پیرۆزبایی قوباد تاڵەبانی لەیادی 25 ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی خاک
دەقی پیرۆزباییەکەی
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی:
بەڕێزان بەڕێوەبەر و میدیاکاران و کارمەندانی تەلەفزیۆنی خاک
لەیادی بیست و پێنج ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی خاک، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازم.
کەناڵە کلتوری، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری، هونەری و هەمەڕەنگەکەی خاک لە ساتەوەختی دامەزراندنییەوە بەهەوڵی دڵسۆزان و خەمخۆران توانی رەنگە جیاوازەکان کۆبکاتەوە و لەشاشە سەنگینەکەیدا رەنگ بداتەوە.
خاک به و بەرهەم و داهێنانە میدیایانەی ئەنجامیدا، بووە تەلەفزیۆنێکی دڵخوازی وەرگری کوردی کە تا ئەندازەیەکی زۆر، جۆرێک لەرچەشکێنی لەبواری راگەیاندندا دروستکرد و تائێستاش ناوێکی درەوشاوەیە لەناو کایەی میدیای کوردیدا.
بۆ ساڵی نوێی تەمەنی خاک دەخوازین هەنگاوی جدی بنێت و هاوتای سەردەمەکە خۆی نوێ بکاتەوە.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!