەبووە، پاش 55 ساڵ ئێستا من بڵێم خودموختار بووە؟ لە چی بترسێم؟ بۆچی وە بڵێم؟

تیبینی و سەرچاوە:
[1] بڕوانە ڕۆژنامەی کوردستان، بڵاوکەرەوەی بیری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، ساڵی یەکەم، ژمارە 10، بەرواری 4ی 2ی 1946ی زایینی، لاپەڕەی ژمارە چوار، نوتقی جەنابی پێشەوا ڕئیس جمهوری بەرزی کوردستان (درێژەی لە ژمارەی 11دا چاپ کرا).
[2] حکومەتی ترکان لە تەورێز ناوی (حکومەتی میللی ئازەربایجان) بوو و هیچکات دەستهەڵاتی خۆیان لە ژێر ناوی کۆمار نەناساند. هەر بۆیەش سەرۆک کۆماریان نەبوو.
[3] پێشتر بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم لێدوانە سێ بەڵگەم خستۆتە بەر چاو کە لە لایەن ئارشیوی نەتەوەیی کۆماری ئازەربایجان لە باکۆ لەم پێوەندییەوە بڵاو کراونەتەوە. حکومەتی تەورێز لە لایەن سۆڤییەتەوە ئەمری پی کرابوو بەو شێوەیە هەڵس و کەوت بکا کە لە بەڵگەکاندا ئاماژەی پێ کراوە. بڕواننە ئەم نامیلکەیە لەم بەستەرەی ژێرەوەدا کە ئەو بەڵگانەی تێدا ناسێندراون.
[4] ئەو سێ بەڵگەی لە سەرچاوەی پێشوودا ئاماژەی پێ کرا، لیدوانەکانی کەریم حیسامی پشتڕاست دەکەنەوە.
[5] ئەم بۆچوونە جیا لەوە کە بەڵگەیەک نییە تا پشتڕاستی بکاتەوە، لە لێکدانەوەی لۆژیکیشدا لەرزۆک و بێ بنەما دەنوێنێت، چوون ڕووسەکان حەزیان لە هەنگاو و پلانەکانی قازی موحەممەد نەبوو. ڕووسەکان وەک پێشتر باس کراوە و بەڵگەش خستراوە بەر چاو، بەوە ڕازی نەبوون کە نەتەوەی کورد دەوڵەتێکی سەربەخۆی هەبێت، بەڵام قازی موحەممەد زۆر سەربەخۆیانە لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی نەتەوەی کورد بڕیاری جیایی لە دەسەڵاتی ڕووسەکانی دا. ئەمە شتێک نییە کە پێویستی بە فرەوێژی هەبێ و خاڵێکی حاشاهەڵنەگرە، هەر بۆیە ناکرێ ئەو بۆچوونە وەک زانیارییەکی دروست بێتە ئەژمار.
[6] ئەم زانیارییانە بەم شێوەیە هەڵەیە. کێ هەبوو کە لەو زەمەندا توانایی و بواری هەبوو کە حەزی لە خزمەت بە نیشتمان بووبێت و ڕێی لێ گیرابێت؟ کۆماری کوردستان لە ڕووی دەستهەڵاتی نیزامی خۆیەوە (نەک لە ڕووی حقوقییەوە) دەستی بە سەر هەموو کوردستاندا نەگرتبوو و هەر بۆیە چەتوون بوو بە دەستئاوەڵایی تەواوەوە وەزیرانی خۆی لە هەموو ناوچەکانی کوردستان هەڵبژێرێت. ئینجا لە ناو وەزیرەکانیشدا بۆ وێنە موحەممەد حوسێن سەیف قازی، (ئیلخانیزادە)کان و سەید موحەممەدی ئەیوبیان سەر بە چینی مام ناوەندی شارنشین نەبوون و دەستڕۆییشتوویی و سامانیان لەو هاوپۆلەی جیا دەکاتەوە کە لە دەقی دیمانەدا، ئاماژەی پێ کرا. لە لایەکی دیکەشەوە تەنیا زەقکردنەوەی ئەم جۆرە خاڵانە بە دروست نازانرێت. کۆڵەکەی کۆماری کوردستان لە نەتەوەی کورد و دەڤەری جۆراوجۆر پێکهاتبوو. لە سەر باسێکی ئاواش پێویستە کە هەل و مەرجی ئەو سەر و بەند لە بەر چاو بگیردرێت.
[7] زۆر نووسەری بێگانە زانیاری هەڵەیان بڵاو کردبۆوە و بە جێگەی ناوی کۆماری کوردستان لە شێوەی دیکە کەڵکیان وەرگرتبوو بەڵام لەوانەیە کەریم حیسامی نووسینەکانی ئەوانی وە بەر چاو نەکەوتبێت.
[8] مخابن ژیانی کەریم حیسامی ئەوەندە درێژ نەبوو تا بە ساختەبوونی ئەو بە ناو بەرنامەیەی زانیبا. پێویستە ئەمە بگوترێت کە تا ئەو زەمەنەی ئەو زیندوو بوو، زۆر بەڵگە و زانیاری و فاکتی دیکە مابوون تا بە پاڵپشتی ئەوان ساختەبوونی ئەو بەرنامە سازکراوە زانرابا. ڕێکەوتی 3ی 10ی 2010ی زایینی مژاریک لە لایەن حەسەن ئەیوب زادە (مامۆستا گۆران) بلاوکراو و ئەو کاغەزە سازکراوەی بردە ژێر پرسیار و ساختەبوونی سەلماند. جیا لەوە کە ئەو مافناسە زۆر بە وردیی جەعلی ئەو کاغەزەی خستۆتە بەر چاوی خوێنەر، ڕێگەی دیکەش بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو کاغەزە هەیە و لە ساختەبوونیدا هیچ (هیچ چەشنە) گومانێک نەماوە. ئەم بابەتەی حەسەن ئەیوبزادە دەتوانن لەم بەستەرەی خوارەوەدا ببینن.

ماڵپەڕی ناساندنی کەسایەتی و بەرهەمەکانی کەریم حیسامی:
ئەم بابەتە 819 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurd.no
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 06-03-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-03-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-03-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 819 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.220 KB 06-03-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
فایلی وێنە 1.0.174 KB 06-03-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
فایلی PDF 1.0.114 MB -1 06-03-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,942
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!