پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
کیمیابارانی هەڵەبجە
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano1
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کیمیابارانی هەڵەبجە

کیمیابارانی هەڵەبجە
کیمیابارانی #هەڵەبجە#
محەمەد ڕزگار

$ناساندن$
کیمیابارانی هەڵەبجە یان کیمیایی بارانی هەڵەبجە، هێرشێکی کیمیایی دژی خەڵکی سڤیلی شاری هەڵەبجە بوو لە کۆتا ڕۆژەکانی جەنگی ئێران و عێراق لە ڕێکەوتی 16-03-1988.
هێرشەکەی عێراق وەک وەڵامێک بۆ هێرشی (وەلفەجری 10)ی سوپای ئێران بوو کە توانییان شاری هەڵەبجە بە هاوکاری پێشمەرگە کوردەکان داگیر بکەن.
هێرشەکە لە گازی خەردەل و کۆمەڵێک گازی تری تێکدەری مێشک و دەمار پێکهاتبوو کە بوونە هۆی برینداربوونی دەیان هەزار کەس و کاریگەری پاشماوەی چەکەکانیش بۆ دەیان ساڵ لەسەر شارەکە بەردەوام بوو.
هێرشەکە بووە هۆی شەهید بوونی زیاتر لە 5,000 کەس و برینداربوونی 10,000 کەسی تر و ئاوارەبوونی تەواوی خەڵکی شارەکە بۆ دەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبوونیان.
بەرپرسی هێرشەکە عەلی حەسەن مەجید، سەرداری یەکەمی سوپای عێراق و حیزبی بەعس بوو کە لەو ساتەدا بەرپرسی هێرشەکانی شاڵاوی ئەنفال بوو، دواتر بەهۆی کارەکانییەوە لە ساڵی 2010 لەسێدارە درا.

$پاشخان$
بەهۆی ستراتیجیەتی شوێنی جوگرافی شارەکە، کە هاوسنووری ئێرانە و ڕێگایەکی بازرگانییە و مێژووی دوور و درێژی بەرهەڵستی کردنی دانیشتوانەکەی لە دژی زۆرداری ڕژێمی بەعس، گەواهی خۆڕاگری و لە خۆبوردەیی دانیشتوانەکەی بووە. ئەم هۆکارانە وای لە ڕژێمی بەعس کرد، چاوی زیاتر بخاتە سەر دانیشتوانی ئەم ناوچەیە، هەڵەبجە بە لایەنگری نەیارانی ڕژێم ئەژماردەکرا، لە سەرەتای ساڵی 1988، کە هێزی پێشمەرگە توانیان شارەکە و دەوروبەری لەدەست ڕژێم دەربێنن، بۆ ڕژێم بووە بەهانە بۆ درێژە پێدانی سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی کورد، هێرشێکی بەربڵاوی کردە سەر ناوچەکە، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هێرشی پێشمەرگەی کوردستان، لەم شاڵاوەدا زۆر لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانی وێران کرد، یەکێک لەم شارانە هەڵەبجە بوو، شایانی باسە شاڵاوی کیمیاباران بۆ سەر هەڵەبجە، بەشێک نەبوو لە زنجیرە شاڵاوەکانی (ئەنفال) بۆ لە ناوبردنی کورد و ڕووداوێکی تایبەت بوو.
ڕۆژی 14ی ئازار سوپای ئێران دەستی کرد بە ئۆپەراسیۆنێک بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی هەڵەبجە، خورماڵ، بیارە، تەوێڵە بە پانتایی 1,200 کیلۆمەتر دووجا. دوای داگیرکارییەکە سوپای عێراق هێرشێکی زۆری هێنا بۆ دەوروبەری شاری هەڵەبجە و بە ناپاڵم بۆردمانی کرد، بەڵام سوودی نەبوو و هێزێکی زۆری لەدەستدا، دواتر دەستی کرد بە بۆمبارانی شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی و هێرشەکان بوونە هۆی زیانێکی زۆری ماددی و زۆرێک لە شووشە و پەنجەرەکانی شکاند، کە شارەزایانی سەربازی ئەم هێرشە بۆ کرانەوەی دەرچەی زیاتری بڵاوبوونەوەی گازەکە دەزانن.

