پرسەنامەی سەڵاحەدین بەهادین بۆ کۆچی دوایی زوبێدە سەعید، دایکی کۆسرەت رەسوڵ
دەقی پرسەنامەکەی سەڵاحەدین بەهادین:
بەڕێز/ جەنابی کاک کۆسرەت رسول
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سڵاوی خوداتان لەسەربێت...
بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانەوە...
پرسە و سەرەخۆشی و هاوغەمی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و بنەماڵەی بەڕێزتان دەکەم، لە خوای میهرەبان داواکارم خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بەهەشت جێگای بێت...
کۆتایی غەمتان بێ...
إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
1/3/2022
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!