🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 242,880)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,366)
English (# 2,483)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,177)
هەورامی (# 61,748)
لەکی (# 18)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,155)
عربي (# 10,623)
فارسی (# 2,503)
Türkçe (# 1,154)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 230)
Deutsch (# 398)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 57)
Español (# 26)
Italiano (# 38)
Pусский (# 766)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 هاننا ڕەزایەڤنا ئومەرخاڵی
ناو: هاننا
نازناو: ئومەرخالی
ناوی باوک: ڕەزا
رۆژی لەدایکبوون: 15-03-1981
شوێنی لەدایکبوون: یەریڤان
[1]
ژیاننامە
زانا و نووسەر و زمانەوان و لێکۆڵەرێکی کوردە، لە ساڵی 2002 بەشی زمانەوانی ئێرانناس
👫 هاننا ڕەزایەڤنا ئومەرخاڵی
🔤 بەرگا
جۆری وشە: ناو
واتا: کەسێ پێش گای تازە جووت دەکەوی تا فێری دەکا
بەرگایی: بوونە بەرگا؛ پێش گا کەوتن لە جووتا بۆ ڕاهێنانی؛ هەڤۆتن [1]

بەرگایی: لە فەرهەنگی خاڵ دا
پێشکەوتنی یەکێک لە بەردەمی گایەکەو
🔤 بەرگا
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
👫 کەسایەتییەکان
حەمە جەزا زەنگەنە
👫 کەسایەتییەکان
نەوزاد ڕەفعەت
📝 بەڵگەنامەکان
پارێزگاری کەرکووک لە بڕیارێ...
👫 کەسایەتییەکان
شوکریە حسێن رەشید
📝 راگەیەندراوی کەژار لە رۆژی جیهانیی ئافرەتان 2022 | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

راگەیەندراوی کەژار لە رۆژی جیهانیی ئافرەتان 2022
دەقی راگەیەندراوەکەی کەژار:
ژنان کە بۆ شکۆی ژنبوون تێدەکۆشن، بەدوای بەهاکانی رەنجی خۆیاندا دەگەڕێن، لەسەر ئەم بناغەیە بەرخۆدان دەکەن و تێکۆشان بەڕێوە دەبەن. ئێمە 8ی ئازار، رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر پیرۆز دەکەن. 8ی ئازار لە سەر بەبیرهێنانێک کە لە ساڵی 1857 لە کارگەیەکی نیویۆرک، 129 ژنی کرێکار کە بۆ بەدەسهێنانی مافەکانیان بەرخۆدانیان کرد، سووتێنران. 8ی ئازار بەم بۆنەوەیەوە دەستیپێکرد. سەرەتا شەهیدانی 8ی ئازار، تاوەکو کلارا زەتکین، لۆزا لۆکسەمبورگ تاوەکو ساکینە جانسز، شیرین ئەلەمهولی، رێوان، شەهید زیلان پەپولەیان، زەینەب کناجی تاوەکو دەلال ئامەدئامەد و سۆزدار قامشلۆ، ئێمە بە رێز و خۆشەویستیەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە کە لە رێگەی ئازادیدا گیانیان بەخت کرد
ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانی ژنانی، بە هەوڵدانی بێوێنە و تێکۆشانی خۆی هەمیشەیی کرد. گۆڕەپانی ئازادی بۆ ژیان خوڵقاند و بووە هۆکارێک کە سەرەتا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شۆڕشی ژنی بەرەو پێشەوە برد. ئێمە 8ی ئازای 2022 لە دۆخێکدا پێشوازی دەکەین کە هاواری بەرخۆدان، هیوا و ئازادی لە بەرزترین ئاستدایە. هەروەها لە کاتێکدایە کە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە بەهێزی لە رۆژەڤدایە. لەبەرئەوەش، بۆ ژنانی کورد گرنگی 8ی ئازاری ئەمساڵ زۆر بە واتا و گرنگە.
