پەیامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە رۆژی جیهانی ئافرەتان 2022
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەبۆنەی رۆژی هەشتی مارس رۆژی جیهانیی ژنانەوە پیرۆزباییەکی گەرم لەکچان و ژنانی خۆڕاگری کوردستان دەکەین کە سەرەڕای لەمپەڕەکان و وێڕای تاوانەکانی ژن کوژان کە بەداخەوە بۆتە دیاردەیەکی بەدناو و لەپێناو بەدیهێنانی مافەکانیاندا لەخەباتی رێکخراوەییان بەردەوامن.
لەم بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانین وەبیر هەموو لایەکی بهێنینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لەسەرەتای تێکۆشانی هەمەلایەنییەوە و لە سۆنگەی بڕوابونی بەوەی ژنان بەشێکی دانەبڕاوی خەباتی سیاسیی و مەدەنیی پێشخستنی گشت کایەکانی ژیانی کۆمەڵی کوردستانن، زەمینەی رەوتی خەباتی ژنان و ئینجا پێکهێنانی یەکێتیی ژنانی کوردستانی رەخساند، دوای راپەڕینیش ژنان زیاتر تواناکانی خۆیان سەلماندو رێکخراوەکەشیان چالاکانەتر بووە داکۆکیکەری مافەکانی ژنان هەر بۆیە سەرۆک
مام جەلالمام جەلال-یش هەمیشە پشتیوان و پارێزەری ماف و بەدیهێنەری خواستەکانیان بوە.ئەوەبو لەساڵی 2002 دا هەردوو بڕیاری 59 و 62 ی دەرکرد کە یەکەمیان تایبەت بوو بە مامەڵەکردنی بکوژانی ژن بە بیانوی شەرەف وەک تاوانبار تا لە قانون و دەستی عەدالەت قوتار نەبن، ئەوی تریشیان رێگری کردن بوو لەفرە ژنی. جگەلەوانەش بواری زیاتر رەخسێنرا بۆ بەشداری ژنان لەناوەندەکانی بڕیارو چەندین دەزگای حکومی و مەدەنیشی بۆ داکۆکی و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆڵی ژنان دامەزراند.
سەرەڕای ئەوانە بەداخەوە ئێستا ئاماری پێشێلکارییەکانی دژ بەژنان روو لە هەڵکشانە و ئاماژەکان ترسناک و مایەی شەرم ونەنگین. بۆیە گشت هەوڵەکانمان زیاترچڕدەکەینەوە بۆ پارێزگاری لە مافەکانی ژنان وڕێگریکردن لەوهەڕەشە وپێشلکارییانەی بەهەر پاساو بیانویەکەوە روبەڕویان دەبێتەوە.چونکە ئەو هەڕەشەو مەترسیانەی روبەڕوی ژنان دەبنەوە بەمەترسیی و دژایەتیی بۆسەر مرۆڤایەتیی و تەواوی ناوەند و دامەزراوەکان و کوردەواریی دەزانین بۆیە چیتر ئەوانە لای ئێمە جێگەی قبوڵکردن نابێت..
لەکۆتاییدا بەرز وپیرۆز بێت ساڵیادی 8ی مارس بەرەو چەسپاندنی زیاتری هەمو خواست و مافەکانی ژنانی کۆڵنەدەر و بەڵێنی داکۆکیکردنی بەردەوام وشیلیگێرانەمان بۆ ژنانی کوردستان دووپات دەکەینەوە.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
[1]