پیرۆزبایی قوباد تاڵەبانی لە یادی 43 ساڵەی دامەزراندنی دەنگی گەلی کوردستان
دەقی پیرۆزباییەکەی
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی:
بە ڕێزان بەڕێوەبەر و میدیاکار و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان
بەبۆنەی 43 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
وەک چۆن لەرابردووی پڕ لەشانازی خۆیدا ئەم ئێزگەیە رۆڵی گرنگی بینی لەجۆشدانی شۆڕش و خەباتدا، بۆ ساڵی نوێی تەمەنیشی دەخوازم ئەم سەکۆ میدیاییە بیستراوە گرنگەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەچوارچێوەی سیاسەتی چەپکەگوڵەکەدا پەرە بەپرۆگرام و بەرنامەکانی بدات و تۆکمەترکردنی یەکێتی ناو یەکێتی بکاتە دروشمی سەرەکی کارکردنی.
دەستخۆشی و رێز و پێزانینمان هە یە بۆ ستافە میدیاییە ماندوونەناسەکەی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان، هیوای پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دە خوازم.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک
مام جەلالمام جەلال[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!