$هێرشی کیمیایی$
شەوی 15 لەسەر 16ی ئازاری 1988 بۆردمانی تۆپ و کاتیۆشای دوورهاوێژ بۆ ناو شار دەستی پێکرد. خەڵکێکی زۆر لە ڕۆژانی پێشوودا شاریان جێهێشتبوو، چوو بوونە دەرەوەی شار، سەر لە بەیانی ڕۆژی 16-03-1988 زیاتر لە حەوت فڕۆکەی جەنگی هاتنە سەر شارەکە، بە موشەک و ناپاڵم شارەکەیان بۆردومان کرد، کە ژمارەیەک خەڵک کوژران و خانووبەرەیەکی زۆریش وێرانکرا. دوای ئەو هێرشانە هەندێک لە خەڵکی شاریان جێهێشت، بەڵام بەشێکی زۆری مایەوە و لە ژێر زەمینەکاندا خۆیان شاردەوە. کاتژمێر یازدەی پێش نیوەڕۆی 16ی 3 بە چەکی کیمیایی و ناپاڵم هێرش کرایە سەر شار و زۆرینەی ئەوانەی لە ژێر زەمینەکاندا بوون بەهۆی نیشتنی گازەکەوە خنکان، زۆرێکیش لەو خەڵکەی کە هەڵاتبوون بەهۆی ئەوەی هەستیان بە خنکان و بڵق و ئاوساوی و سووتانەوە دەکرد لە جەستەیان پەنایان بۆ ئاو و چەمەکان برد بەڵام بەهۆی ژەهراوی بوونی ئاو و سەرچاوەکان دووبارە ئەوەش بووە مۆڵگەیەکی مەرگ بۆ شەهیدانی کیمیابارانەکە.
دووکەڵی دروستبوو لە ئەنجامی هێرشەکەی کاتژمێر یازدە سەرەتا ڕەش و سپی و خۆڵەمێشی و دواتر زەرد بوو و بە بەرزی 50 مەتر بەرزبووبوویەوە.
چڕترین بۆردمانی کیمیایی لە کاتژمێر (5:20)ی ئێوارەی 16ی ئازار دەستی پێکرد، تاوەکو سەر لەبەیانی ڕۆژی 17ی ئادار، 14 جار فڕۆکەکان بە بەردەوامی بۆردمانی شارەکەیان کرد. تەواوی بۆردمانەکە بووە هۆی شەهیدکردنی زیاتر لە 5,000 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 10 هەزار کەس و ئاوارەبوونی خەڵکی ناوچەکە بەرەو وڵاتی ئێران و شاری #سلێمانی# و دەوروبەری، شارەکەش لەگەڵ زەوی تەخت کرا و خاپوور بوو.
جیا لەوەش زۆرێک لە مەروماڵات و پەلەوەری ناوچەکە بەهۆی ژەهراویبوون و نەبوونی خواردنەوە قڕ بوون.

$چەکەکان و کاریگەرییان$
ئەو چەکە کیمیاییانەی بەکارهێنران بۆ تێکدانی مێشک و دەمار و خنکاندنی دانیشتوانی شارەکە بریتیبوون لە:
سارین
سیانید
فسفۆڕ
تابوون
خەردەل
ڤی ئێکس
گازی دەمارەکان
شایەتحاڵانی کارەساتەکە دەڵێن هێرشەکان بۆنی سێوی لێهاتووە، کۆمەڵێک لە شەهیدەکان بەخێرایی گیانیان لەدەستداوە، بەشێکیشیان ماوەیەکیان پێچووە و تووشی کۆکە بوون و چاویان ئاوی کردووە و گیانیان سپاردووە.
جیا لە خنکاندن، گازەکان بوونەتە هۆی دروستبوونی بڵق، سووتان، تەنگەنەفەسی، کۆکە، کوێری و ڕشانەوەی ڕەنگ سەوز.
جیا لە شەهید و بریندارەکان، هێرشەکە بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەری لەسەر بەرکەوتووان جێهێشت و بووە هۆی لەبارچوونی دەیان منداڵ بە چەند ساڵێک دوای کارەساتەکە. پێش ئەم ڕووداوە لانی کەم 21 هێرشی تری کیمیایی کرابووە سەر هاووڵاتیانی کورد. کارەساتی هەڵەبجە گەورەترین کارەساتی کیمیایی جیهانە لەدوای جەنگی جیهانیی یەکەمەوە.

