ناو: کاکەخان
ناوی باوک: نەسرەدین
ناوی تەواوی(کاکەخان نەسرەدین ئەمین مەعروف)ە، ساڵی(1954) لە گوندی(
قەسرۆکقەسرۆک)ی بناری
خاڵخاڵانخاڵخاڵان لە ناوچەی شێخ بزێنی سەروودا، لە شارەدێی(
ئاغجەلەرئاغجەلەر)ی شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ لە دایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی(سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی) لە شاری
کەرکوککەرکوک تەواوکردووە، لەساڵی خوێندنی(1976-1977) لە شاری(نەجەف) لەبەشی(زمانی عەرەبی و زانستی ئیسلامی) لە کۆلێژی(فقهی ئیسلامی) کە یەکێک بووە لە کۆلێژەکانی زانکۆی مستەنسڕییەی بەغدا وەرگیراوە، لەساڵی(1979-1980)دا ئه و کۆلێژە بە سەرکەوتوویی و بەپلەی(باش) تەواو دەکات.
پیشەی مامۆستای مامۆستایەتی:
لە13-01-1981 لە خوێندنگەی(دواناوەندی
دیانادیانا) لە سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی
هەولێرهەولێر بە مامۆستای(زمانی عەرەبی و ئاین) دامەزراوه، پاش ماوەیەک دەگوازرێتەوە بۆ دواناوەندی(شەعب) لە
کۆیەکۆیە و دواتریش بۆ ناوەندی ودواناوەندییەکانی(قەندیل و ڕووناکی و چیمەن) لە شاری هەولێر، ساڵی(1992) دەکرێتە یاریدەدەری پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی هەولێر، هەر له و ساڵەدا دەبێتە ئەندامی کۆنگرەی(یەکێتی مامۆستایانی کوردستان) و ئەندامی لقی هەولێری ئه و ڕێکخراوە، بۆ ماوەی(14) ساڵ لە بواری پەروەردە کاریکردووە تا ساڵی(1995)ی زایینی.
کاری سیاسی:
لە ڕیکەوتی(05-06-1980) لە ڕیگەی دکتۆر محەمەد سابیر(مام قلینجی-هەمەوەندی) پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی
کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانکۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە دەکات، ساڵی(1991) لەگەڵ شانە چەکدارەکانی بروسک بەشداری ڕاپەڕینی شاری هەولێر دەکات، ساڵی(1992) لەگەڵ دامەزراندنی(کۆمیتەی ڕێکخستنی
زانکۆی سەلاحەدینزانکۆی سەلاحەدین)ی
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان دەبێتە کارگێڕی ئه و کۆمیتەیە و لە یەکەم کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەندامی کۆنگرە بووە، ساڵی(1993) دەکرێتە لێپرسراوی(کۆمیتەی ڕێکخستنی پەیمانگاکانی هەولێر).
کارگێڕی:
لە(20-06-1995) دەکرێتە بەڕێوەبەری شارەدێی
تەقتەقتەقتەق، بە دووەم بەڕێوەبەری تازە دامەزراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەنرێت دوای بەڕێوەبەری شارەدێی عەنکاوە، ماوەی(17) ساڵ بەڕێوەبەری شارەدێ بووە لە شارەدێیەکانی(تەقتەق،
شۆڕششۆڕش-
دێگەڵەدێگەڵە، ئاغجەلەر) لە کۆیە و چەمچەماڵ، هەندێکجاریش بەوەکالەت بووە بە قایمقامی کۆیە و چەمچەماڵ تاوەکو(30-11-2011)ی زایینی، لە ماوەیەدا(5)ساڵ خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی(تاک) بووە لە نێوان ساڵانی(2004-2009)ی زایینی.
مامۆستای زانکۆ:
لە ڕیکەوتی(07-06-2009)دا بڕوانامەی ماستەر لە بواری(هاوسەرگیری مسیار) لە
زانکۆی کۆیەزانکۆی کۆیە بەدەستدەهێنێت بە ناونیشانی(زواج المسیار بین الشریعة و القانون)، دواتر لەسەر داوای خۆی پێشنیاری گواستنەوە دەکات لەوەزارەتی ناوەخۆ بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی لە(30-11-2011) گواستنەوەی ڕاژەی بۆ دەکرێت بۆ بەشی پەروەردەی ئاینی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی کۆیه، ماوە(9) نۆ ساڵان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و ئه و زانکۆیە خزمەت دەکات وەک بەڕێوەبەری کتێبخانەی زانکۆی کۆیە و مامۆستا لە بەشی پەروەردەی ئاینی کۆلێژی پەروەردە، دوای(40) ساڵ خزمەت لە بواری پەروەردە و خەباتی سیاسی و کارگێڕی و زانکۆیی لە(17-05-2021) وەکو مامۆستای زانکۆ خانەنشین دەبێت و لە گەڕەکی بانەڕەقەی تەقتەق نیشتەجێیە.
[1]