ئێمە وەک کەژار، لە ساڵی 2022دا، ڕۆژی سەرەکی و ئەرکمان وەک ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئازادی جەستەیی ڕێبەرتیە. تێکۆشانی ژنان بە هەموو شێوەیەک بەرز دەکرێتەوە. بە رۆحی راپەڕینی 8ی ئازار، ئێمە ئەمساڵ بگۆڕین بۆ ئازادی ژنان، تێگەیشتن و جێبەجێکردنی. سەدەی 21 سەدەی ئازادی ژنە، بەڵام سیستمی پیاوسالار سەرلەنوێ، دەیەوێت سەدەکە بکاتە سەدەی قڕکردنی ژنان. هەروەها سیستمی دەستدرێژی و توندوتیژی، سەرلەنوێ بە ئامانجی خوڵقاندنێکی کۆمەڵایەتی، لەبەرانبەر ژنان دوژمنایەتی خۆی، بۆ پلانەکانی خۆیان بە شێوەیەک کە بێ ئاستەنگی جێبەجێ ببێت، خۆی دەستپێرێت بە ستراتیژی قڕکردن.
قەیران و ئەو گێژاوەی کە مرۆڤی تێدایە، بەهۆی کێشەی ئازادی ژنەوەیە. ئەو ناکۆی زایەنگی، چینی، نەتەوەیی، ژینگەیی و جەوهەری خۆی لەم کێشەیە وەردەگرێت. بۆیە لەم سەدەیەدا کێشەی ئازادی ژن، رۆژ بە رۆژ رۆژەڤ و چارەسەریەکی بەهێز دەسەپێنێت. سیستمی دەسەڵاتی بۆ ئەوەی بەردەوامی بە خۆی بدات، دەیەوێت تێکۆشانی ئازادی ژنان توند بکات و لە ناخی سیستمدا بێهێزی بکات. قڕکردنی ژنان، لەسەر دوارۆژی مرۆڤایەتی دەسەپێنرێت. هەڵوێستی ژن بۆ ئازادی و هاواریی لە ئاستێکدایە کە ئێدی بێدەنگی نابێت. لە دۆخێکی بەم شێوەیەداین کە ئەو توندوتیژی و دەستدرێژیەی لەسەر ژنان ئەنجام دەدرێت، لە هیچ سەردەمێکی مێژوودا وێنەی نەبووە. کێشەی کۆمەڵگا لە رووی ئابوری، تەندروستی، پەروەردە و ژینگەیی لە بەرزترین ئاستدایە. لە بەرانبەر ژنا و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان، فشاری زۆر گەورە هەیە. لە قۆناغێکداین کە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە بەرزترین ئاستدایە، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی دیموکراتیک، چالاکی دیموکراتی ئەنجام دەدرێن. ئەوەش لەلایەن هێزە دەسەڵاتدارەکانەوە ئاستەنگ دەکرێت. لە هەموو جیهان، نەژادپەرستی، ڕەگەزپەرستی لەنێو گەلاندا بەرەو پێشەوەدەبرێت. رژێمی دەسەڵاتداری پیاو، لەم دۆخەدا پلانێکی نوێی توندوتیژی لەسەر ژنان دەسەپێنێت.