$دوای هێرشەکان$
$بڵاوبوونەوە و بەرپرسیارێتی$
ڕۆژنامەوانانی ئێرانی لە دوای هێرشەکە یەکەمین کەس بوون وێنەیان گرت و دواتر وێنەکانیان لە ڕۆژنامەکانی ئێران بڵاو کردەوە، هەروەها کۆمەڵێک وێنەگری بەریتانیی تیمی کەناڵی (ئای تی ئێن) لەوێ بوون و دواتر وێنەکانیان لەلایەن ئێرانییەکانەوە لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوکرایەوە، هەندێک لەو وێنە یەکەمانە لەلایەن وێنەگری ئێرانی کاوە گوڵستانەوە گیراون و دیمەنەکانیان لەلایەن ڕۆژنامەی فاینانشیال تایمزەوە بڵاوکراوەتەوە. لەکاتی هێرشەکان گوڵستان نزیکەی هەشت کیلۆمەتر لە دەرەوەی هەڵەبجە بووە بە هەلیکۆپتەرێکی سەربازی کاتێک فڕۆکەی جەنگی عێراقی میگ-23 بینیووە فڕیوە و بۆردمانی کردووە. گوڵستان دەڵێت:
(وەک هەوری قارچکی ناوەکی گەورە نەبوو، بەڵکوو دووکەڵێکی چڕ بوو، سەرەڕای ئەوەی پێشتر هێرشم بینیبوو و بەردەوام لە جەنگەکاندا بووم، بەڵام بەو دیمەنانە شۆک بووم.
ژیان وەستا، وەک ئەوەی سەیری فیلمێک بکەیت و لەپڕ لە خولەکێکی دیاریکراودا بوەستێت، ئەوە بۆ من جۆرێکی نوێی مردن بوو، دوای هێرشەکەش خراپتر بوو، خەڵکی گوندێک بەرەو کۆپتەرەکەمان دەهاتن و 15 بۆ 16 منداڵی جوانیان لەگەڵ بوو و داوایان دەکرد بیانبەین بۆ نەخۆشخانە.
هەر ڕۆژنامەنووسێکمان هەوڵماندا منداڵێک هەڵبگرین، کاتێک هەڵفڕین شلەیەک لە دەمی منداڵەکەی باوەشی منەوە هاتە دەرەوە و گیانی سپارد).

وڵاتانی دەرەوە و جیهان لەو ڕووداوە بێدەنگ بوون، حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕایانگەیاند کە هێرشی سەر کوردەکان ئەنقەست نەبووە و ویستیان تاوانەکە بخەنە پاڵ ئێران. ساڵی 2003 فڕۆکەوانێکی عێراقی ڕایگەیاند کە بەشێک لە هێرشەکە بەهۆی ئەوە بووە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەگەڵ پاسدارانی وڵاتی ئێران بەشداربوون لە داگیرکردنی شاری هەڵەبجە و ئەوەش بە خیانەتێکی گەورە دانراوە لە عێراق.

لە ڕاپۆرتێکی تایبەتی سوپای عێراق کە دەگەڕێتەوە بۆ 16ی ئازار و ڕۆژەکانی دواتری وتراوە:
(هێزێکی زۆر لە ناوچەکە هەن، هێرشەکانی سەر هەڵەبجە و خورماڵ بوونەتە هۆی کوشتنی 2,000 سەربازی ئێرانی و پێشمەرگەی یەکێتی، هێرشیش بە جبەخانە و چەکی تایبەت کراوە).

