شەوی 13/12-03-2022. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عیراق, لە ڕۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسولخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران وناوچە سڤیل نشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر وزیانی ماددی بەر باڵەخانە وخانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە وخۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە وتەنیا هاووڵاتییەک بە سووکی بریندار بووە وهیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرای بۆ دەخوازین.
دەزگاکانی پۆلیس وئاسایش دەستیان بە لێکۆلینەوەکان کردووە و دواتر ڕای گشتی لە ئەنجامەکان ئاگادار دەکەینەوە.
لە کاتێکدا ئەم هێڕشە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەین، هاووڵاتییانی خۆشەویستی پایتەخت و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەولێر ئارامە وهەر بە ئارامی دەمێنێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]
#13-03-2022#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,243 ganger