ناو: فەراموش
ناوی باوک: عومەر فەتحوڵلا
فەراموش عومەر فەتحوڵلا کاوێس
لە ڕێکەوتی
17-12-198317-12-1983 لەدایک و باوکێکی بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی(
ئیلنجاغی گەورەئیلنجاغی گەورە) لە شارەدێی
تەقتەقتەقتەق لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە تەقتەق تەواو کردووە، بڕوانامەی بەکالۆریوس لەبەشی یاسای کۆلیژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین لە شاری
هەولێرهەولێر بەدەستهێناوە لە ساڵی خوێندنی 2004-2005، لەڕێکەوتی 08-02-2006 بە ناونیشانی (یاریدەری دادوەری) لە دادگای بەرایی تەقتەق دامەزراوە، دوا بەدوای ئەمە وەکو(دادنووس)، و دواتر وەکو (لێکۆلەرەوەی دادوەری) لەهەمان دادگا کاری کردووە.
لەساڵی 2013 بڕوانامەی دبلۆمی باڵای لەیاسای گشتی لەزانکۆی ئەسکەندەریەی کۆلیژی ماف لە وڵاتی میسر بەدەستهێناوە.
لەساڵی 2015 بڕوانامەی ماستەری لەیاسای گشتی لەزانکۆی ئەسکەندەریەی کۆلیژی ماف لە وڵاتی میسر بەدەستهێناوە و تێزی ماستەرنامەکەی بە ناونیشانی (إستقلال القضاء کوسیلة لهیبة السلطە القضائیة /دراسة مقارنە)بووە.
دەرچووی(پەیمانگای دادوەری هەرێمی کوردستانی عیراق)ە، بڕوانامەی دبلۆمی (العلوم القضائیة)ی پێ بەخشراوە بۆساڵی خوێندنی 20192022.
لەکاتی ئێستادا بە هەمان ناونیشانی لێکۆڵەری دادییە لە دادگای باری کەسی هەولێر.
[1]