$خاپوورکردنی هەڵەبجە$
ڕزگاربووانی ڕووداوەکە بە هاوکاری پێشمەرگە و ئێرانییەکان بەخێرایی زۆربەی کوژراوەکانیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا ناشت، دوای گەڕاندنەوەی هەڵەبجە لەدەست سوپای ئێران و پێشمەرگەکان، هێزە عێراقییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەریی چەک و پەلامارەکانیان بە جلوبەرگی پارێزەرەوە هاتنە نێو هەڵەبجە، کە ئەوکات بەشێکی زۆر جەستە و شەهیدی شیبووەوە لە شارەکە مابوون، دواتر کۆمپانیایەکی ژاپۆنی بە بڕی 70 ملیۆن دۆلار هەستا بە گەیاندنی ئاوی پاکی خواردنەوە بە شارەکە.
دوای ئازادبوونی عێراق و هەرێمی کوردستان چەندین بڕیار بۆ چاکسازی و نۆژەنکردنوەی شارەکە دەرچوو، بەڵام زۆرینەیان ئەنجام نەدران.

$کارەساتی تەندروستی$
زیاتر لە 700 برینداری تۆمارکراوی چەکی کیمیایی لە شارەکە هەن و زیاتر لە 500یان حاڵیان زۆر ناجێگیرە.
دوای کیمیابارانکردنی شارەکە، ڕێژەی لەبارچوون 14 ئەوەندە زیادی کردووە، شێرپەنجەی قۆڵۆن 10 ئەوەندە و نەخۆشییەکانی دڵ چوار ئەوەندە زیادیان کردووە.
شێرپەنجەکانی تر و نەخۆشییەکانی هەناسەدان و کێشەی پێست و چاو و نەزۆکی و نەخۆشییەکانی زاوزێ بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەڵەبجە و ناوچەکانی تر کە بەر کیمیابارانکردن کەوتوون زیاتر بوون، ترسیش هەیە لە پەیدابوونی نەخۆشی بۆماوەیی بەهۆی چەکەکانەوە.

$گۆڕانی دیمۆگرافی$
لە پێش جینۆسایدی هەڵەبجە، ژمارەی دانیشتوانی ناوەندی شارۆچکەی هەڵەبجە و گوندەکانی یەکەی کارگێڕییەکەی بەپێی سەرژمێری ساڵی (1987)، کە لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە کرابوو، گەیشتبووە (115,540) سەد و پانزە هەزار و پێنج سەد و چل کەس، کە لە شارەکە و (216) گونددا نیشتەجێ بوون.
لە دوای جینۆسایدەکە تەنها (18) گوند مانەوە و (198) گوندەکەی تر وێرانکران و خەڵکەکەی ئاوارەکران و بوونە پەنابەر.
سامانی ئاژەڵ و کشتوکاڵ و سروشت بەڕێژەی (100%) لەناوبران، چونکە سەرجەم ناوچەکەیان کرد بە قەدەغەکراو.

$ژمارەی شەهید و برینداران$
سەبارەت بە ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی هەڵەبجە، تا ئێستا ئامارێکی ورد لەبەردەست نییە، بەڵام ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئامارێکی هەڵەبجەیان کردووە و (3,200) ناویان لایە، وە بڕواشیان وایە کە (4، 000- 7، 000) چوار هەزار تا حەوت هەزار، لە هەڵەبجە خنکێنرابێت.
ئامارێکی تر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ژمارەی کوژراوەکان دەگاتە (5461) کەس و ژمارەی بریندارەکانیش لە ناو (14) کامپی ئێراندا و بەپێی ئاماری ئێرانییەکان دەگاتە (12,800)کەس.
لەگەڵ ونبوونی دەیان منداڵ و نەگەڕانەوەیان.
170 کەس لە کەمپەکانی ئێراندا شەهید بوون و گۆڕەکانیان لە گۆڕستانی زەهرای شاری تاران لە بەشی (موقیعیت شهدای حلبجە) دانراون.
هەر لە ئێران و خۆرهەڵاتی کوردستان نزیکەی (730) گۆڕی تری شەهیدانی جینۆسایدی هەڵەبجە هەیە، بە تۆببارانی ئێرانیش بۆ گرتنی هەڵەبجە نزیکەی (150) کەس شەهید بوون.