لەنێو کۆمەڵگادا دۆخی بێبڕوابوون، لەنێو گەلاندا دروستکردنی ترس و قڕکردنیان، رێگەی تێکۆشانی دیموکراتی لەناودەبەن و دەیانەوێت مرۆڤ و بەتایبەتی ژنان تەسلیم بکەن و بەم شێوەیە سیاسەتی دەسەڵاتدار بەڕەوپێشەوە ببەن. لەبەرئەوەش پێویستە کە ئێمە لێکۆلینەوە لەسەر دۆخی توندوتیژی لەسەر ژنان بکەین. لە کەسایەتی ژناندا سیستمی دەسەڵاتداری پیاو دەیەوێت کۆمەڵگە تەسلیم بکات. لە دۆغەدا رژێمە دەسەڵاتدارەکان لە لاوازترین سەردەمی خۆیاندان و بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆیان دووبارە بکەن، هەموو شتێک دەکەن. لە سەدەی 2021دا سیستمی دەسەڵاتدار، لەنێو قەیرانێکی گەورەدایە. لاواز بووە و لەبەرئەوەش لەبەرانبەر گەلان هێرشی گەورە ئەنجام دەدات. لە هەمانکاتدا لەسەر ژنان سیاسەتێکی تایبەت بەڕێوەدەبرێت. ژنان کە سوێندیان بۆ ئازادی خواردووە، 8ی ئازار وەک رۆژی تێکۆشان و نوێبوونەوە لە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان دەبن. لە هەموو جیهان، ژنان بە ئامانج و داواکاری هاوبەش، یەکێتی خۆیان دروست دەکەن. دڵیان یەکە و دەنگی گۆرانی ئازادیان، جیهان دەخاتە ژێر لێپرسینەوە و گۆڕانکاری. ژنان لە بەرانبەر دەسەڵاتداری پیاو یەک هەنگاو لە هەڵوێستی ئازادیخوازیان ناگەڕێنەوە.
لە هەر کوێ بین، ژیانمان جیاوازیش بێت، یەک هەستمان هەیە. ئەمڕۆ قڕکردنی ژن بە قڕکردنی کۆمەڵگا لە دۆخێکی سەختداتە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆخەکە بەم شێوەیەیە. ئەمڕۆ لە بەرانبەر ژنان کردەوەی فاشیستی بە ناوی ئیسلام ئەنجام دەدرێت، ئیرادەی ژنان پێشێل دەکرێت و بەم شێوەیە دەیانەوێت کۆمەڵگە تەسلیم بکەن. بە قڕکردنی ژنان کۆمەڵگە قڕدەکرێت و بەهای مرۆڤایەتی پێشێل دەکرێت. ئامانجیان ئەمەیە کە کۆمەڵگا لە کۆمەڵگاییبوون بێنێنە دەرەوە. سەدەی 21 سەدەی ژن دەبێت. ئێمە وەک ژنانی جیهان و بە تایبەتی ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرانبەر فاشیزم تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوەدەبەین و لە رێکخستنکردنی کۆمەڵگا زیاتر، ئێمە وەک ژن بەرپرسیارین کە پێشەنگایەتی هەموو چالاکی، ڕێپێوانەکان بکەین.
ئێمە لە قۆناغی پاراستنی ژنی ئازاد و ژیانی ئازادداین. بەڵام ئەوە بە ئازادکردنی ژن و گەلان دروست دەبێت. لەسەر ئەم بناغەیە، ژنانی فارس، بەلوچ، ئازەری، عەرەب، کورد، فیمینیست و ژنانی ژینگەپارێز، تێکۆشانێکی فراوان بەڕێوە دەبەن. ئێمە بە گشتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەڵێین ' ژن، ژیان، ئازادی' و لە رۆژی 8ی ئازارەوە دەستپێدەکەین و یەکێتیمان، ڕێکخستنمان بە تێکۆشانێکی گەورەی ئازادی بەدەستدەهێنین. لەبەرئەوەش لە کۆڵانەکان، گەڕە، شار و گوندەکان، ئێمە دەنگی چالاکیەکانمان بەرز دەکەینەوە.
