پیرۆزبایی کۆسرەت رەسوڵ بەبۆنەی کۆنگرەی حەوتی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
دەقی پیرۆزباییەکەی
کۆسرەت رەسوڵ عەلیکۆسرەت رەسوڵ عەلی:
برای بەڕێزم: کاک محەمەدی حاجی مەحمود- سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
ئەنجامدانی حەوتەمین کۆنگرەی پارتەکەتان و هەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە خۆتان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەمێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد لەخەباتی شاخ و شاردا رۆڵێکی دیاری هەبووه و خاوەنی مێژوویێکی پرشنگدارە، ئومێد دەکەم لە داهاتووشدا بەردەوام بن لەسەر هەمان رێچکه و رێبازتان.
دووبارە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی جەنابت و ئەندامانی هەڵبژێردراوی سەرکردایەتی دەکەم و هیواخوازم بڕیارو راسپاردەکانی کۆنگرەکەتان لە خزمەتی کوردو کوردستان بێت.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]