$بە جینۆساید ناساندن$
کەیسی هەڵەبجە یەکێک بوو لە کەیسەکانی جینۆسایدی کورد لە دادگای باڵای تاوانکاريی عێراقدا، یەکەم دانیشتنی دادگا لەسەر کەیسی هەڵەبجە لە (21-12-2008) ئەنجامدرا.
لە (17-01-2010) دادگا کەیسەکەی بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ناساند، لەبری ئەوەی کەیسەکە بە جینۆساید بناسێنێت، لەو چوارچێوەیەشدا سزای لەسێدارەدان بەسەر تاوانبار (عەلی حەسەن مەجید) جێبەجێکرا لە (25-01-2010).
پاش تێهەڵچوونەوە لە بڕیارەکە و لە (28-02-2010)دا، پاش (34) دانیشتن، دادگا بڕیاری بە جینۆساید ناساندنی کەیسی هەڵەبجەیدا و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە وەک تاوانی جینۆساید لەلایەن دادگاوە ناسێندرا و یەکلاییکرایەوە، هەریەک لە تاوانکاران (سوڵتان هاشم، فەرحان موتڵەگ، سابر عەبدول عەزیز) بە (15) پانزە ساڵ زیندانیکردن سزادران.
پەڕلەمانی عێراقیش لە (17-03-2011)، لە کۆبونەوەی ئاسایی ژمارە (44)، بە بریاری ژمارە (12) کەیسی هەڵەبجەی بە جینۆساید ناساند، بەڵام هیچ قەرەبوویەکی ماددی هەڵەبجە نەکراوەتەوە.
کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەسەر ئاستی عێراق لە دادگای باڵای تاوانکاری عێراق و لە پەڕلەمانی عێراقدا بە جینۆساید ناسێندراوە و دانیپێدانراوە، بەڵام تا ئێستا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە یاسا بە جینۆساید دانی پێدانەنراوە، تەنها پەرلەمانی کەنەدا وەک تاکە دەوڵەتێک لە (16-03-2010) وەک تاوانی (دژ بە مرۆڤایەتی) ناساندوویەتی نەک تاوانی (جینۆساید).

$دادگایی تاوانباران$
دادگای تایبەتی عێراق لەسەر بنەمای ڕووداوەکانی هەڵەبجە (سەدام حوسێن)ی بەتاوانی دژ بەمرۆڤایەتی تۆمەتبار نەکرد، سەرەڕای ئەوەی داواکاری گشتی عێراق 500 بەڵگەی هەبوو لەسەر ئەو تاوانانەی کە لە سەردەمی دەسەڵاتی سەدام حوسێندا ئەنجام دراون و ئەنجامی داون، بەڵام تەنیا بەهۆی کۆمەڵکوژیی دوجەیل لە ساڵی 1982 لەسێدارە درا.
لەو بەڵگە زۆرەی کە لە کاتی دادگاییکردنی سەدام حوسێندا ئاشکرا کراون، یەکێک لە یاداشتەکانی ساڵی 1987 باس لەوە دەکات هەواڵگری سەربازیی عێراق داوای مۆڵەتی کردووە بۆ بەکارهێنانی گازی سارین و خەردەل و گازەکانی تر دژی کوردەکان.
دۆکیومێنتی دووەم لە وەڵامی سەدام بۆ ئەوان تێیدا هاتووە کە سەدام فەرمانی بە هەواڵگری سەربازی کردووە کە بزانن ئایا دەکرێت هێرشێکی لەناکاو بەو چەکانە بکرێتە سەر کورد و ئێرانییەکان.
یاداشتێکی ناوخۆیی کە لەلایەن هەواڵگری سەربازیەوە نووسراوە دووپاتی کردەوە کە ڕەزامەندی نووسینگەی سەرۆکی بەدەست گەیشتووە بۆ لێدان بە بەکارهێنانی (چەک و تەقەمەنی تایبەت).
پشتڕاستیش کراوەتەوە کە هیچ هێرشێک بەبێ ئەوەی یەکەم جار سەرۆک ئاگادار بکرێتەوە نەکراوە، بەڵام سەدام لە دادگاییەکەیدا وتی:
(سەبارەت بە ئێران، ئەگەر هەر بەرپرسێکی سەربازی یان مەدەنی بانگەشەی ئەوە بکات کە سەدام فەرمانی داوە بۆ بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنی ئاسایی یان تایبەت کە بە کیمیایی دەناسرێت، من بە شەرەفەوە بەرپرسیارەتی دەگرمە ئەستۆ، بەڵام هەر کردەوەیەک لە دژی گەلەکەمان و هەر هاوڵاتیەکی عێراقی بکرێت، چ عەرەب و چ کورد، تاوتوێی دەکەم و قسەی لەسەر دەکەم و هیچ سوکایەتییەکی لەو شێوەیە قبووڵ ناکەم بەرانبەر خۆم و بنەماکانم).