ئێمە وەک ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دیموکراتبوونی ئێران، گۆڕینی کۆمەڵگەی ئێران، لەژێر هێڵی ئازادی ژندا دەبینین، بۆ تێکۆشانی ئازادی ژن، ئێنە بە دەستکەوتی گەورەوە تێکۆشانی دەگەیەنینە لوتکە. یەکێتی ئێمە ڕێکخستنمانە. لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە رۆحی تێکۆشانی ئازادی ژن، شەهیدانی شێرین ئەلەمهولی، زیلان پەلولە، شەهید رەوا، تێکۆشان بەرز دەکەینەوە. لە بەرانبەر رژێمی فاشیستی ئێران کە هەموو رۆژێک ژنان دەکوژێت، لەدژیان لە مەریوانمەریوان تاوەکو کرمانشان تاوەکو ئیلان، لە کۆڵانەکان رەنگی ژنان زیاد دەکەین و پەنجەی ئازادی بەرز بکەین.
گۆشەگیری کە 24 ساڵە لسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە، ئەم دۆخەی ئەشکەنجە و گۆشەگیری پێویستە بە زوترین کات کۆتایی پیبهێنرێت. ئێمەی ژن رایدەگەیەنین کە لە سەدەی 21دا پێویستە کە رێبەری گەلان کە داوای ئازادی ژنان و گەلان دەکات، ڕێبەر ئاپح بە فیزیکی ئازاد بکرێت. ئەو هێڵەی کە ڕێبەرتی بۆ گەلان، ژنان و گەلانی ژێردەستە دروستی کرد، جیهان بە گشتی ئازاد دەکات. ئەم هێلە بۆ قەیرانی سیستم، چارەسەری و جێگرەوە پێشکەشی گەلانی جیهان دەکات. بناغەی ئەم هێڵەش ئایدۆلۆژی رزگاری گەلانە.
ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی ڕژێمی دەسەڵاتداری ئێران خۆڕاگری دەکەن.
توندوتیژی دژ بەژنان دەرئەنجامی عەقڵییەتی زایەندەپەرستیە. بۆیە تێکۆشانی دژی توندوتیژی دژ بە ژنان ئامانجی یەکەم عەقڵییەتی پیاوان و دەستدرێژیە کە لەسەر کۆمەڵگا ئەنجام دەدرێت. لەبەرامبەر ئەو عەقڵییەتەی کە ئێران لە دژی ژنان بەڕێوەی دەبات، ئەگەر تێکۆشانێکی کاریگەر ئەنجام نەدرێت، ئێمە ناتوانین ئەم عەقڵییەتیە لەناوبەرین.
ئەگەر ئێمەی ژنان بمانەوێت خەباتەکەمان ئەنجامی هەبێت، پێویستە عەقڵییەتی نێرینە لەچوارچێوەی مێژوویی و کۆمەلایەتی و گشتیی لەناو سیستمدا بخوێنین و بەو پێیە ڕێگاو ڕێبازەکان پێشبخەین.
ئەو هەنگاوەی کە ئێمە وەک کەژار لە ساڵی 2021دا بە دروشمی هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا جینۆسایدی ژنانە لە لایەن ژنانەوە نراوە، دەریدەخات کە کۆمەڵگا ئامادەیە بۆ تێکۆشانی ئازادی. بۆیە پێویستە ژنان لە 8ی ئازاردا بڕژێنە نێو گۆڕەپانەکان. بەهۆی هاوسەرگیری لە منداڵیەوە، دەبێت تێکۆشانمان بەرزبکەینەوە و ڕاپەرین. قڕکردنی سروشت و ئیکۆلۆژی و قڕکردنی ژنانە. لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییانە لە 8ی ئازاردا داوای لێپرسینەوە دەکەین و دەچینە سەر شەقامەکان. ئێمە بە تێکۆشانمان ئەم ڕژێمە فاشیستە دەگۆڕین. لەشۆڕشی ئێراندا ژنان پێشەنگن.
