شارەدێیە، کێ بەکێیە؟
وتراویشە: شێخە دێیە کێ بەکێیە؟ ئه و ئاوەدانیانەی ژمارەی دانیشتوانیان بەره و زیاد بوون دەڕوا و لە گوندەوە دەبنە شارەدێ، بەهۆی ئەوەی لەڕووی کارگێڕیی و یاسایی و ڕێنمایی شارەوانیەوە سەرەتایین، بۆیە یاسا تێیاندا سەروەر نییە و هێشتا بەڕژێمی خێڵەکی و کۆرانی ڕەشکەکادا گوزەر دەکەن وبێ یاسا ودادوەرن، بێ خاوەنن و کەس نامەی کەس ناخوێنێتەوە، ئۆخەی ئۆخەی هەر کەس بۆ خۆی پەیڕه و دەکرێت کەس بەکەس نییە، له و گەڕەلاوژەیەدا بە تەوس و گاڵتە و گەپەوە دەوترێت: شارەدێیە کێ بەکێیە؟. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 616 times