پەیامی کۆمیتەی شەهیدانی پژاک بۆ نەورۆزی 2022
دەقی پەیامەکەی کۆمیتەی شەهیدانی
پژاکپژاک:
ئێمە لە سەروبەندی هاتنی بەهار و نەورۆزی بەرخودانداین، ئه و جەژنە مێژووییە بۆ کوردان هێمای بەرخودان و تێکۆشانە لە دژی ستەم و داگیرکاری. به و بۆنەوە ئێمە ئه و جەژنە لە هەموو گەلی کورد و بە تایبەتی بنەماڵەی هێژا و سەربەرزی شەهیدانی رێگای ئازادی پیرۆز دەکەین. وێڕای رێزلێنان لە یاد و بیرەوەری سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی و رزگاری ئێمە جارێکی تر جەخت دەکەینەوە کە تا بەدیهێنانی ئامانجەکانی شەهیدان کە دامەزراندنی کۆمەڵگای ئازادی و دیموکراتیکە ئێمە تێکۆشان و بەرخودانی خۆمان درێژە پێدەدەین. داوا لە هەموو گەلەکەمان بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین بە جۆش و خرۆشی شۆڕشگێڕییەوە بەشداری لە پیرۆزباییەکانی نەورۆزی ئەمساڵ بکەن و یادی شەهیدانی رێگای ئازادی بکەنەوە.
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!