ناو: محەمەد
نازناو: مام هێرش
ناوی باوک: ئەحمەد مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1954
ڕۆژی شەهیدبوون: #10-11-1987#
شوێنی لەدایکبوون: گەڕەکی #سەرشەقام# ی شاری #سلێمانی#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #چەرمەگا#
$ژیاننامە$
محەمەد ئەحمەد مەحمود، ناسراو بە (مام هێرش) ، لە 1954 لە گەڕەکی سەرشەقام لە سلێمانی لەدایکبووە، له #10-10-1976# ڕووی کردووەتە شاخ و بووە بە پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکان، لە #1978# لە تراژیدیای کارەساتی #هەکاری# دا بووە، لە 1979 فەرماندەی مەفرەزەی نەبەردییەکانی ناو شار بووە و چەند جاسوس و خائینی بە سزای گەل گەیاندووە، وێنەی مام هێرش لەلای ئەمنی سلێمانی بوو بۆ دەسگیرکردنی، ئەمنی سلێمانی بە هاوکاری جاسوسێک دەسگیری دەکەن، ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی دەدەن، هیچ نهێنییەک نادرکێنێ، دوای چەند مانگێک، شەوێک لە زیندانی حامیەی سلێمانی بە هاوکاری یاسین مام بایز و 4 زیندانی تر دەرباز
دەبن، ڕوو دەکەنە شاخ، لە 1981 کراوە بە فەرماندەی کەرت لە خوێندنگەی سەربازی، دواتر گوێزراوەتەوە بۆ شارباژێر ، لە 1987 کرا بە جێگری فەرماندەی تیپی 17 ی زمناکۆ لە مەڵبەندی یەک ، بەشداری (شەڕەکانی سنووری سەرکردایەتی و کارەساتی هەکاری و شەڕی قەیوان -ماوەت، شەڕی سەرجادەی سلێمانی و گرتنی قەرەداغ ) ی کردووە، لە شەوی 9-10 -11 - 1987 لە شەڕێک دا لە گوندی چەرمەگا شەهید دەبێت.
[1]