بۆ لەناوبردنی ژنان ڕژێمی داگیرکەری ئێران دەیەوێت بە سیاسەتی شەڕی تایبەت وەک دەستدرێژی و لەشفرۆشی ئەنجام بەدەست بهێنێت. لە ساڵی 2021دا ڕژێمی ئێران لە ڕێگەی خەباتی ژنانەوە دواکەوتنێکی گەورەی لە دەسەڵاتەکەیدا بەخۆیەوە دیوە. بەردەوامیدا بە کۆمەڵکوژکردنی ژنان، دوژمنایەتی بەرامبەر بە ژنان. تەنها تێکۆشان و یەکڕیزی دەتوانێت هێرشەکان لە دژی ژنان بوەستێنێت. لە کاتێکدا بەرەو 8ی ئازار دەچین، دەبینین کە گوشاری زۆر لەسەر زیندانیانی سیاسی ژن زیاد دەکات. هەروەها لە دژی چالاکوانانی ژن و ژینگەپارێزان و گەلەکەمان کە هەموو ڕۆژێک لەسەر شەقامەکانن، سیاسەتێکی بەم شێوەیە جێبەجێ دەکرێت.
ئێمە وەک کەژار کە بۆ ئازادی هەڤاڵ زەینەب جەلالیان هەنگاوێکمان دەستپێکردووە، بۆ خاوەنداریکردن بانگەوازمان هەیە و بۆ ئازادی زەینەب جەلالیان تێدەکۆشین. لەلایەن رژێمی ئێرانەوە کە لە دۆخی گێژاودایە، بۆ ئەوەی بەردەوامی بە سیاسەتی قڕکردنی خۆی بدات، هەموو شێوازێکی قێزەون ئەنجام دەدات. بۆ ئەوەی ئیرادەی ژن لەناوببات، هەرچیەکیان لە دەستدێت دەیکات. ئێمە دەزانین کە زەینەب جەلایان لە زیندانی ئێراندا لە بەرانبەر هەموو جۆرە هێرش و فشارێک بەرخۆدان دەکات. ئەم سیاسەتانەی رژێمی ئێران، ناگاتە ئامانجەکانی و بۆ ئازادی زەینەب جەلالیان تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین.
ئێمە رایدەگەیەنین کە لە 8ی ئازاردا ژنان بە هێزێکی گەورەتر لە گۆڕەپانەکان داوای مافەکانیان دەکەن و تێدەکۆشن. بۆ ئەوەی سیستمی دەسەڵاتداری برووخێنین، وەرن پێکەوە لە گۆڕەپانەکان بۆ ئازادی هاوار بکەین. گۆرانی ئازادی بچڕین، زوڵمی دەسەڵات شەرمەزار بکەین. پاراستنی جەوهەری رێکخستنی جەوهەری بەرەو پێشەوەببەین. لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە بناغەی یەکێتی دیموکراتیک و نەتەوەییدا لەدژی گۆشەگیری و فاشیزم بو رۆحی راپەرین 8ی ئازار بڕژێینە نێو شەقامەکان و تێبکۆشین. ئێمە بە پێشەنگایەتی ژنان دەگەینە لوتکە. ئێمە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هێڵی دیموکراتی، ژینگەپارێزی و ئازادی ژنان بەرەو سەرکەوتن ببەین.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
#️ هەشتاگ
#ئامەد | #مەریوان |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 04-03-2022
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کژار
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-03-2022
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 04-03-2022
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژ هەژار)ەوە لە: Mar 15 2022 9:58PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 16 2022 6:42AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 16 2022 6:42AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 452 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 مرۆڤ پەروەردە دەکرێ لە...
  📖 بارزان و مێژووی بزووتن...
  📖 دڵڕەقیی و بێماڵیی
  📖 ژیاننامەی لیۆنێل مێسی
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 05-07-2022
  🗓️ 04-07-2022
  🗓️ 03-07-2022
  🗓️ 02-07-2022
  🗓️ 01-07-2022
  🗓️ 30-06-2022
  🗓️ 29-06-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
مامۆستا سەعید سدقی کابان کەسایەتییەکی گەورەی پەروەردەیی کوردستانە و زیاتر لەنیو سەدە خزمەتی بەرەوتی خوێندن و پەروەردە و رێزمانی کوردی کرد.
