راگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی شەقامی 100 مەتری سلێمان...
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار:
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لەبارەی راگرتنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی
سلێمانیسلێمانی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، بۆ هەموو لایەکی روون دەکەینەوە کە کاری هیچ پرۆژەیەک لە سەرتاسەری کوردستان بە کاری پرۆژەی 100 مەتریی سلێمانییەوە، نە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، نە لەلایەن هیچ سەرۆکایەتییەکی شارەوانی رانەگیراون و ئێمە بە سەرسووڕمانەوە ئەو هەواڵەمان لە میدیاکانەوە بیستووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوپەڕی ئاسانکاری و پشتگیری لە کۆمپانیا خۆماڵییەکان کردووە و بەردەوامیش دەبێت لە پشتگیریکردنیان، هەروەها بودجەی پێویستی بۆ سەرجەم پڕۆژەکان تەرخان کردووە.
ناوهێنانی وەزارەت بە ناڕاستی و ڕاگرتنی کاری پرۆژە بەدەر لە گرێبەست، پێچەوانەی بڕگەکانی گرێبەستە و لەو بارەیەوە وەزارەت رێکاری پێویست دەگرێتە بەر.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!