ڕزگاربووانی کورد گومانی ئەوەیان نەبوو کە سەدام حوسێن خۆی بەرپرسی ئەو هێرشە بووە و بڕیاری دادگاش هەمووانی نائومێد کرد کە تەنیا بۆ کۆمەڵکوژیی دوجەیل لە 30ی کانوونی یەکەمی 2006 لە سێدارە درا.
دادگایەکی عێراقی سزای لەسێدارەدانی عەلی حەسەن مەجیدی ئامۆزای سەدامی دەرکرد (کە لەو ماوەیەدا سەرکردایەتی هێزە عێراقییەکانی باکووری عێراق کرد) و لە مانگی کانوونی دووەمی 2010دا لەسێدارە درا دوای ئەوەی دانی بە تاوانەکاندا نا.
عەلی حەسەن مەجید بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2007 بەهۆی ڕۆڵەکەی لە هەڵمەتی سەربازی ساڵانی هەشتاکان و بەتایبەت 1988دا لە دژی نەتەوەی کورد بە ناوی (ئەنفال) ناونرا سزا درا.
هەروەها لە ساڵی 2008دا بۆ دووەم جار سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا بەهۆی تاوانەکانییەوە لە دژی شیعەکانی عێراق لە ساڵی 1991 و 1999. بەڵام تاوەکوو مردنی پەشیمان نەبوویەوە و وتی کە بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق ئەو کارانەی کردووە.
یەکێکی تر لەو بەڵگانەی دەست دادگاکانی عێراق کەوتوون تۆمارێکی دەنگیی عەلی حەسەن مەجیدە کە تێیدا دەڵێت: (هەموویان بە چەکی کیمیایی دەکوژم، کێ ئیدانەی دەکات؟ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی؟ نەفرەت لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەرکەسیش کە گوێیان لێ دەگرێت).

$تاوانە شاراوەکان$
کۆمەڵێک سەرچاوەی جیهانی هەن کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە شەهیدکردنی هاووڵاتیانی کورد و پەرەدان بە چەکەکان، چونکە ڕژێمی سەدام حوسێن زانین و کەرەستەی پێویست بۆ گەشەپێدانی چەکی کیمیاییی لە سەرچاوە بیانییەکان بەدەست هێناوە.
زۆربەی ئەو ئاوێتانەی کە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی بەکارهاتوون لە وڵاتانی سەنگاپوورە (4515 تەن)، هۆڵەندا (4261 تەن)، میسڕ (2400 تەن)، هیندستان (2343 تەن) و ئەڵمانیای ڕۆژئاوا بە بڕی (1027 تەن) دەستکەوتووە.
لە 23ی کانوونی یەکەمی 2005 دادگایەکی هۆڵەندی سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ (فرانس ڤان ئانراتی) ئەو بازرگانەی لە بازاڕی جیهانی کیمیایی دەکڕی و بە ڕژێمی سەدامی فرۆشتبوو دەرکرد.