مامۆستا سەعید لەبنەماڵەی کابانە، ئەو بنەماڵە دیارەی شاری سلێمانی کەزیاتر لەیەک سەدەیە لەخزمەتی کۆمەڵی کوردەواریدان و دەیان کەسایەتی سیاسی و روناکبیری و هونەری و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیان تێدا هەڵکەوتووە و لەکایە و رشتە جیا جیاکاندا خزمەتیان بەگەل و نیشتمانەکەیان کردووە.
سەعید کابان بەسەرقافڵەی ئەو بنەماڵە هێژایە دادەنرێ‌ کە لەمەیدانی زمان و پەروەردەدا خزمەت
سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
حەمە جەزا زەنگەنە
ساڵی 1956 لە گەڕەکی مەڵکەندی سلێمانی لەدایکبووە. گۆرانیبێژی میللی بوو. رۆژی 06-07-2018 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
حەمە جەزا زەنگەنە
نەوزاد ڕەفعەت
ناو: نەوزاد
ناوی باوک: ڕەفعەت
ڕۆژی کۆچی دوایی: 04-07-2022
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر

ژیاننامە
نەوزاد ڕەفعەت لەدایکبووی ساڵی 1951ی شاری هەولێرە.
له ساڵی 1975 بەشی کورديی له کۆلێژی ئەدەبياتی زانکۆی بەغدا تەواوکردووە.
لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەمەوە تا 2019 حەوت دیوانی بەچاپ گەیاندووە و زۆربەی دیوانەکانی نۆرەی دووەم و سێیەم چاپکراونەتەوە.
له شیعر نووسين بەردەوام بووە. یەکێک بووە لە شاعيرانی نوێخوازی کوردی دەڤەری هەولێر. کە بەرهەمەکانی جێی سەرنج و با
نەوزاد ڕەفعەت
پارێزگاری کەرکووک لە بڕیارێکی نوێدا دژی کورد لە کەرکووک
لە بڕیارێکی نوێدا دژی کورد لە کەرکووک، پارێزگاری کەرکووک بڕیاریداوە، ئەوانەی نیشتەجێی کەرکووک نین و فۆڕمی خۆراکی کەرکووکیان هەیە فۆڕمەکەیان لێوەر بگیرێتەوە.
بەگوێرەی نووسراوێک راکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک، داوا لە هێزە ئەمنییەکان و فەرمانگە حکومییەکانی کەرکووک کردووە، ئەو کەسانەی خەڵکی کەرکووکن و لە دەرەوەی شارەکە نیشتەجێن پشتگیری نیشتەجێبوون و فۆڕمی خۆراکیان لێوەربگیرێتەوە.
ئەو بڕیارە مەترسیدارەو وەک بڕیارەکانی دیکەی ئەو پارێزگارە دژی هاووڵاتیانی کوردە، چونکە هەزاران خێزانی کورد
پارێزگاری کەرکووک لە بڕیارێکی نوێدا دژی کورد لە کەرکووک
شوکریە حسێن رەشید
ناو: شوکریە
ناوی باوک: حسێن رەشید
ساڵی لەدایکبوون: 1949
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی

ژیاننامە
لە ساڵی 1949 لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی زانستە بەشی فیزیا، لە وەزیفەدا سەرپەرشتیاری پسپۆری فیزیا بووە و ئێستا خانەنشینە، ئەو ژنە باس لەوە دەکات کە لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و کوردپەروەدا گەورە بووە و لە سلێمانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و زانکۆی تەواو کردووە، هاوسەری کەمال شاڵی-یە.

هەستی کوردایەتی
شوکریە حسێن دەڵێت: یەکەم کچ بووم لە خوێندنگەی کوڕان وەک مامۆستا وانە بڵێمەوە بەهۆی ئ
شوکریە حسێن رەشید


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)