$فڕۆکەکان$
ئەو فڕۆکانەی ئەرکەکەیان ئەنجام دا ژمارەیان 8 بۆ 10 فڕۆکە بوو کە میگ و سیخۆی ڕووسی و میراجی فەڕەنسی بوون.

$مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە$
مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە لە ئازاری 2003 وەک یادێک بۆ کارەساتەکە دامەزرا، تێیدا بڕێکی زۆر وێنە و پەیکەری تێدایە کە باس لە ڕووداوەکە دەکەن، لەگەڵ ناوی شەهیدەکان و کۆمەڵێک لەو کەرەستانەی پەیوەندییان بە ڕووداوەکە و دوایەوە هەیە، وەک ئەو ئۆتۆمبێلەی کۆمەڵێک کەسی زۆری تێدا شەهید بووە، گووریسی لەسێدارەدانی عەلی حەسەن مەجید و کۆمەڵێک زرێپۆش و فڕۆکەی سەربازی.

$سووتاندنی مۆنیۆمێنتەکە$
لە 16-03-2006 هەزاران کەسی دانیشتووی هەڵەبجەی شەهید هەستان بە هێرشکردنە سەر مۆنیۆمێنتەکە و سووتاندیان، ئەمەش دوای ئەوەی هەموو ساڵێک یادێکی سادە دەکرایەوە و هیچ خزمەتێک بە شارەکە نەدەکرا و شوێنەکە وەک بنکەیەکی خۆدەرخستن و پارە خواردن دەرکەوت.
سووتاندنەکە بووە هۆی تێکچوونی بیناکە و لە ڕووداوەکەدا خوێندکارێک کوژرا و دەیان کەس بریندار بوون، دواتر نۆژەنکرایەوە و ناونرایەوە مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە و مۆزەخانەی ئاشتی.

$لە کولتووری گشتیدا$
لە ساڵی 2008دا، کەیهان کەلهووڕ و ڕایدەر بروکلین لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجەدا ئەلبوومێکیان بەناوی (شاری بێدەنگ) لە ساڵیادی کیمیاباراندا بڵاوکردەوە.
لەسەر بەرگی ئەلبوومەکە نووسراوە: ئەم ئەلبوومە بۆ زیندووکردنەوەی یادی شارۆچکەی هەڵەبجەی کوردستانی عێراقە.
ساڵی 2011 هەریەک لە کەیهان کەلهووڕ و یۆیۆما هەستان بە چڕینی گۆرانی (شاری بێدەنگ) لە زانکۆی هارڤارد.
ساڵی 2002 فیلمێک بەناوی (ژیان) لەسەر هێرشی سەر هەڵەبجە لەلایەن جانۆ ڕۆزبیانی دروست کرا.
شاری لاهای پایتەختی سیاسیی هۆڵەندا بڕیاریدا یادێک بۆ قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی هەڵەبجە دروست بکات کە لە کۆتایی مانگی نیسانی 2014دا کرایەوە.
ساڵی 2014 فیلمێکی ئێرانی بەناوی (حکایت عاشقی) بڵاوکرایەوە کە پیاوێکی فارس تێیدا عاشقی کچێکی کورد دەبێت دوای ئەوەی لە کارەساتی هەڵەبجە ڕزگاری دەبێت.
کیسەڵەکان دەفڕن، فیلمێکی بەهمەنی قوبادییە و کەسایەتییەکی تێدایە کە لەکاتی هێرشی سەر هەڵەبجە دەستدرێژی کراوەتە سەر.
فیلمی هێلانە سووتاوەکان: فیلمێکی کوردی-ئێرانییە و لە ساڵی 2013 بڵاوکراوەتەوە و باس لە کارەساتی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە دەکات.[1]
ئەم بابەتە 1,968 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی زانیاری
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەڵەبجە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 15-03-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 15-03-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 15-03-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,968 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.138 KB 15-03-2022 زریان عەلیز.ع.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.109 چرکە!